#مەلای حاجی ڕەسوی
چیرۆکی حەمەخاڵە وحەمەزیڕۆ.
جادەوبان نەبوو، حەمەخاڵە وحەمەزیڕۆ بەپێیان دەچوون بۆمیراوێ، گەیشتنە پردێ کاک ئاڵڵای لەدەشتێ وەزنێ، گەزەخامێک (میترێک پارچە) لەسەر ڕێگا کەوتبوو، هەر دووکیان بەیەکەوە تاویاندایە لێیان بووبەکێشە، حەمەخاڵە دەیگوت من زوتر تاوم دایە حەمەزیڕۆ دەیگوت من زوتر تاوم دایە، هەریەکە گۆشەیەکیان گرتبوو خەریکبوو لێیان ببێت بەشەڕ، حەمەخاڵە گوتی کاکەگیان ئێمە لەو چۆلوو هۆلە بیکەین بەشەڕ کەس نییە لێکمان پکاتەوە، ئێمە هەردەچیین بۆمیراوێ، لەوێ دەچیین بۆلای مامۆستای مزگەوت بامامۆستا شەرعەکەمان بۆپکات بەشەرع وەبەرکێهەمان کەوت با هی ئەو بێت،
حەمەزیڕۆ بەپێشنیارەکەی حەمەخاڵە ڕازی بوو، ڕۆیشتن بەرەومیراوێ، گەزەخامەکەش هەریەکە گۆشەیەکی گرتبوو تاگەیشتنە ماڵێ مامۆستای، دوای سڵاوو چاکووچۆنی، داوایان لەمامۆستا کرد کە شەرعەکەیان بۆپکات، مامۆستا گوتی بەشەرع هەرچی درۆیان زیادترپکات وەبەروی دەکەوێت، حەمە خاڵە گوتی مامۆستا ساڵێکی گەنمم بەوەڵاخان گێرە دەکرد، لەناوەڕاستێ گێرەدا گاسورم لێ بزر بوو، ئەولای گاسورو لایدی گاسور! گەنمەکەم گێرە کرد کاو دانم لەیەک جیا کردەوە، بارێکم گەنم برد بۆ ئاشی کردم بەئارد و هێنامەوە، منداڵەکانم سێ چوار ڕۆژ بوو نانیان نەخواردبوو زۆر برسی بوون، خێزانم تەشتێکی ئارد کرد بە هەویر دەستی کرد بەنان کردن، هەرنانێک کەسازی دەکرد منداڵەکان تاویان دەدایە و دەیانخوارد، نانی دوایی بلۆقێکی گەورەی دەرکرد هێندەی یەک خانوو، پتێکم لەبلۆقەکە دا گاسوور بە هۆقەهۆق دەرپەڕی!
حەمەزیڕۆش گوتی: مامۆستا ساڵێکی خەڵک ترێیان دەبرد بۆ ئەو دێهاتانەی لاجانێ، یەک ودوو بەگەنمیان دەگۆڕیەوە، منیش ترێم هەبوو وەڵاخم نەبوو، کەڵەبابێکی گەورەم هەبوو، کورتانم کرد ودوو سەوەترێم لێنان و ڕۆیشتم بۆلاجانێ، ترێیەکەم یەک ودوو بەگەنم گۆڕیەوە، دوو تەلیسی پڕ گەنمم وەرگرتبوو، گەنمەکەم لەکەڵەبابەکە بارکردو لێی سوار بووم، گەیشتمە چۆمی بادیناوێ، هێندێک باران باریبوو چۆم زیادی کردبوو، ئاودەگەیشتە سەرپشتی کەڵەبابی، بارە گەنمەکەم تەڕ دەبوو، گەنمەکەم لەسەر پشتی کەڵەبابەکە هێنایە خوار دانک بەدانک هاویشتمە ئەوبەری، لەوبەری دانک بەدانک کۆم کردەوەو لەکەڵەبابەکەم بار کردەوە و لێی سوار بووم هاتمەوە ماڵەوە، کاتێک کورتانم لەکەڵەبابەکە کردەوە سەیرم کرد سەرشانی کەڵەبابەکە بریندار ببوو، چوم بۆلای وەڵاخداران، گوتم ئەگەر وەڵاخ سەرشانی بریندار بێت چی دەرمانە؟ گوتیان توێڵکی گوێزێ، چوم گوێزێکی خڕم لەسەر شانی کەڵەبابی بەست، بەیانی کە سەیرم کرد گوێز لە سەرشانی کەڵەبابی شین ببۆوە، حەفتا لەخی دەرکردبوو، هەر لەخەی گوێزوەشێنێکی لەسەر بوو دەیان وەشاند، کاتێک کەگوێز وەشێنەکە هاتنەوە خوار سەیری گوێزەکەم کرد، دوو گوێزی پێوەمابوون، سندەگڵێکم تێگرتن گوێزەکە دەگەڵ سندەگڵەکە هاتنە خوار لەناولکی گوێزەکەدا مانەوە، سەرکەوتم دوو گوێزەکان بێنمەوە خوار، سەیرم کرد،سندەگڵەکە ببوو بەدەشتێک ئەوسەری دیار نەبوو، بەدەشتایەکەدا ڕۆیشتم، شوتی لێکرابوون، شوتیەکم هەڵگرت کێردێکم لەشوتیەکەدا قاشی پکەم کێردم لەناو شوتی دا لێ ونبوو، بەناو قاشی شوتی داڕۆیشتم، گەیشتمە بازاڕی ئاسنگەران کێردێ من بەدەست ئاسنگەرێکی وەبوو، نۆ پاچی لێ ساز کردبوون ئێستا کەمی نەهێنابوو،
مامۆستا گوتی ئەو گەزە خامە بۆئێوە نابێت خودا حافیزتان بێت بۆ مەندیلەم دەوێت.
بەڕەحمەت بێت ئەو چیرۆکەشم لە ئەمەرە ڕەشی بیستووە
لە کۆڕی زایەڵە وەرگیراوە
@mzravilka