مزراویلکە


Kanal geosi va tili: Eron, Forscha
Toifa: ko‘rsatilmagan


مزراویلکە لانکێکی خۆڕاژێنی بەیت و باوی کۆنی دیوەخانانە بە ناردنی قسەی نەستەق و بابەتی فۆلکلۆری گیانێکی نوێ بدەنەوە بەر هەناوی ئەدەبیاتی زارەکی گەلەکەمان
پێوەندی لەگەڵ ئەدمین:
@MradBapirpour
@rahmani_138

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Kanal geosi va tili
Eron, Forscha
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


#ئەحمەد شاملوو

من بۆ خۆم دەژیم و
بۆم گرینگ نییە چۆن حوکمم لەسەر دەدرێت.
قەڵەوم، کزم، باڵابەرزم، کورتەباڵام،
ڕەش ئەسمەرم گشتی پەیوەندی بە خۆمەوە هەیە
گرنگ بوون یان گرنگ نەبوون لەبیر کە
ڕۆژنامەی شەممە زبڵی یەکشەممەیە
بژی بە شێوازی خۆت
بە یاسای خۆت
بە بڕوا و ئایینی ناخی خۆت
خەڵک دەیانهەوێ
بابەتێکیان هەبێ بۆ قسەکردن
گرنگ نییە بۆیان چۆنی
هەر چۆنێک بی
قسەیەکیان هەیە بۆ وتن
دڵخۆش بە و
چێژ وەرگرە لە ژیان
چاوەڕوانی چی دەکەی لە خەڵک؟؟
ئەوان تەنانەت پشتەملەی خواش
قسە دەکەن!!!
گەر ویستت شتێک بشارییەوە بیخە ناو پەڕتووکێک!
ئەم نەتەوەیە پەڕتووک ناخوێنێتەوە....
دڵۆڤانی بچێنە
لەسەر هەر زەوییەک...
و لەژێر هەر ئاسمانێک...
گەر شوێنی تۆوێکت لەبیرت چۆتەوە کە چاندووتە،
ڕۆژێک
باران
شوێنەکەیت پێشان دەدات...
نازانی کەی و لەکوێ
تۆوەکە دەدۆزییەوە!
بەڵام بێگومان چاکە
لە هەر شوێنێک بچێندرێت
ڕۆژێک بەر دێنێت...

وەرگێڕ: لەیلا مامی

@mzravilka


نەورۆز و سەری ساڵی تازە لەگشت لایەک پیرۆز بێ.
هیوادارم لەش ساغ و کەیف خۆش بن و خەم پەژارە و مەینەت، هیچ کات ڕێگای ماڵتان نەدۆزنەوە.

👉@mzravilka👈


گۆڤاری بەیان dan repost
🟣 "بەیان"ی ژمارە ٣٩ ئەنگووت

🔻لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ و نەورۆزی کوردان، دواژمارەی ساڵی ١٤٠٣ی گۆڤاری بەیان پێی نایە ژیانەوە.

🔻فایلی تایبەتی ئەم ژمارەیە تایبەت بە د. سۆران کوردستانییە. بێجگە لەم فایلە تایبەتییە دەیان گوتاری ئەدەبی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، چیرۆک، شێعر و.... لە خۆگرتووە.

🔻#گۆڤاری_بەیان گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتییە بە ڕوانگەیەکی ڕۆشنبیرانە، نیشتمانی و نەتەوەیییەوە. دەستەی نووسەرانی بە چوار دیالێکتەکەی زمانی کوردی، واتا: کرمانجیی سەروو، کرمانجیی خواروو، هەورامی و کوردی خواروو (لەکی، فەیلی، گۆران کەڵهوڕی) و زمانی فارسی وتار و بابەت بڵاو دەکاتەوە.

🔻بە بیر و هزر و پێنووسی خۆتان لاپەڕەکانی "بەیان" بخەمڵێنن!


کەر و سەربان

دەڵێن کەردارێک لە لای هیندوستان
کەرێ نەشمیلی خستبووە سەر شان

دەیلاواندەوە و دڵی دەداوە
دەیگوت زەحمەتت زۆر زۆر کێشاوە

حەیفە تۆ جێگەت لەسەر زەوی بێ
شوێنی ژیانت نزم و نەوی بێ

لەگەڵ زاتی خۆم دەتکەم بە هاوشان
هەر بە شانی خۆم دەتبەمە سەربان
.....

ماکەر باوەڕی نەکرد بەو باسە
بەسەر زار وتی خۆت چیت پێ خاسە

چون خۆت ئەزانی لەم هیندوستانە
جیا لە تۆ خەڵک گشتی نەزانە
.....
ماکەر بەهەوڵی کەردارێ زانا
پێی لەسەر عەرشی سەربانێ دانا

زەڕاندی و سەری سووڕ ما لە دەنگی
هاتەپێش چاوی دنیا و دەبەنگی

کاتێ کە دیتی جێگەکەی بەرزە
گوتی زۆر "خوێڕیگرە ئەم عەرزە"

پیتۆڵی وەک من کوا لەم چاخەدا
دەنگخۆشی وەک من نین لەم باخەدا

ئەی خەڵکی گەمژە بۆ نەیاندیوم؟
چۆن لێم خافڵ بوون نەیانناسیوم؟

گەمژە نەبوایەن، یان ناسیاسی
گەوهەری منیان زووتر دەناسی
.......

ئەوجار بە جلکی ئاڵ و واڵاوە
پێگە و جێی بەرزی لێ دەکاڵاوە

کرا بە بەرپرسی زەڕ و زانیاری
بەڵام لە زەڕین تێپەڕی کاری

بە پشتیوانیی حەزرەتی کەردار
بوو بە دەمڕاستی ماکەرانی شار

ئەوجار بە دڵی پڕ ئەوینەوە
نۆتەی زەڕینی بۆ نووسینەوە

فەرمووی سەرلەبەر گیانداری زەوی
دەبێ بۆ یاسا سەر بکا نەوی

ڕایسپاردە کۆتر، فەرمووی بە قومری
دەخوازیی بژیی، ناتەوێ بمری؟

هێلانەت دەوێ و جێی حەسانەوە
دەبێ زوو بێیتە ژێر فەرمانەوە

ئەمرم فەرمووە مەلان نەخوێنن
دەبێ بە نۆتەی من بزەڕێنن

فەرامۆشی کەن چیتان بیستووە
زاراوەی پێشوو هەر شتێ بووە

فڕێ دەن یەکسەر خەرمان و توێشوو
وانە و حیکمەتی مامۆستای پێشوو

بە ئەمری کەردار من لەسەربانم
لەمڕۆوە بۆخۆم مامۆستاتانم
......
مەل سەریان سووڕ ما لە فەرمانی نوێ
ئەی خوایە ئێستا پەنا بەرنە کوێ؟

گەرووی ئەو دەنگە لە کوێ بهێنن
کۆتر و قومری چۆن بزەڕێنن؟

هەر مەلێ حەزی نەچووبووە زەڕین
فیزماڵکیان دایێ و بەتاو دەرپەڕین

باخ چۆڵ و هۆڵ بوو، بڕا جریوە
جیا لە زەڕەی کەر، نەیما سریوە

کەر و کەردار و جل و کورتانی
لەگەڵ عەڕشێکی پانی سەربانی

تەنیا مانەوە و کەردار ئێوارێ
گوتی کەرە گیان دەتهێنمە خورێ

کەر ملی بادا گوتی لێم گەڕێ
تازە پشکوتووە لە ناخما زەڕێ

هاتە گوێسوانێ جووتەی ڕاوەشاند
دای لە کەردار و گەردنی شکاند


لەوساوە فەرمووی ژیری زەمانە
ڕێزگرتن له کەر، ئیشی نەزانە

هەر کەسێ پێگەی کەر بنرخێنێ
ڕۆژێ بە لووشکە ملی دەشکێنێ

یەکێکی گوێدرێژ دانێ لەو سەرە
فەیلەسووفیش بێ حەوت پشتی کەرە
مامۆستا ڕەسووڵ سوڵتانی
لە کاناڵی بەڕێزیان وەرگیراوە


#✍محەمەد بێهڕەوان (فریا) - بۆکان


🌷 سرووشکی چاو

وەها سووتام بە ئاوری تۆ، نەبوو شێوەی لە دونیادا

هەزاران جار لە ڕێکەوتم، هەتا خۆمدا بە دەریادا

بە خەو ویستم ببینم تۆ، کەچی خەونیش نەهەت جارێ

بەبێ چاوت  سەرم  ناوە، ژیانم چوو لە بریادا

چ دەردێکم لە دڵدایە، دەوا ناکرێ لە هیچ شوێنێ

سرووشکی چاو بە ڕەنگی سوور، بە خوڕ دەڕوا بە ڕێگادا

بە دڵتەنگی لە جێکەوتووم، بە وێنەی تۆ دەکەم کایە

لە گەڵ وێنەت نەبم ساتێ، هەزار دەردم لە جێگادا

بە شێتی شەو لە کێوانم، لە دوای  خێڵی خەیاڵی تۆ

دەبێ تاکەی نگاری ڕوت، نگار  نەگرێ لە تارادا

لە چاو دەتکێ دڵۆپی خوێن لە بەر ناڵەی دڵی زارم

خەمی ڕۆژگار بە لافاو دێ، ڕچەی شادی بە دڵ نادا

وەتەن سەربەرز و دڵشادە، بە هێزی گەل دەکا بڕوا

تەزووی ساردی سەمای زاڵم، سەری کولبوە لە دڵ نادا

گڕی پڕ عەشقی نەورۆزە، چرای ئازادی هێناوە

ڕەگ و ڕیشەی خەمی سووتاند، بەڵای ژینی لە ژین لادا

ببە سەرخۆش ئەتۆ "فریا" کە ڕزگاری لە ڕێدایە

بەقای دوژمن نەما ڕۆیی، جلی مەرگی بە خۆیدادا

١٤٠٣٫١٢ ٢٢

@mzravilka




دەڵێن لەو ڕۆژە مەرگاوییەدا، نزیک بەنزینخانەکە، خێزانێک لەژێر زەمینەکەیاندا هەڵدەپەڕن و گۆرانی دەچڕن، پیاوێک پێیان دەڵێت: دنیا کاول بووە، ئەو بەزمەتان لە چییە؟ خێزانەکە واز لە گۆڤەندی خۆیان ناهێنن. کابرا بیری بۆ ئەوە دەچێت، لەژێر کاریگەریی گازی ژاراویدا، وایان لێ هاتبێت. هێندەی پێ ناچێت، یەک یەک وەک گەڵای درەختی پاییز، دەکەون و دەمرن. دەڵێن زۆر کەس لەو جۆرە ڕووداوەی لە گەڕەکی پیر محەممەد بینیوە. ئەمە سەردەمی گەشەسەندنی تەکنەلۆجیایە، دەشێت چەکی وایش داهێنرابێت، مرۆڤی بێدەسەڵات بەدەم هەڵپەڕینەوە بکوژێت.
*


هەڵەبجە لە شازدەی ئاداری ١٩٨٨دا
حەمەسەعید حەسەن

سەر لە بەیانیی شازدەی ئاداری ١٩٨٨، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بە ئاسمانی شاردا خولانەوە. سەعات یازدەی پێش نیوەڕۆ بوو، کارەبا نەبوو، دوو پێشمەرگە میوانمان بوون. هێشتا دەستمان لە خواردن نەکێشابووەوە، دەنگی فڕۆکە هاتەوە. یەکەمین هاژەک ڕووی کردە ئێمە، دوای ڕەوینەوەی دووکەڵ، خۆمان ژمارد، کەسمان ناتەواو نەبوو. سەرنجم گرتە سەعاتەکەم، دە خولەک لە یازدە لای دابوو. هەموو بەرەو ژێرزەمینەکە هەڵاتین.

هێندەی نەبرد ژێرزەمینەکە سیخناخ بوو، ژێرزەمینی پیاوان و ژنان جیا بوون. ترسی چەکی کیمیاییمان هەبوو. خاولی و سەتڵەئاومان لەکن بوون. فڕۆکەکان پەیدا بوونەوە. گرمەیەکی مەزن سەرخانی خانووەکەمانی وەک بێشکە هێنا و برد. ناڵەی هاژەک، هاوار و نزای ژنان و گریانی منداڵان، تێکەڵ بووبوون و ترسناکترین سیمفۆنیای مەرگیان پێک هێنابوو. دیسان فڕۆکە بێدەنگییەکەی شڵەقاندەوە، هەموو هانایان برد بۆ خوا، ناوی خوا وەک تەرزە لە دەمیان دەباری. لەوە دەچوو لەبەر دەنگی فڕۆکە و گرمەی هاژەک، كەس گوێی لە هاواری خەڵکەکە نەبێت. هاژەکباران بە چڕی دەستی پێ کرد. لە ئاسمانەوە هاژەک دەباری، لە ژێرزەمینەکانیشەوە، تەرزەی ناوی خوا.

هاژەکێک بەسەرماندا هاژەی کرد، تێپەڕی و گرمەی نەهات، گوتمان ئۆخەی نەتەقییەوە. هێندەی پێ نەچوو، بۆنێک کە لە بۆنی سیر دەچوو، هەوای ژێرزەمینەکەی گرتەوە. بیستبوومان گازێکی ژاراوی هەیە، بۆنی سیری لێ دێت. خاولییەکانتان تەڕ بکەن و بیگرن بە دەموچاوتانەوە، یەکێک وای گوت. تارماییی مەرگ سەرەتاتکێی لەگەڵ دەکردین. لەوە دەچوو لەناو کەشتییەکی تێکشکاودا بین و چاوەڕوانی نوقمبوون بین. ژێرزەمینەکەمان وەک گۆڕ دەهاتە بەر چاو، کە بای مەرگ هەڵی کرد، خەڵکی ژێرزەمینەکە جارێک لە خوا دەپاڕانەوە و جارێکی تر ئۆباڵی چارەنووسی خۆیان دەخستە ئەستۆی هەندێک لایەنی پێشمەرگە.

زوو زوو ئاوی سەتڵەکانمان دەگۆڕی، لە کاتی ئاوهێناندا، دووکەڵی گازە کیمیایییەکەمان دەبینی کە لە گەڕەکی جوولەکانی دابوو. فڕۆکە سەری هەڵدایەوە، مەزنترین گرمە هەڵسا، ناوچەکەی هەڵتەکاند. کیسەڵ ئاسا سەرێکم لە قاوغی ژێرزەمینەکە دەرهێنا، بینیم ژێرخانەکەمان بووە بە سەرخان، قاتی سەرەوە گسکی لێ درابوو. لەولا تریش ماڵێک تەواو خاپوور بووبوو، بۆشکەیەک نەوت گڕی گرتبوو، بۆنی گاز لووتی دەچووزاندەوە. چونکە ژێرزەمینەکە لە کەڵک کەوتبوو، بڕیارمان دا چۆڵی بکەین. هەندێک دەیانگوت: با ڕوو بکەینە دەشت، بەشێک پێیان وابوو، باڵاخانە پێنج نهۆمییەکەی بەشی ناوخۆی قوتابییان چاکترە. یەکێکمان ڕشایەوە، لەبەر مندالەکەی نەیپەرژابووە سەر خۆی. باشتر ڕشایەوە، ئەگەرنا دەمرد، یەکێکمان وای گوت.

لەسەر سنووری وڵاتی ژیان ڕاوەستابووین، چاوەڕوانی ڤیزەی مەرگمان دەکرد، گوێمان لە دەنگی پێی ئەو پۆستەچییە بوو کە دەمانزانی نامەی مردنی خۆمانی پێیە. بەم هەستە سامناکەوە، بەرەو ژێرزەمینی باڵاخانەکەی قوتابییان بەڕێ کەوتین. لەوێیش فڕۆکە لێمان نەگەڕا، بای مەرگ لەوێشی هەڵکەندین. چاوانمان لێڵ بوون، بەجۆرێک سەرمان لێ شێوابوو، ئاومان لەبیر چووبوو. هێدی هێدی کیمیایی سەختتر کاری تێ دەکردین، ڕوومان کردە دەرەوەی شار، ڕێگەی ئێرانمان گرتە بەر. نیو سەعاتێکی مابوو، خۆر ئاوا ببێت، ڕوانیمان لە هەموو لایەکەوە، خەڵکی شار ڕێچکەیان بەستووە و بەدەم گریان و هاوارەوە هەمان ڕێیان گرتووەتە پێش.

خۆمان ژمارد، برا بچووکەکەم دیار نەبوو، ئەملا برا، ئەولا برا، برا نەبوو. هەموومان وشک بووین، باوکم بۆی گەڕایەوە. پێش هاتنەوەی باوکم، بە دیداری برا شاد بووینەوە. ئەو پێش ئێمە لەگەڵ دراوسێیەکماندا ملی هەمان ڕێی گرتبوو. ڕۆژێک بوو دایک منداڵ، برا برای لە بیر دەچوو. ئەو شەوە خەڵکی هەڵاتووی هەڵەبجە، ڕێبواری ئەو شاخوداخانە بوون. بەو تاریکەشەوە هەر ڕێمان دەکرد، لە پاشماوی لەشکرێکی تێکشکاو دەچووین. فڕۆکەکانی سوپای (دلێر)ی عێراق، بۆ سبەینێیش تا سەر سنوور هەر بە دوامانەوە بوون. دواتر زانیم گەڕەکی ئێمە: سەرا، بەبەراورد لەگەڵ گەڕەکاکانی تردا، قوربانیی کەم بووە، قوربانیی لەژمارەنەهاتوو، پیر محەممەد و پاشا و جوولەکان دابوویان. تەرمی ئەوانەی بەرەو دەرەشیش و عەنەب هەڵاتبوون، ڕێگەی ئەو دوو گوندەی داپۆشیبوو. ئێمە هەموومان دەرباز بووین، بەڵام زۆر خێزان کەسیان قوتار نەبوون. ژمارەی قوربانییانی ئەو ڕۆژە پێنج هەزار بێ تاوان و بێ دەسەڵات بوون یان زیاتر، هێشتا ساغ نەبووەتەوە، هەرگیز ساغیش نابێتەوە.

ئەمە هەر لە کولتووری بەعسدا هەیە، کە لەبەردەم هێرشی میلیتاردا تێک شکا، تۆڵەی لە خەڵکی سیڤیل کردەوە. لەو ڕۆژەدا بەعس بەسەر خەڵکی بێچەکی هەلەبجەدا، بەسەر باخ و کانی و باڵندەی هەڵەبجەدا، بەسەر پیر و مندال و ژنی هەڵەبجەدا سەرکەوت، بەعس لەمێژبوو تنۆکێک ئاوڕووی نەمابوو، ئەگەرنا ئەو سەرکەوتنە ئەوەیشی دەبرد.


#✍محەممەد بێهڕەوان - بۆکان


🌷جەژنی نەورۆز
وا بە سەوزە خۆ دەنوێنێ شاخ و دەشت و کێوو دۆڵ
وا بە جوانی دەچنە کێوی کیژی جوان و نەرم و نۆڵ
ڕۆی چلەی زستانی سەرما کاتی سەیران هاتەوە
شوان بە شمشاڵ کەوتە کێوی ڕانی دەرکردوە لە هۆڵ
هات بەهاری پڕ لە هیوا جەننەتە لاپاڵ و خڕ
جەژنی خۆشی دەستی پێکرد کەوتە جووڵە شان و کۆڵ
دار چرۆی دەرکردو خەمڵی ڕوو بە ڕۆژ دەشنێتەوە
بای شەماڵ هات تێکیپێچا ڕۆی نەماوە خاک و خۆڵ
لێوی غونچەم بۆ کراوە وا بە سۆزی بای بەیان
کەوتە خوێندن بولبولی گوڵ تێپەڕی کرد دەشتی چۆڵ
ئارەزووی دڵ هاتە گۆڕێ لێکدرا گۆوەند و کۆڕ
شادومانی هاتە نێو گەل وا جمەی دێ دۆڵ و بۆڵ
کیژی کوردیی نەونەمامم گوێ بە گوارو گوڵ بە سەر
بۆتە شاخەی بەرقی فازو ئەو دڵم بۆی بۆتە نۆڵ
مل بە کوێن بوو دوژمنی سڕ ڕۆی نەما لەو بەندەنە
چاوی کوێر بوو کەوتە عەرزی بوو بە کوێری دەستە کۆڵ
چەندە خۆشە جەژنی نەورۆز جەژنی سەر بەرزی مەیە
ڕۆژی ئازادی وڵاتە دەس لە دەستە و قۆڵ لە قۆڵ



@mzravilka


🌷🖌برایم معنا کن

خودت را برایم معنا کن
آنگاه که در پس نفس‌هایت آهی عمیق پنهان می‌کنی.

خدا را برایم معنا کن
آنگاه که لحظه‌هایت ایمانت را به سُخره می‌گیرند
و باورهایت همچون دانه‌های تسبیح مقابل نگاهت سُر می‌خورند.

زمان را برایم معنا کن
آنگاه که سفیدی موهایت عمر نازیسته‌ات را به تصرف خود درمی‌آورند.

و چیزی را برایم معنا کن
که شبیه به خودش باشد،
شبیه به همان چیزی که واقعا هست.

هانیە رسول پور

🌷🖌پێم بڵێ

ئەو کاتەی لەپشت هەناسەکانتدا ئاخێکی قۆڵ حاشاردەدەی، مانای خۆتم پێ بڵێ.

ئەو کاتەی کە ساتەکانت، ئیمانت بەسۆغرە دەگرن و بڕواکانت هەروەک دەنکەکانی تەسپێح لەبەرچاوت گل دەخۆن؛ مانای خودام پێ بڵێ.

ئەو کاتەی سپیایی تاڵە مویەکانت تەمەنی تێپەڕ نەکراوتیان داگیر کردووە؛ مانای زەمانم پێ بڵێ.

وە مانای شتێکم پێ بڵێ، کە وەک خۆی بێ؛ ڕێک وەک ئەوەی کە خۆی هەیە.

نووسەر :
هانیە ڕەسووڵ پوور

وەرگێڕ:
کەریم ڕەسووڵ پوور(وریا)

                      ۱۴۰۳٫۱۲٫۲۴

@mzravilka


کاریزمای گەوجان
#حەمەسەعید حەسەن

خۆی (یەک)ێتی دادەمەزرێنێت، هەر خۆیشی دەیکات بە (دوو)ان.

خۆی جاڕی تۆران دەدات، هەر خۆیشی ئاشت دەبێتەوە.

ساڵانێکی دوورودرێژ سکرتێری ڕێکخراوێکی مارکسی دەبێت، لەپڕ هەڵیدەوەشێنێتەوە و دەڵێت: قەت بڕوام بە مارکسیزم نەبووە.

بڕوای بە مارکسیزم نەبووە، کەچی لە شاخ و لە شار، لە سۆنگەی ئەوەوە لە ڕاستەڕێی مارکسیزم لایان داوە، کۆمۆنیستەکان قەلاچۆ دەکات.

مێژوو دەنووسێتەوە، کەچی پەند لە مێژووی خۆی وەرناگرێت.

بە کۆمەکی (سەوابیت)ەکانی ئیسلام، کۆشش بۆ (گۆڕان) دەکات.

نیازی وابوو بە هاوکاریی گەندەڵکاران، بە گژ گەندەڵیدا بچێتەوە.

نەوەیەک سەری هەڵدابوو، متمانەی بە گەندەڵکاران نەمابوو، بەو ئومێدەی پەرێزی خۆی، پاک نیشان بدات، ئەو نەوەیەی فریو دا.

قازەکانی وا ڕاهێنابوو، بە هەمان ڕیتمی سەروەختی شەڕی ناوخۆ، بڵێن: قیق.

کە لە دەسەڵات وەدەر دەنرێت، دوای زیاتر لە ساڵێک، ئینجا دەڵێت: بەم زووانە مەسەلەی کشانەوە لە دەسەڵات گەنگەشە دەکەین.

کە شکست دەخوات، باسی تێکشکانی ئەوانی دیکە دەکات، نسکۆی ئەوانی تر دەبینێت، بەڵام ددان بە گلانی خۆیدا نانێت.

پەرلەمان دەکات بە هەواری منداڵەوردکە، بەڵام دەستڕۆییشتووانی بزووتنەوەکەی، لە هاوگەڕەک و هاوزا و زاوا و ئامۆزای خۆی پێک دێن.

لە شاخەوە پێمیم دەنێرێتەوە، نەیارانی شاری بۆ تیرۆر بکەن، لە لەندەنی پایتەختی ئازادی و دیموکراتیشەوە، بەدەم چەپڵەڕێزانەوە پێشنیازی بۆ دەکرێت، کێی بوێت بۆی دەکوژن.

تاقە لایەنی گەشی ئەوەیە، هەندێک وشەی کوردی، وەک: مەکۆ و ڕایەڵە، لە سەرەمەرگدا بوون، ژیانی پێ بەخشینەوە.

ئاوایە کاریزمای گەوجان!


@mzravilka


#پاییزێکی....


دۆستێکم دەیگێڕاوە کوڕێکی خزممان تەمەنی چوبووە سەرێ و ژنی بۆ نەدەهات.دەیناردە سەر هەر کچێک بە قسمەتی نەدەبوو کارەکە سەری نەدەگرت.
ڕۆژێک دانیشتبوو سەری هەڵبڕی بۆ ئاسمان و کوتی:خودایە تاوانم چییە؟ بۆ ناتوانم ژن بێنم و بۆ دەست لەسەر هەر کەسێک دادەنێم مێردم پێ ناکا و گرێی بەختی دەکرێتەوەو زوو مێرد دەکا؟!!!!
دایکی لەولاوە دڵخۆشی دەداوە و دەیکووت:ڕۆڵە سەبرت بێ حەتمین قسمەتت لە کەسێکی باشتر دایە.ڕۆڵە خودا بە هەرچی پیاوە ژنێک قەرزدارە.پەلە مەکە.
کوڕەش دەیکوت:وەڵڵا دەزانم قەرزدارە بەڵام ماڵی ئاوەدان بێ  هێندە قەرزکوێرە هەتا قەرزەکەی دەداتەوە دڵت دەتۆقێنێ.


@mzravilka


‌ فایلی دەنگی وتاری شەماڵ ئیسماعیل پوور لە کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی بەسەرقوڵەبۆزدا ، لە نووسینی کاک هادی مەحموودی  لە بۆکان ، 15ی ڕەشەمەی 1403
@taqetirega


کتێبێکی خۆش و ماندوو حەسێن🖕


کتێبخانەی کوردیکا dan repost
قوڵەبۆز 1.pdf
2.2Mb
🔢 کتێبی ژمارە 3229
بەسەر قوڵەبۆزدا

🔹#هادی_مەحموودی
🔹زمان: #کوردی
🔹چاپەمەنی: #زانکۆ
🔹شوێن: #بۆکان
🔹ساڵ: #1403
🔹بابەت: #بیرەوەری
زۆر سپاس بۆ نووسەری بەڕێز، کە فایلی کتێبەکەی بۆ ناردین.
🆔 @kurdica


#ڕامان

پوورفاتم هاوژین جەناب هاشم خان
بە تەنیا مابوو تەنیا و سەرگەردان
کاتێ هاشم خان هێشتا خۆیی مابوو
لە گەڵ پوور دەژیان تەنیا دوو بە دوو
تەمەن هاشمخان نەود  تا سەد بوو
کوڕۆنای گرت و لە دونیا درە چوو
کوڕ و کچ هیچ کەس نەما بوو لە ماڵ
هیچ شتێ نەبوو پوور بکا سەرقاڵ
پوورە بێ تاقەت لە ماڵ چۆڵوهۆڵ
مێشک مناڵی کردبوو بە دەهۆڵ
بووک لە دەس پوورە گشت هاواریان بوو
کەوتنە بۆڵەبۆڵ یەک یەک و دوو دوو
کوڕە چکوڵەی موبایل فرۆش بوو
پیاویکی زانا و بە بیرو هۆش بوو
بو کادۆی ڕۆژی لە دایک بوون مەمان
کادوێ کرد بردی گوشیی چاک و جوان
گوشی پوور فاتم زۆر زۆر تەواو بوو
ئەم جارەکاتی  وێنەکە و ناو بوو
ناوی پوور فاتم بوو بە خەرامان
بۆیشیان پیدا کرد وێنەیکی  جوان
تەمەنیش هاتەو بۆ بیست و چوار ساڵ
شویشی نەکردوە چاو شینی قژ کاڵ
کە هاتە کۆڕ و کردی ئەو سڵاو
ڕامان گورج و گۆڵ پی داۆ جواو
یا خوا بە خێر بی خاتوو خەرامان
خۆت بە ناسێنە بێزەحمەت قوربان
فەرمووی خەرامان بیست و چوار ساڵم
شویشم نەکردوە و  هێشتا منداڵم
لە ئەسڵا کوردم ساکن فەڕەنگم
جار جار دێمە کۆڕ چونکا دڵتەنگم
(ڕامان) هەر خۆم بە قوربان دڵی تەنگت بم
شەرتە تا ماوم خۆم پێش مەرگت بم

#کوتوپر

بۆ بزەی لێو نووسیومە ☺️🙈

لە کۆڕی زایەڵە وەرگیراوە

@mzravilka


#ڕامان - سەقز

دوکتوری زانکۆ و حەکیم گیافرۆش
داویان داناوە بۆ کابرای نەخۆش
نزای بۆ دەکەن جارێ بمێنێ
بەڵام نەک سالم، بەڵکوو هەر پەرۆش
هێشتا گیرفانی تیا هەیە دۆلار
قەوم و کەسەکەی نەبینین ڕەشپۆش
بەشکوو گیرفانی جوان بکەین خاڵی
جا دوایی ڕۆیشت ئیی تر خۆمان خۆش

@mzravilka


#شێخ ڕەئووف نەقشبەندی


ڕێگای زۆر خۆشت ڕەزگە و شڵماش بێ
بارەبەر، هێستر، چەمووش و جاش بێ
بارت هێلکە بێ، ئەویش لەپاش بێ
مەبادا پیاوی کەرت یۆڵداش بێ


@mzravilka


HEYŞTÊ ADARÊ ....

Derbas bû meha sibat
Roja jinên cîhanê hat
Ew roj heyştê adarê ye
Ji bo wan çi bikin xelat.

Dîsa hat heyştê adarê
Cejna jinên li ked karê
Min ji sorgulên biharê
Pêşkêş û xwişk û yarê.

Pîroz be heyştê adarê
Nexş û xwezaya biharê
Roja dê û yarên cîhanê
Bidin wan kulîlkên darê.

Zarokên xwe hîn bikin
Hûnî zimanê xwe bikin
Ziman hebûna me ye
Ji bo ziman ji bîr nekin.

Pîroz be li jinên dildare
Yek xwişke, yek jî yare
Her yek ji wan fêdekare
Bidin wan gulên bihare.

Heyştê adarê pîroz e
Bi dil bidine hev soz e
Ji bo jinê kêf û şahî ye
Mizgîna roja newroz e.

Seyda Mêrdînî


مارشی ئافرەتان

یاخی بە‌ له‌و کۆمه‌ڵه‌ی
به‌ ئینسانت نازانێ
یاخی بە له‌و کولتووره‌ی
سووک بۆ شکۆت ده‌ڕوانێ

یاخی بە‌ له‌و ڕێسایه‌ی
گوێ بۆ ده‌نگت ناگرێ
یاخی بە‌ له‌و یاسایه‌ی
گۆشاوگۆش سه‌رت ده‌بڕێ

وڵاتێکی ژێرده‌سته‌ی
ڕابه‌ بۆ ئازادیی خۆت
قه‌ڵای وره‌ت قایم بێ
بشکێنه‌ کۆتی ئه‌ستۆت

ئه‌ی شاکاری خوای مه‌زن
چاو ببڕه‌ ئاسۆی ڕۆشن
دڵت به‌ ژیان خۆش بێ
هانا مه‌به‌ بۆ مردن

ئه‌ی ڕه‌مزی جوانسالاری
زاتی بڵندی خودا
جوانیی خۆی له‌ ڕێی تۆوه‌
پیشانی دنیا ده‌دا

ئه‌ی جوانترین بوونه‌وه‌ر
ئه‌ی به‌خشنده‌ و داهێنه‌ر
مل که‌چ مه‌که‌ بۆ ستەم
خۆت مه‌ده‌ ده‌ستی قه‌ده‌ر

حەمەسەعید حەسەن

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.