ڕۆحێکی هاڕیاو
هەر لە دوورەوە ناسیمەوە، ئەویش لە وڵاتی غەریب. زۆر دڵنیام کە هەڵە ناکەم. ئاخر باسی شێوە و قیافە نییە. ئەوجۆرە کەسانە، دیارە ساڵەهای ساڵە هێمای دەرد و ئازارن. چوومە پێشەوە و لە ئامێزم گرت. کەچی بە زمانی بێگانە وتی ناتناسم، لێت تێ ناگەم. وتم ئاخر ماڵ کوێرەوە بوو؛ تۆ وەکوو گای مارۆ لەنێو هەزاران دیاری، چۆن دەکرێ نەتناسمەوە؟ کەچی هەر دەیگوت چی دەڵێی؟ من لێت تێ ناگەم. توند دەستی ڕاستیم گرت. وتم ئەوەش بەڵگە، ئیتر واز لە فڵتەفڵتی بێگانە بێنە.
سەردەمی بەندیخانه، سەرۆکی زیندان لەپێش چاوی هەموومان دەستی ڕاستی ناڵ کرد. هێشتا جێگای بزمارەکان مابوو. ئەوە یەکێک لە سەدان ئەشکەنجەی لە ڕادەبەدەر بوو کە بەسەریاندا هێنا. لەو ساڵانەدا لەنێو دەرد و بێدەنگی، ئێمە بە هەزاران جۆرە مردن ژیاین.
زۆر بە ئارامی سەری زل و ملی باریکی وەکوو تەشی هێنا پێشەوە و وتی ڕاپۆرتم لێ نادەی بێن و بمگرن؟ وتم: بابان کڵۆڵ؛ ڕاپۆرتی چی؟ بە کێ؟ خۆ ئێمەومانان کە گیانمان دەربرد و لە زیندان هاتینە دەر، ڕوومان لە هەندەران کرد. پاشانیش کە وڵات شۆرشی بەسەردا هات. ئەوانەی کە ئێمەیان ئازار دەدا، ئێستا خۆیان کونەمشکیان لێ بووە بە عەمارەت. پێستیان لە پێستی دەڵەک بەقیمەتترە. وتی دەترسم، نەوەک ئەوەش پیلانی خۆیان بێت.
بەو قسانەی بزەم دەهاتە سەر لێو و کزەم دەهاتە تۆی جەرگ. زانیم ئەو پیاوە زۆر خراپ تووشی قەیران و داڕمانێکی دەروونی هاتووە.
کە لە بارەی ژیانیم پرسی، زانیم تەنیایە و لە شوێنێک بە نانەلەم دەژی. لەگەڵی چووم و شڕە و سیپاڵیم هێنا. وتم براکەم ئێمە تازە بەم هەموو دەرد و ئازارەوە بە کاری هیچ نایین. من لێرە بەرگدوورم. وەرە لای من بمێنەوە. هەر نانێک دەبێت کە پێکەوە بیخۆین. کلیلی دووکانەکەشم پێدا هەتا شەوان تێدا بخەوێت. ڕۆژان لە سووچی دووکان کاری خۆی دەکرد، مردووی سەرقەبران چەندە قسە دەکات ئەویش هەر ئەوەندە.
شەوێک لەبەر ئەوەی کە شتێکم بەجێ هێشتبوو، گەڕامەوە دووکان. کەچی دیتم ئەوەی کە لە نان و پێخۆر و مێوە و... بۆم دانابوو، لە سەبەتێکی ناوە و دەچی بۆ دەرەوە. زانیم ئەم ماستە بێ موو نییە، بەڵام دەمزانی ئەگەر لە خۆی بپرسم دیارە حاشای لێدەکات. بۆیە شەوی دوایی لە کۆڵانی بەرانبەر، خۆم حەشاردا. دیتم وەکوو دوێنێشەو، هەمان سەبەتەی دایە بن هەنگەڵی و بە نەرمەغار وەڕێکەوت. منیش کەوتمە شوێنی. هەتا گەیشتە گەڕەکی قەراخی شار. خۆی کرد بە ماڵێکدا و شەوژەنی دەرکەی داخست. دارچرایەکی کارەبا کە چراکەی سووتابوو لە پاڵ ماڵی کابرا بوو. چەند شوێن پێی هەبوو. توانیم بگەمە ناوقەدی چرابەرقەکە، ئەوەندەی کە ناوماڵەکە ببینم. دیتم لە ژوورەوە کاکم خەریکە سفرە ڕادەخات، لەژێر ڕووناکی چرای نێو ماڵ، دیتم کابرایەک وەکوو گورگی چوارچاو هاتە سەر سفرە و ئەمیش دەستە و نەزەر لە دوورەوە وەکوو دۆمی خەڵاتکراو ڕاوێستا. کابرام ناسییەوە. دڵم لەرزی و سەرم تەزی، هەمان سەرۆکی زیندان بوو!!!
ئەرکی من بەرانبەر بە خوێنی بە ناحەق ڕژاوی بێتاوانان ئەوە بوو کە ئەو مرۆڤ خۆرە بدەمە دەستی پولیس. دەبێ ئەو بێویژدانە ببێت بە پەندی عاڵەم. دنیا دەبێ ئەو بێشەرەفە بناسێت کە چی بەسەر ئێمە و هەزاران لاوی ئەو وڵاتەدا هێنا. بەڵام پێویستە ئەوەش بزانم ئەم بۆچی هەموو شەوێ نانەکەی خۆی دەبرد بۆی؟
دوایی کە لێم پرسی، وتی: ئاخر بەڵێنی دابوو ئیتر ئازارمان نەدات!
ڕۆمەن گەری ١٩٦٠/ ابوالحسن نجفی
خوێنەری خاوەنبیر؛
ئەوەی کە مرۆڤێکی قوربانی سۆز و خۆشەویستی هەبێت بۆ جەلادەکەی، نیشاندەری دەروونێکی هاڕیاوە. جا دەتوانێ ژنێک بێت کە مێردەکەی خۆش دەوێ کەچی ئەو خەیانەتی پێدەکات و لێی دەدات و ئازاڕی دەدات. یان دیومە کچێک لایەنگری زەڕدایکی دەکات و ئەو هەر دەیچەوسێنێتەوە. تا بگاتە نەتەوەیێک کە خەرێکە قووت دەدرێ کەچی ئاوڕ لە زمان و کەلتووری خۆی ناداتەوە و هەر دڵسۆزانە خزمەت بە بێگانە دەکات.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٩/٢٠
🆔 @zsirwa
🆔 @CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان