السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
✨ لەم ڕۆژانەیا بەتایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، گرتە ڤیدیۆیێک بەناوی " سوننەتی زەوال " بڵاو بۆتەوه کە لە یەکێک لەو ڤیدیۆیانە مامۆستایێک باسی بەڵگەی دروستی ئەو نوێژە سوننەتە ئەکات!
🔸 لەدوای تەماشای ئەو گرتەیە وپرسیاری موسوڵمانان لەسەر ئەو نوێژە سوننەتە ولێکۆڵینەوەم لەسەری، پێم خۆش بوو وەڵامێکم بۆ ئەو پرسە ببێ...!
👈 ئەو حەدیسەی کە لەو باسەیا، ئیمامی ترمذی ڕیوایەتی فەرمووە وحەسەنە واتە عەمەلی پێ ئەکرێ تەنها باسی چوار ڕکات پێش نوێژی نیوەڕۆ ئەکات کە بە سوننەتی ڕاتبەی غەیری موکدە ناسراوە ولە حەدیسی تریشا باس کراوە کە ئەبێ دوو ڕکات، دوو ڕکات بخوێندرێ....
➖ جاء عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ السَّائِبِ رضي الله عنه: " أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ 👈 كَانَ يُصَلِّي أَرْبَعًا بَعْدَ أَنْ تَزُولَ الشَّمْسُ قَبْلَ الظُّهْرِ 👉 وَقَالَ: ( إِنَّهَا سَاعَةٌ تُفْتَحُ فِيهَا أَبْوَابُ السَّمَاءِ ، وَأُحِبُّ أَنْ يَصْعَدَ لِي فِيهَا عَمَلٌ صَالِحٌ )
➖ أخرجه الترمذي (478) وقال : وَفِي البَابِ عَنْ عَلِيٍّ ، وَأَبِي أَيُّوبَ : " حَدِيثُ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ السَّائِبِ حَدِيثٌ حَسَنٌ غَرِيبٌ "
وصححه ابن العربي في "عارضة الأحوذي" (1/436)، وأحمد شاكر في "شرح سنن الترمذي" (2/343)، والألباني في "صحيح الترمذي" (478).
🔹 دیارە ئەم فەرموودەی بە سەحیح یان حەسەن دانراوه وعەیبی تیا نییە، ئەمما ئەم فەرمودەی ئەوە نییە کە ئەو مامۆستایە باسی ئەکات!!
✨ بەڵکوو ئەوەی ئەو مامۆستا بەڕێزە باسی ئەکات ومەبەستیەتی وئێستایش ئینستاگرام پڕ بووە لەی، ئەم فەرموودەی خوارەوەیە:
➖ حديث أبي أيوب رضي الله عنه ، فقد أخرجه أحمد في "المسند" (23532) ، وفيه قَالَ : 👈 " أَدْمَنَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَرْبَعَ رَكَعَاتٍ عِنْدَ زَوَالِ الشَّمْسِ قَالَ : فَقُلْتُ : يَا رَسُولَ اللهِ مَا هَذِهِ الرَّكَعَاتُ الَّتِي أَرَاكَ قَدْ أَدْمَنْتَهَا؟ قَالَ: ( إِنَّ أَبْوَابَ السَّمَاءِ تُفْتَحُ عِنْدَ زَوَالِ الشَّمْسِ ، فَلَا تُرْتَجُ حَتَّى يُصَلَّى الظُّهْرُ ، فَأُحِبُّ أَنْ يَصْعَدَ لِي فِيهَا خَيْرٌ ) قَالَ: قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللهِ تَقْرَأُ فِيهِنَّ كُلِّهِنَّ ؟ قَالَ: قَالَ: ( نَعَمْ ) قَالَ : قُلْتُ : فَفِيهَا سَلَامٌ فَاصِلٌ ؟ قَالَ : ( لَا ) 👉 "
🔸 کە باسی ئەوە ئەکات ئەمە سوننەتێکی سەربەخۆیە وچوار ڕکاتە وهەر چواریان پێکەوە ئەخوێندرێ وەلی بە یەک تەحیاتەوە لە ڕکاتی ئاخرا واتە لە ڕکاتی چوارما...!
🔹 ئەم فەرمودەیە زەعیفە وەک زانایان قسەیان لەسەر کردووە :
➖ قال شعیب الأرناؤوط : حسن لغيره ، 👈 وهذا إسناد ضعيف لضعف عُبيدة : وهو ابن مُعتِّب الضبي ، ولاضطرابه ، وقرثع الضبي ليس بذاك القوي 👉
وأخرجه الحميدي (385)، وابن ماجه (1157)، وابن خزيمة (1214) ، والطحاوي في "شرح معاني الآثار" (1/335)، والطبراني في "الكبير" (4032) و (4033) و (4034) ، والبيهقي 2/488، والخطيب في "موضح أوهام الجمع والتفريق" (1/168-169) من طرق عن عُبيدة بن معتِّب، بهذا الإسناد " واتە هەر بەم ئیسنادە زەعیفە!
✨ وبە لەفزێکی تریش هاتووە کە ئەم لەفزەیش هەر زەعیفە:
➖ وفي رواية عَنْ أَبِي أَيُّوبَ الْأَنْصَارِيِّ رضي الله عنه : أَنَّهُ كَانَ يُصَلِّي أَرْبَعَ رَكَعَاتٍ قَبْلَ الظُّهْرِ ، فَقِيلَ لَهُ : إِنَّكَ تُدِيمُ هَذِهِ الصَّلَاةَ فَقَالَ : إِنِّي رَأَيْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَفْعَلُهُ فَسَأَلْتُهُ ، فَقَالَ : ( إِنَّهَا سَاعَةٌ تُفْتَحُ فِيهَا أَبْوَابُ السَّمَاءِ ، فَأَحْبَبْتُ أَنْ يَرْتَفِعَ لِي فِيهَا عَمَلٌ صَالِحٌ ).
➖ أخرجه أحمد في "المسند" (23551)، وقال الأرناؤوط : صحيح لغيره ، 👈 وهذا إسناد ضعيف ، شريك -وهو ابن عبد الله النخعي- سيِّء الحفظ ، وعلي بن الصلت مجهول 👉
🔸 لە مەزهەبەکانیشا، جمهور واتە زۆرینەی زانایان لە مەزاهیبی: حنفیە، مالکیە وحنبلیە: پێیان وایە کە ئەم سوننەتی زەوالە هەمان سوننەتی پێش نوێژی نیوەڕۆیە!
👈 هەر چەند لە باعزە کتێبێک باسی ئەوە ئەکات کە چەند زانایێکی مەزهەبی شافعی پێیان وایە کە ئەمە نوێژێکی سەربەخۆیە و ناوی سوننەتی زەوالە وەک شێخی سیوتی، عێڕاقی، هەیتەمی وئیبن حەجەر ڕەحمەتی خوایان لێ بێ...
👈 بەڵام بڕێکی تر لە زانایان شافعی لەوان ئیمام غەززالی کە لە کتێبی ئیحیایا لە " ربع العبادات کتاب ترتیب الأوراد " ئاماژەی پێ ئەفەرموێ وئەفەرموێ:
➖ " بڕێک ئەڵێن ئەم نوێژە سوننەتە هەر چوار ڕکاتی بە یەک تەحیات بخوێنرێ، وەلی تەعن دراوە لەم ڕیوایەتە وەک باعزێ لە زانایان فەرموویانە 👈 ومەزهەبی شافعی ئەوەیە کە وەک باقی سوننەتەکان ئەم چوار ڕەکاتە ئەبێ دوان، دوان بخوێنرێ و هەرکام بە تەحیاتی خۆیەوە و ئەمە ئەو شتەیە کە هەواڵەکان ڕاستیان کردۆتەوە 👉 " کۆتایی