#HASSAN
پاییزان کە لە کڕوکاش و کاری مەزرا دەبووینەوە، بابم دەیبردم کەوش و کەواوپاتۆڵی بۆ دەکڕیم. کاعەوڵا لە سێئاشانی مهاباد دووکانی خەیاتی هەبوو کە لەسەر ڕێگای هاموشۆی مەدرسەم بوو. قەتم مشتەری لێ نەدیتبوو.
لەگەڵ بابم لە دووکانی کاعەوڵا وەژوور کەوتین. کوتی : دەستێکم کەواو پاتۆڵ بۆ ئەو کوڕەم بدروو بەڵام با بڕێک فشو فۆڵ و گەورە بێ و بۆ ساڵێکی دیکەش تەنگ نەبێتەوە و لەبەری کا.
کا عەوڵا پرسی: تەمەنی چەندە؟
- سێزدەی نەحس!
: ئیشەڵا نەحس نابێ و بۆتان ببێتە داری بەری. شان و شەپیلک و قەد و باڵای پێوام و لە هاتنە دەرێدا بابم وەبیری هێناوە کە لە ئەندازە و معیارەکە بڕێک گەورەترم بۆ بدروێ چونکە مێرمنداڵم و زوو هەڵدەدەم، با ساڵێکیتریش لە بەری کەم؛ دەڵێی گۆڵەکەرە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ غللورتر دەبێ و زوو هەڵدەدا.
دوای حەتوویەک کەواوپاتۆڵم وەرگرتەوە. ، ئەوەندە فش بوو نێفەکم لە عەرزی دەخشا. کە بای هاتبا، چوون ئایڕۆدینامیک نەبوو! یا با دەیبردم یا هێزی بەربەرکانی لە گەڵ بام نەبوو و نەمدەتوانی بەرەو با بڕۆم. دەردی بێ پشتێندیش سەربار بوو و حەوتوویەک هەر ئاوا لەبەرم کرد تا لە کراسە کۆنی دایک و خوشکان پشتێندێکیان بۆ ساغ کردمەوە و ئەوجار توانیم لە بن پشتێندەکەدا بڕێکی هەڵوێزنم.
کێشەی گەورەم لەگەڵ گیرفانی چاکەتەکم بوو؛ گیرفانی ڕاستم پێنج سانت لەوەی چەپم لە خوارتر بوو، یانی خۆم کە ڕاست دەستم تەواو بە دەستە چپم ڕاهاتبووم و لەوانە بوو بتوانم پێشی بنووسم. دووایی زانیم هوونەرەکەی وەستا عەوڵایە کە وای کردووە پەپوو لە دووکانی دەخوێنێ و کەسی وێنەکەوێ!!!!!
👉@mzravilka👈