💥چڕبوونەوەی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و کەنەدا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕەشەمە، هەڕەشەی زیادكردنی گوشارە ئابوورییەكانی بۆ سەر کەنەدا کرد.
ترەمپ ڕایگەیاند کە فەرمانی بە وەزیری بازرگانیی ئەمریکا کردووە باج لەسەر کاڵاکانی کەنەدا بە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ی دیکە زیاد بکات، کە ئەگەر جێبەجێ بکرێت، لە سبەینێوە باج لەسەر هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆم لە وڵاتەوە بۆ سەدا ٥٠ زیاد دەکات.
ترەمپ بە زمانێكی هەڕەشەوە هۆشداریدا كە ئەگەر کەنەدا ئەو باجانە هەڵنەگرێت کە بەسەر ئەمریکادا سەپێنراوە، ئەوا لە مانگی داهاتووەوە باجی نوێ بەسەر ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکانی ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت.
🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە ، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣
@avatodaykurdi