مام عەلییەکمان هەیە لەبانە. وردەواڵەفرۆشە.گارییەکی پێیە کووچە و کۆڵانان دەگەرێ.عادەتی وایە هاوینانیش سێ چوار پاتۆڵان لەپێ دەکات. پووڵەکەشی زۆربەی وەخت ئەخاتە گیرفانی ژێرەوەی..رۆژی ژنێک برێ شتومەکی لێ کریبوو چەکێکی دابوو بە مام عەلی. مام عەلی دەبوو باقی بداتەوە.هەردوو لینکی فش دەکاتەوە و بە هێواشی دەس ئەبات دۆخینەکەی ئەکاتەوە...ژنە ئەڵێ ئەوە چ دەکەی!!؟ئەویش ئەڵێ باقیەکەت ئەدەمەوە...ژنە ئەڵێ مەردی خودای بە دۆخینەکەت وەپێچە هەتا ئابرووم نەچووە .باقیم ناوێ .ئەڵێ نەبەخودا هەر بۆت دەردێنم.ژنە لەترسی ئابڕووی پووڵێکی تریشی پێ ئەدا و ئەڵێ تۆ دۆخینەکەت وەبەستە من هیچم ناوێت...🤣🤣🤣
@qsaie_khosh
@qsaie_khosh