💥سەوڵاوا؛ پێڕاگەیاندنی تۆمەت و ئازادی كاتیی دوو هاووڵاتی لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی كوردستان
دوو هاووڵاتیی كورد و خەڵكی گوندی "ئەوێهەنگ"ی سەر بە سەوڵاوا بە ناوەكانی جوبرەئیل فەتحی و محەممەدئەنوشیروان حەیدەری، لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداریكردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران بانگ كران و دوای پێڕاگەیاندنی تۆمەتەكانیان بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەكی كاتی ئازاد كران.
بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕەشەمە، جوبرەئیل فەتحی، تەمەن ٣٠ ساڵ و محەممەدئەنوشیروان حەیدەری، تەمەن ٣١ ساڵ، كە هەردووكیان خەڵكی گوندی "ئەوێهەنگ"ی سەر بە سەوڵاوان لە لایەن دادگای ئەم شارەوە دادگایی كران.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە دوای بەڕێوەبردنی كۆبوونەوەی دادگا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم"، بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەكی كاتی ئازاد كران.
ئەم دوو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی پێشوازیكردن لە نەورۆز كە ڕۆژی ١١ی ڕەشەمە لە گوندی"چەشمیەر"ی سەر بە شاری سنە بەرێوە چووبوو، ڕووبەڕووی دۆسیەسازی بوونەوە.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣
@avatodaykurdi