دۆستێكی خۆشەویستم بۆی گێڕامەوە:
زەمانی شا، كوڕە دێهاتییەک، كچە ئاغایەكی زۆر جوانی هەڵگرتبوو. مەلاکان لە ترسی ئاغا لێیان مارە نەدەكرد.
كوڕە بەناچاری شەوێ كچەی دەگەڵە خۆی دەباتە ماڵە خاڵەمینی شاعیر "سەید محەممەد ئەمینی بەرزەنجی" لە نەغەدە. دەچێت دەڵێ: مامۆستا ئەو كچە ئاغایەم هەڵگرتووە و منیش كوڕە هەژارم و هاتووم لێم مارە بكەی.
خاڵەمین دەڵێ: برالە بۆ چی نایبەیە لای مەلا ساڵح(مامۆستا مەلاساڵح ڕەحیمی)كە هەم مەلای چاكە و هەم دەفتەری مارە و تەڵاقی هەیە؟
كوڕە دەڵێ: وەڵڵا بردمە لای و ئەویش لێی مارە نەكردم. بۆیە پەنام بۆ تۆ هێناوە. مامۆستا ئەگەر بێتوو ئەتۆش لێم مارە نەكەی و ڕۆژم بەسەردا بێتەوە، ماڵە بابی كچە لێم دەستێننەوە و منیش لە تاوانی خۆم دەكووژم.
گوتی: خاڵەمین گوتی كوڕە و كچە یەک لە یەكی جوانتر بوون. كچە هەر دەتگووت دەنكی هەنارە. زۆرم زگ بە كوڕە سوتا و پێم گوت: برالە ئەمن مەلا نیم، بەڵام مەلاساڵح، شێتی قسەی خۆشە. وەرە شێعرێكت بۆ دەنوسم و بیبە لای، دڵنیا بە لێت مارە دەكات.
خاڵەمین ئەو چوارینەیەی بۆ دەنوسێت:
مەلا گیان دوودڵی و بیانوو فڕێ دە
گورج ئەو دوو نەمامەی لێک گرێ دە
بەڵام فەرموو بە زاواكەی ئەوەڵ شەو
سەری تەڕ كە و كەمێكیش ڕۆنی لێ دە
😝😝😝
كوڕە شێعرەكە لە خاڵەمین وەردەگرێت و دەچێتەوە لای مامۆستا مەلاساڵح و مامۆستا كە شێعرەكەی خاڵەمین دەخوێنێتەوە، دەڵێ: بە قوڕئانی لەسەر ڕانی ڕاستەم داناوە ئێعدامیشم بكەن لێكیان مارە دەكەم!
@qsaie_khosh