🔥کۆچی کوردان وا بە کاروان دێ لە رێی شارانەوە
رۆژ بە باری قورس و برسی، شەو لە بەر بارانەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــ
نیشتمانی خۆمە دەیپێوم، مەڵێن ئاوارەیه
گەرچی بێ رەشماڵ و بێ خواسم، له کۆسارانەوە
ــــــــــــــــــــــــــــ
رێگە دوورە و خێڵی ماندوو لێوبەبار و پێ پەتی
چاو بە ئەسرین دێنە پیری کۆچەکەی یارانەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــ
نایە سۆزی دەنگی گۆرانی، ھەوارە و کۆچی سوور
کاروان گوێی داوەتە ناڵەی بریندارانەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ مناڵێ تەرمی دایکی خۆی بە جێ دێڵێ و ئەچێ
ئاسمان دەگری، مەلان دەگرین بە سەر دارانەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــ
دەنگی تۆپ و تیری دوژمن دێ لە شوێنی کۆچەوە
جێ ھەواران وا بە دەستی سووری زۆردارانەوە
پۆستی کاتی
https://t.me/kurdistanname