💥لەیلا پاشایی لە سنە دەستبەسەرکرا، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی هەشتی مارس بۆ ٤ کەس بەرزبوویەوە
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، لەیلا پاشایی، تەمەن ٤٥ ساڵ و چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە شاری سنە، و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.
لەیلا پاشایی چوارەمین چالاکی مەدەنییە کە بە هۆی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە ٨ی مارس لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو پەیامی کۆتایی ئەو ڕێوڕسمەی خوێندبووە.
هەر لەم پەیوەندییەدا، شەوی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، سوهەیلا موتاعی خەڵکی دێولان و یەکێک لە بەشداربوانی ئەو ڕێوڕەسمە دەستبەسەرکراوە. پێش ئەویش هەر یەک لە باران ساعدی تەمەن ٤٥ ساڵ و سۆما محەممەدڕەزایی تەمەن ٤٨ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە ، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣
@avatodaykurdi