پێشمەرگە
ئەو ڕۆژانەی کە تۆ هاتی دنیا هەموو شەوارەی نەبینین دایگرتبوو ، تۆ ، تۆ خۆت و ناوێک ، گرێیەکی سەر دڵەکان ، ئەو دڵانەی ئێستەش شۆکن لەو خەونەی دیتیان و بیر چوونەوەی مەحاڵە ، تەقەیەک لەولا ، سێرەگرتنێک لەم لا لەناو چاوی تاریکی ، بڕیارێک بوویت درایت و کۆتایی چیرۆکت زرینگانەوەیەکە لەو مێشکانەیا سڕن ، سڕ بە زوو ئاوا بوونت .
کە هاتی بەفر بوو ، سەهۆڵێکی ڕەق هەڵاتوو سواقی دەرگای ئومێد و شۆڕ بوونەوەی گوێسەبانان لە ترسی ڕمان ، گڕێک بوویت بەر دراو لە وشکە جاڕی هەڵپڕووزاوی ناکامی ، تۆ ، تۆ کاتت ژماردەکرد ، ژمارەکانت لە زۆرەوە بۆ کەم و لە کەمەوە بۆ بێ ژمار پێوانەکردن ، ناوێک بوویت بە قەی گشت کوفرێک گەورە و چی تاوانە تێچووت بۆ هەڵگرانت ، دڵێک بوویت پڕ پڕ لە فریادڕەسی و تینوویەتییەکت شکاند بە کاتی هاتنت ، گوڵزارت هەڵوەری ، سەوزەگیات پێشێل کرا ، کەچی لە ڕوان نەکەوتی.
تەقەیەک لەولا و زیڕەپێکردنێک بە لەشی تەم و موچڕکێک بەو گیانە یاخیانەدا کە تامەزرۆی یەکەم گریانی هاتنت بوون لەم لا ، ئەو دەم کەوشێکی هەڵکێشراو لە پێی ژیانەوە بوویت ، ڕۆژانە سەرت بە چی ماڵی دڵا ئەکرد ، ئەو دڵانەش کە ئاشقت نەبوون ، مەتەرێزێکی شاراوە بوویت هەموو ئەیانزانی ڕێی دۆزینەوەت ، کەمینگایەک بوویت هەزاران تاریکی کەوتنە بەر پێی شەهامەتت .
تەقەیەک لە بناری کەژێک ، تێسرەواندنێک لە کاپۆڵی سەگ و گورگ و چەقەڵە خوێڕییەکان ، گوندت لە ئارامیدا خستە خەونێکی خۆش ، شارت پەڕاندەوە لە پردی دوو دڵی ، ڕێگەکان سڵاویان پێڵاوەکانتی ئەگواستەوە تا هەنگاوێکیتر، کە هاتی پەنجەرە نەما حەسرەتی بینینت نەیانکاتە خەو ، دەرگا نەما خۆی لە سەر پشتی هەڵنەگرتبێ تا بەخێر هاتنێکت .
تەقەیەک دۆڵێکی شڵەژاند ، قرمەی کڵاشێک زراوی خێو و جنۆکەی کانیەکانی وەک بلووقی پیس تەقاند ، تەقەیەک ئێستەش خەونەکانمان ئەلاوێنێ و خولیاکانمان سەرخۆشی ئەو کاتانە ، شار بێتاقەتی دەنگی بڵیندگۆ یاخییەکانە ، دێ گەرد و تۆزی بێ ئارامی هەناسەی توند کردووە کە تۆ نیت ، هارەکان وائەزانن هێزیان بەرهەق و بوونیان لە ئازایەتییەوەییە ، کرمۆڵەکان خەریکن کیم و جەراحەتی ڕۆحی خۆیان ئەخۆنەوە بە مەستییەکی سەراوبن .
تەقەیەک لە بن پێی غەدرێک و هەڵبەزینەوەی خەیانەتێک ، زرمەیەک لە بنا گوێی ناحاڵییەتێکی بە خۆ خەڕە ، تەقەیەک لەم لای هوشیار کردنەوە و ڕەگبارێک لەو پەڕی کپی و ڕاچڵەکانی خەونە قورسەکان ، تەقەیەک ئێستەش چاوەڕێی کەوتنە ئەم ناوەیە .
🆔 @zsirwa
🆔 @CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان