💥لە شاری سەڵماس بەهۆی تەقینەوەی یاریی ئاگرینی دەستسازەوە ژنێك گیانی لەدەستدا و ٥ كەسی دیكەش كە ئەندامی بنەماڵەیەك بوون، بریندار بوون.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ لە گەڕەكی تازەشاری سەڵماس لە پارێزگای ورمێ، تەقینەوە لە ماڵێكی سێ نهۆمیدا ڕوویدا و ژنێكی تەمەن ٤٤ ساڵ گیانی لەدەستدا.
لەو تەقینەوەیەدا ٥ كەسی دیكەش بریندار بوون، ٢ لەوان منداڵن و بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنە خۆجێیەكان، دۆخی تەندروستیی سێ لە بریندارەكان جێگیر نییە و بۆ شاری ورمێ ڕاگوێزراون.
لەو خانوویە یاریی ئاگرینی دەستساز بۆ شەوی چوارشەممەسووری دروست كراوە.
هەموو ساڵێك لەگەڵ نزیكبوونەوە لە نەورۆز دەیان كەس لە كاتی دروستكردنی یاریی ئاگرین یان لە كاتی بەكارهێنانی یارییە ئاگرینە دەستسازە ناستاندارەكان گیا لەدەست دەدەن یان بریندار دەبن.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣
@avatodaykurdi