💥مەهاباد؛ دەستبەسەركردنی دیاکۆ خزری مامی شەهید شاهۆ خزەی لەلایەن بەكرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، دیاکۆ خزری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "شیلاناوای" مەهاباد و مامی شەهید شاهۆ خزری، یەکێک لە شەهیدانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی "ژن، ژیان، ئازادی" لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو دوای هێرشی بەكرێگیراوانی ئیتلاعات بۆ ماڵی بنەماڵەكەی دەستبەسەر كراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیران و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣
@avatodaykurdi