چێشتی مجێوری کوردستان


Channel's geo and language: Iran, Persian
Category: not specified


🆔CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg

Related channels  |  Similar channels

Channel's geo and language
Iran, Persian
Category
not specified
Statistics
Posts filter




بەجەستە لیرەم و ڕۆحم لە باوەشی مەرگدا نووستووە

پێشكەش بە ڕۆڵەكانی ڕۆژهەڵات، بەتایبەت بە ڕۆحی پاكی مامە سارۆی سووزەنی كە گیانی ئازیزی لەدەست دا و جەستەی نازداری پێشكەش بە خاكی ڕۆژهەڵات كرا.🥀

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


مرۆڤ سێ جار خیانەت لە خۆی دەکات،کاتێک بەردەوام دەبێت لە پەیوەندییەک کەلە ڕووی دەروونیەوە ماندووی دەکات..کاتێک بەوەفایە لەگەڵ کەسێک کە بە ئەنقەست دڵی دەشکێنێت..وە کاتێک دووبارە متمانە بە کەسێک دەکات کە بێ ئومێدی کردووە..
🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


هەڵاتن لە کێشەکانی کۆمەڵگا

ئاخری ڕۆژێک بڕیارم دا کە دەست لەم کێبەرکێ‌ شێتانەیە هەڵبگرم. لەم دنیایە هەرکە چاوەڕوانی دەرفەتێکە کڵاو لەسەر ئەوی دیکە بنێت. دەوڵەمەندمان، قەت تێرایی بۆ نییە، هەژارەکانیش قانع نین. لەبن بەردان، لەژێر هەوران، لەنێو کۆڕی خوێندەواران، لەنێو بازنەی حیزب و دەستە و... لە هەموو شوێنێ هەر باس و بیری پارەیە. جا وتم خۆ ئەگەر گۆشت گرانە، نەخواردنی هەرزانە. بۆیە ئەوەی شکم دەبرد نەغدم کردەوە و شارم بەجێهێشت. شار پیرۆزی ئەوانەی کە دڵیان پێخۆشە. ڕووم لە دێهاتێکی دوور کرد. تەنیا خوازیاری ئەوە بووم کە لەنێو جەماعەتێکی پاک و یەکڕەنگ وەک ڕۆنی زەنگ، کە هەستی پەستی سەرمایەداری ڕێی تێ نەبردبێت، بحەسێمەوە. هەر ڕۆژی هەوەڵ لە نێو دێ، ماڵە چۆڵێکم دەست کەوت و ماڵە کۆچم دابەزاند.

سروشتی ئەو دێهاتە لە باس نایە. لە بەر دیمەنی جوانی چۆم و ڕووبار، چیای سەرسەوز، دەشتی بەرین و دڵگەشێن، وەکوو منداڵی نێو زەماوەند دانیشتنم بۆ نەبوو.  ڕۆژان بە لای مەزرای گەنمی کڵۆش‌زێڕین  تێدەپەڕیم، لەژێر سێبەری شۆڕەبی ڕادەکشام و لە دارستانی چڕوپڕ، گوێم لە چریکەی مەلان دەگرت. هەتا ماڵاوایی خۆری چاوبەنازی لای ئێوارە، لەنێو کەپر و کەوێڵی بناری کێو، چاوم دەبڕییە قرچ و هۆڕی چیلکەی داران کە کترییە ڕەشیان دووکەڵ دەدا. شەوانیش لەژێر وریشە و تریفەی مانگەشەو چاوم دەچووە خەو.
قەت باسی پارە نەبوو، بۆیە زۆربەی ئەو پارەیەم لە سووچێک نایە چاڵ.

ڕوژێک ماڵێکی دراوسێ سەبەتێک هەنجیریان بۆ ناردم. لە پێشدا وامزانی لە بنی سەبەتەکەدا کاغەزێکیان ناوە کە میوەکان خراپ نەبن. بەڵام کاتێ باش سەرەنجم دا، زانیم کاغەز نییە، شتێکە وەکوو پێستی ئاسک، کە لەسەری بە زمانێکی سەیر چەند دێڕێکی لێ نووسرابوو کە هیچی لێ تێ نەدەگەیشتم. وێنەی خۆرێک و ڕێگایەکی  بەسەرەوە بوو، هیچم نەگوت. چەند جاری دیکەش کە سەوقاتیان بۆ ناردم، هەر لەو شتانە کەڵکیان وەگرتبوو. زۆر لەلام سەیر بوو.

شەوێک بووم بە میوانیان. وتم ئەوە چەند جار دیاریتان بۆ ناردووم. بەڵام شتێک زۆر بۆم سەرەنجڕاکێشە، ئەو لەتە پیستەیە کە دەیخەنە ژێری. وتیان چەند ساڵ بەر لە ئێستا لە ئەشکەوتێک ئەوانەمان دۆزییەوە. بەڵام هەر نازانین چین؟ و بەکاری چ دێن. چوون و هەموویان هێنا. هەرچەند دانە لەو پێستانە وەکوو لاپەڕەکانی کتێب دەچوونە نێو قاپووڕەیەک کە لە بەرد درووست کرابوو. کە سەرجەم دەبوون بە چەندین کتێبی جیاواز. هاوار لە بەستەزمانی و ساویلکەیی ئەم بنەماڵە. هەڕەیان لە بەڕی نەدەکردەوە، خەزێنەیەکیان خزاندبووە کەل کەنوو کە ئەگەر ڕێگایان بکەوێتە مووزەخانەکانی ئەورووپا، دەیان و بگرە سەدان میلیارد دێنێ. بۆیە وتم من ئەوانەتان لێ دەکڕم و پارەیەکی چاکتان پێدەدەم. چووم و پارەکەم لە چاڵ دەرهێنا. هەموو ئەوانەم لێیان وەرگرت و دوای چەند ڕۆژ بەبێدەنگ هاتمەوە بۆ شار. لە ڕێگا بەو قسەیە پێدەکەنیم کە پێشینیان وتوویانە: گەڕاڵ یان زۆڵ دێنێتەوە یان پووڵ.

پیاوێکی پسپۆڕی ئاسەواری مێژوویم دەناسێ. داوام لێ کرد نرخی ئەوانەم بۆ دیاری بکات. دەمزانی هەتا کۆنتر بێت نرخ و بەهای زۆرترە. بە تایبەت کە بە خەتێکی کۆن کە هەر خوا دەزانی هی سەردەمی کام شارستانییەتە، لەسەری زۆر شتان نووسرابوو. کاتێ وڵامی دامەوە، نەمدەتوانی لە جێی خۆمدا ببزوێم. وتی گەلێک جوان درووست کراوە. ڕەنگە تەمەنی پێنج، شەش ساڵێک بێت.

ڕومەن گەری ١٩٦٠/ ابوالحسن نجفی

خوێنەری هێژا؛

کاتێ گەندەڵی و فەساد گشتگیر دەبێت، هەڵبڕان و دوورکەوتن لە کۆمەڵگا هیچ دەردێک چارەسەر ناکات. ڕەنگە تەنیا ببێتە بیانوویەک بۆ هەڵاتن لە بەرپرس بوون. جا بۆ ماوەیێک ئەو کەسە لە بەشێک لە ئازارەکان دوور دەبێت و وا دەزانێت کە بەختەوەرە. بەڵام ئاخری لە شوێنێکەوە تووش دەبێت، کە قەت چاوەڕوانی ناکات. چوونکا هیچ شوێنێک ئەمن نامێنێت.
هەر تاکێکی کۆمەڵگا دەتوانێ بە هاودەنگی لەگەڵ خەڵک، شوێن پێ و ڕۆڵی گرینگی خۆی هەبێت بۆ بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگا بەرەو ژیانێکی ئینسانی.


عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/١٠/١٢

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


                                          lasar ئازیز

بەداخەوە پۆستێکی بێ ناو و نیشان لەبابەت دەستەواژە و ئیدیۆمەکانی زمانی کوردی کە پەیوەندی بە کات و ساتەکانی شەو و ڕۆژەوە هەیە و پڕە لە هەڵەی زۆر زەق و سەیر و سەمەرە، لە فەزای مەجازی‌دا ئەودەستەودەستێ دەکات.
ئەو دەستەواژە و ئیدیۆمانەی کە لە کۆنەوە لە زمانی کوردیدا بۆ کات و ساتەکانی ڕۆژ و شەو دیاری کراون هیچ پەیوەندی بە ئەژماری کاتژمێرەوە نییە،(شمارش ساعت).
وەکی هەموومان دەزانین ڕۆژهەڵاتن و ڕۆژئاوابوون لە هەر ناوچەیەک لەسەر گۆی زەوی، بە پێی هەڵکەوتەی جوگڕافیا کە لە کامە (مدار نصف‌لنهار)دا و لە کوێی(خط استوا) هەڵکەوتووە و هەر وەها لە کامە وەرزی ساڵ‌دایە، جیاوازە و ئەژماری کاتژمێر لەو بارودۆخانەدا بۆ ئەو کاتانە دەگۆڕدرێ.
بۆ وێنە لە نێوەڕاستی بەهار‌دا کاتژمێر 5,30ی بەیانی ڕۆژ  دەبێتەوە و کاتژمێر 19,30ی ئێوارێ ڕۆژ ئاوا دەبێت. کەچی لە نێوەڕاستی پاییز‌دا کاتژمێر 7ی بەیانی ڕۆژ دەبێتەوە و کاتژمێر 17,30ی ئێوارێ ڕۆژ ئاوا دەبێت.
کەوابێ بەهیچ لەونێک ناکرێ کاتژمێرێکی (ثابت) بۆ ڕۆژهەڵاتن و ئاوابوون، تەنانەت بۆ نیوەڕۆ و نیوەشەو دیاریی بکرێ، واتە ناتوانیی بڵێن کاتژمێر 12 کاتی نیوەڕەۆیە. لەهەر کاژمێرێک‌دا خۆر بێتە نێوەڕاستی ئاسمانێ و  سێبەر سفر ببێتەوە ئەوە نیوڕۆیە.
هەڵەکان:

❌ کاتژمێر دووی شەو = ڕاکشان
✅ ڕاکشان نییە و (ڕاشکان)ـە، بە شەودرەنگانێک دەڵێن کە زۆری نەماوە ڕۆژ بێتەوە.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

"شەو ڕاشکا،
ئەژنۆم شل بوو،
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپرووکا... (پەشێو)"

❌ کاتژمێر 3ی شەو= کازیوە
✅ کازیوە: ڕوونایی نێوان شەو و ڕۆژان کە زەردەی تاوێ پەیدا دەبێ.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

❌ کاتژمێر 11 = گزینگ
✅ گزینگ، گزنگ: کاتێ تێسووی تیشکی خۆر لە ئاسۆی بەیانی سەر وەدەر دەنێ.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

❌ کاتژمێر 9 = سپێدە
✅ سپێدە: هەمان گزینگە.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

❌ کاتژمێر 5ی شەو= بوومەڵێڵ
✅ بوومەلێڵ، بوولێڵ: بەری بەیانی نێوان شەو و ڕۆژان کە هێشتا گزنگی نەداوە و دنیا لێڵە.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

❌ کاتژمێر 6ی بەیان = ڕۆژهەڵات
✅ ڕۆژهەڵات: کاتێ خۆر خویان دەبێت و وڵات ڕووناک دەبێ.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)
 
❌ کاتژمێر 7 = بەرەبەیان
✅ بەرەبەیان: کاتێکە کە هەر شەوە و هێشتا ڕۆژ نەبووەتەوە بەڵام لە ڕۆژبوونەوە نزیکە.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

❌ کاتژمێر 8 = بەیانی
✅ بەیانی: کاتێک کە ڕۆژ تەواو لە کەل هاتووەتە دەرێ و لە ئاسۆ بڵند بووە.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

❌ کاتژمێر 10 = چێشتەنگاو
✅ چێشتەنگاو، چێشتان، قاوڵتوون: نێوەڕاستی دانی بەیانی، واتە دوای ڕۆژهەڵات و پێش نیوەڕۆ.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

❌ کاتژمێر 12 =نیوەڕۆ
✅ نیوەڕۆ: کاتێ ڕۆژ دەگاتە نێوەڕاستی ئاسمانێ.
(کاتژمێر: بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

❌ کاتژمێر 13 =پڕشنگ
✅ پڕشنگ: کاتی ڕۆژهەڵات کە  تیشکی ڕۆژ بە پۆل خویان دەبێت.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

❌ کاتژمێر 14 =دوانیوەڕۆ
✅ دوانیوەڕۆ: لە نیوەڕۆوە هەتا پاڵێنان دوانیوەڕۆیە.(پاڵێنان: دەمەو ئێوارە)
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

❌ کاتژمێر 16= زەردەپەڕ
✅ زەردەپەڕ: هەرکات زەردەی هەتاوێ لە ئاسۆ ئاوا بوو.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

❌ کاتژمێر 17= ئێوارە
✅ ئێوارە: مەودای پاڵێنان هەتا زەردەپەڕ.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

❌ کاتژمێر 18= ڕۆژئاوا
✅ ڕۆژئاوا: هەرکات ڕۆژ لە ئاسۆ ئاوا بوو.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

❌ کاتژمێر 19= هەنگۆر
✅ هەنگۆرە، ئەنگۆرە: ئێوارەیەکی درەنگ، نزیک بە ڕژئاوابوون.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

❌ کاتژمێر 20= شێوان
✅ شێوان: بوومەلێڵەی ئێوارێ، نێوان ڕۆژ و شەو.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

❌ کاتژمێر 23= شەوەزەنگ
✅ شەوەزەنگ: کات و قۆناغێکی دیاریکراو نییە لە هیچ شەوێک‌دا. بە درێژایی ساڵ هەموو ئەو شەوانەی کە مانگەشەو نییە یان مانگ بە تەواوی ئاوا دەبێت و شەو دەکەوێتە ئەوپەڕی تاریکی‌، بەو شەوانە دەڵێن شەوەزەنگ.

❌ کاتژمێر 24= نیوەشەو
✅ نیوەشەو: نێوان ڕۆژئاوابوون و ڕۆژهەڵات، جا بکەوێتە هەر کاتژمێرێک.
(کاتژمێر بە پێی ڕۆژ و مانگ و وەرزی ساڵ)

کاتژمێر 1ی شەو = تارم
کاتژمێر 4ی شەو = کۆچاری
کاتژمێر 15= قڕچنگ
کاتژمێر 21= قوڵلان
کاتژمێر 22= شەوڕۆ
(ئەوانەم نەبیستووە، ڕەنگە کۆژی ناوچەیی بن)

✍ع. ئازیز. (lasar)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat


کاناڵی کوردستان kurdistan

👇👇👇
🌺🌼🍀

@Rojhalati_kurdistan1324


🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بەهاوکاریی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەبات؛

فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد 1404)

مەرجەکانی بەشداری:

1- قەبارەی هەر چیرۆکێک لە 2000 تا 4000 وشە پێک هاتبێت.
2- چیرۆکەکان بە یەکێک لە زارەکانی زمانی کوردی بێت.
3- بە فایلی pdf و لە کۆمەڵە فۆنتی bahij کەڵک وەربگرن.
4- نووسینی نێوی گەورە و بچووک، شوێنی نیشتەجێ‌بوون، ژمارەی پەیوەندی و ژمارە میللی نووسەر پێویستن.
5- لە هەر نووسەرێک تەنیا یەک چیرۆک وەردەگیرێت.
6- چیرۆکەکان پێشتر لە هیچ گۆڤار و کتێبێک‌دا چاپ و بڵاو نەکرابنەوە.
7- لە دەرەوەی ئەو مەرجانەی سەرەوە چیرۆک وەرناگیرێت.


- دوایین دەرفەت بۆ ناردنی چیرۆکەکان 20ی ڕێبەندانی 1403ی هەتاوی
_ چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان خەڵات دەکرێن
- چیرۆکەکان بە نیشانی ئەو ئیمەیلە یا ئەو ئایدی تێلێگرامە بنێرن.

ئیمەیل: chirokikurdifestival@gmail.com
ئایدی تێلێگرام: slain64@
ژمارەی پەیوەندی : 09369320720

🆔 @binkemukrian


لە لاڕوومەتی تۆ دەچێت، كاتێک سەرپۆش دایپۆشیە....

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


کێشەی لەدەستدان ئەوەیە ....
نەڕۆحت لەزەتی ژیانی ئەمێنێ
نەمردنیش تۆی بەو هەموو بێتامییەوە دەوێت...!!!

#گلێنە

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


دوۓ قــــــەرارے دا ڪــە بێت و
مەرحەبایێڪم بڪات
ئاگرے شەوقـــے لەدڵ بەردام خــودا
بۆچے نەهات
🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
كۆترە سپییە باڵخوێناوییەكەی كوردستان لەدایکبوونت پیرۆز بێت🕊️

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


📙چۆن بەسەر جیهان دا حوکوومەت بکەین؟
✍️زگی نیوەتێر و فیکری گرفتار و سەرقاڵ

📖هیچکات لەبیری مەکەن خەڵکی ئێوە زۆر پێویستییان بە خۆراکە و ئەم بابەتە هەرگیز بۆ شۆخی نابێ. ئەگەر بارودۆخی وڵاتی ژێر حوکوومەتەکەتان بەڕادەیەک خراپ بێ کە خەڵک نەتوانن خۆراکی تەواو بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان دابین بکەن و بیهێننە سەر سفرە و خوانەکانیان وەزاڵە دێن و سەرکێش دەبن.

📖 بەڵام ئەگەر ستاندارد و پێوانەیەکی ژیانی مەمرەمەژییان بۆ تەیار بکەن خۆیانی لەگەڵ ڕێک دەخەن. لەبیرتان نەچێ کە دۆخی ئابووری هەرە باش بۆ گشت خەڵکی دەتوانێ بەقەرا دۆخی ئابووری خراپ مەترسیدار بێ چونکە ئەگەر خەڵک داڵغەی بژیو و پێداویستی ژیانیان نەبێ هەلیان بۆ دەڕەخسێ موتالا بکەن و کتێب بخوێننەوە ئینجا بیر لەم بابەتە بکەنەوە کە بۆ دەبێ هەر لەژێر حوکوومەتی سەرەڕۆ و دیکتاتۆڕی ئێوەدا بژین.

📖 کەوابوو هەلومەرجی ژیانی نەمرنەژی بۆ خەڵک دابین بکەن.لە هەمان حاڵدا وریا بن کە چ لەباری توانای ماڵی و چ لەباری هێزی کۆمەڵایەتی لە سنوور لا نەدەن، هەروەها سزایەکی توندوتیژیش بۆ چالاکییە سیاسییەکان لەبەرچاو بگرن.

📙
#یەک ـــ فینجان ـــ کتێب
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۷ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


هەتا لە بوونی خۆتان دڵنیا نەبوون بیرەوەری دروست مەكەن،
بیرەوەرییەكانتان دوای خۆتان شێتی دروست دەكات!


شێت بووین...



🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


تـــۆ نە دوریت، تا چاوەڕوانت بم
نە نزیکی، تا بێمە دیدەنیت
نە هی منیت، تا دڵم ئارام بێتەوە
نە من، مەحرومم لە تۆ تا فەرامۆشتبکەم

تـۆ…
لە نێوانی هەموو شتێکدایت!

مەحمود دەروێش


‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


سەرماوەزە یاران
وەک چیا چۆن پێدەشتی لە ئامێز گرتووە
جەستەی نیشتمانمان لە ئامێز دەکەین
ڕێگە نادەین تەزووی سەرما بچێتە ناخی و بیلەرزێنێت
نمە نمە ڕێگا وشکەکان ئاو دەدەین
تا تۆزی غوربەت
لە جەستەی یاران نەنیشێت.!


بەرز و پیرۆز بێت
#٢٦ی_سەرماوەز
ڕۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان

#ڕۆژی_ئاڵا_و_پێشمەرگە
#پێشمەرگە #26سەرماوەز

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان




دوێكە لە پایزم پرسی،وتم: پایز گیان هێندەی من هەڵوەرینت دیتووە؟

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


مەیخانەكەی ئۆرتینە
نووسەر : نەبەز گۆران
دەنگ: ناسر عەبدوڵڵاهی
بەشی 2️⃣2️⃣

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


هەمدیسان دوای مردن دێمەوە بۆ ناو ژیانت
لە جل و بەرگێكی دیكەیا و لە دنیایەكی دیكەیا،
بەڵام
هەر دێمەوە بۆ خۆشویستنی تۆ..


🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


ڕۆحێکی هاڕیاو

هەر لە دوورەوە ناسیمەوە، ئەویش لە وڵاتی غەریب. زۆر دڵنیام کە هەڵە ناکەم. ئاخر باسی شێوە و قیافە نییە. ئەوجۆرە کەسانە، دیارە ساڵەهای ساڵە هێمای دەرد و ئازارن. چوومە پێشەوە و لە ئامێزم گرت. کەچی بە زمانی بێگانە وتی ناتناسم، لێت تێ ناگەم. وتم ئاخر ماڵ کوێرەوە بوو؛ تۆ وەکوو گای مارۆ لەنێو هەزاران دیاری، چۆن دەکرێ نەتناسمەوە؟ کەچی هەر دەیگوت چی دەڵێی؟ من لێت تێ ناگەم. توند دەستی ڕاستیم گرت. وتم ئەوەش بەڵگە، ئیتر واز لە فڵتەفڵتی بێگانە بێنە.

سەردەمی بەندیخانه، سەرۆکی زیندان لەپێش چاوی هەموومان دەستی ڕاستی ناڵ کرد. هێشتا جێگای بزمارەکان مابوو. ئەوە یەکێک لە سەدان ئەشکەنجەی لە ڕادەبەدەر بوو کە بەسەریاندا هێنا. لەو ساڵانەدا لەنێو دەرد و بێدەنگی، ئێمە بە هەزاران جۆرە مردن ژیاین.

زۆر بە ئارامی سەری زل و ملی باریکی وەکوو تەشی هێنا پێشەوە و وتی ڕاپۆرتم لێ نادەی بێن و بمگرن؟ وتم: بابان کڵۆڵ؛ ڕاپۆرتی چی؟ بە کێ؟ خۆ ئێمەومانان کە گیانمان دەربرد و لە زیندان هاتینە دەر، ڕوومان لە هەندەران کرد. پاشانیش کە وڵات شۆرشی بەسەردا هات. ئەوانەی کە ئێمەیان ئازار دەدا، ئێستا خۆیان کونەمشکیان لێ بووە بە عەمارەت. پێستیان لە پێستی دەڵەک بەقیمەتترە.  وتی دەترسم، نەوەک ئەوەش پیلانی خۆیان بێت.

بەو قسانەی بزەم دەهاتە سەر لێو و کزەم دەهاتە تۆی جەرگ. زانیم ئەو پیاوە زۆر خراپ تووشی قەیران و داڕمانێکی دەروونی هاتووە.

کە لە بارەی ژیانیم پرسی، زانیم تەنیایە و لە شوێنێک بە نانەلەم دەژی. لەگەڵی چووم و شڕە و سیپاڵیم هێنا. وتم براکەم ئێمە تازە بەم هەموو دەرد و ئازارەوە بە کاری هیچ نایین. من لێرە بەرگدوورم. وەرە لای من بمێنەوە. هەر نانێک دەبێت کە پێکەوە بیخۆین. کلیلی دووکانەکەشم پێدا هەتا شەوان تێدا بخەوێت. ڕۆژان لە سووچی دووکان کاری خۆی دەکرد، مردووی سەرقەبران چەندە قسە دەکات ئەویش هەر ئەوەندە.

شەوێک لەبەر ئەوەی کە شتێکم بەجێ هێشتبوو، گەڕامەوە دووکان. کەچی دیتم ئەوەی کە لە نان و پێخۆر و مێوە و... بۆم دانابوو، لە سەبەتێکی ناوە و دەچی بۆ دەرەوە. زانیم ئەم ماستە بێ موو نییە، بەڵام دەمزانی ئەگەر لە خۆی بپرسم‌ دیارە حاشای لێدەکات. بۆیە شەوی دوایی لە کۆڵانی بەرانبەر، خۆم حەشاردا. دیتم وەکوو دوێنێشەو، هەمان سەبەتەی دایە بن هەنگەڵی و بە نەرمەغار وەڕێکەوت. منیش کەوتمە شوێنی. هەتا گەیشتە گەڕەکی قەراخی شار. خۆی کرد بە ماڵێکدا و شەوژەنی دەرکەی داخست. دارچرایەکی کارەبا کە چراکەی سووتابوو لە پاڵ ماڵی کابرا بوو. چەند شوێن پێی هەبوو. توانیم بگەمە ناوقەدی چرابەرقەکە، ئەوەندەی کە ناوماڵەکە ببینم. دیتم لە ژوورەوە کاکم خەریکە سفرە ڕادەخات، لەژێر  ڕووناکی چرای نێو ماڵ، دیتم کابرایەک وەکوو گورگی چوارچاو هاتە سەر سفرە و ئەمیش دەستە و نەزەر لە دوورەوە وەکوو دۆمی خەڵاتکراو ڕاوێستا. کابرام ناسییەوە. دڵم لەرزی و سەرم تەزی، هەمان سەرۆکی زیندان بوو!!!

ئەرکی من بەرانبەر بە خوێنی بە ناحەق ڕژاوی بێتاوانان ئەوە بوو کە ئەو مرۆڤ خۆرە بدەمە دەستی پولیس. دەبێ ئەو بێویژدانە ببێت بە پەندی عاڵەم. دنیا دەبێ ئەو بێشەرەفە بناسێت کە چی بەسەر ئێمە و هەزاران لاوی ئەو وڵاتەدا هێنا. بەڵام پێویستە ئەوەش بزانم ئەم بۆچی هەموو شەوێ نانەکەی خۆی دەبرد بۆی؟

دوایی کە لێم پرسی، وتی: ئاخر بەڵێنی دابوو ئیتر ئازارمان نەدات!

ڕۆمەن گەری ١٩٦٠/ ابوالحسن نجفی

خوێنەری خاوەنبیر؛
ئەوەی کە مرۆڤێکی قوربانی سۆز و خۆشەویستی هەبێت بۆ جەلادەکەی، نیشاندەری دەروونێکی هاڕیاوە. جا دەتوانێ ژنێک بێت کە مێردەکەی خۆش دەوێ کەچی ئەو خەیانەتی پێدەکات و لێی دەدات و ئازاڕی دەدات. یان دیومە کچێک لایەنگری زەڕدایکی دەکات و ئەو هەر دەیچەوسێنێتەوە. تا بگاتە نەتەوەیێک کە خەرێکە قووت دەدرێ کەچی ئاوڕ لە زمان و کەلتووری خۆی ناداتەوە و هەر دڵسۆزانە خزمەت بە بێگانە دەکات.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٩/٢٠

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


مەیخانەكەی ئۆرتینە
نووسەر : نەبەز گۆران
دەنگ: ناسر عەبدوڵڵاهی
بەشی 1️⃣9️⃣

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان

20 last posts shown.