بەفرێك به ڕاوێژی به‌هار
ڕابوون ڕۆژهەڵات
شه‌وێک، زستان بهئاور كه‌وتبوو؛ شار، مه‌ستی مه‌ستی مه‌ست
له‌پڕ هه‌رچی شه‌قامی شه‌و، له شێعرا به‌ستی به‌ستی به‌ست
شه‌وێک، زستانی ساڵێک بوو؛ كه رێبه‌ندان له كۆڵاندا
له‌گه‌ڵ كیژان به‌هاری بوو؛ به‌هارێک، خه‌ستی خه‌ستی خه‌ست
شه‌وێک، گورگێک له‌سه‌ر زامێک ده‌نوست، پڕ بوو له ڕۆژئاوا
مهابادێک؛ به‌كاتی رۆژهه‌ڵات، په‌یمانی جوانیی به‌ست
شه‌وێک، من بوومه حیزبی ڕۆژ، دروشمێک بووم هه‌تا ده‌ریا
وه كۆماری بزه‌ی ته‌نیاییه‌كان بوو، تا به‌یان سه‌ربه‌ست
شه‌وێك، ڕۆژنامه بوو، پڕ بوو له وانه‌ی كۆتر و ساماڵ
شێعر بوو كووچه، چیرۆک شار و به‌یتی نیشتمانێک هه‌ست
شه‌وێک، خه‌نجه‌ر له‌سه‌ر بێده‌نگی ده‌خزا و ئێمه هاوار بووین
ئه‌وی تاریک بوو ته‌نیا ما، له وێستگه‌ی بێكه‌سیی بنبه‌ست
سبه‌ینێ؛ بوو به دووی مانگێک، كه ڕێبه‌ندانه سه‌ربه‌ندی
سبه‌ینێم من! سبه‌ینێی تۆ! سبه‌ینێیه‌ک؛ پڕی هه‌ڵبه‌ست
به‌ره‌و كام شار بڕۆم ئێستا؟ دره‌نگانی سبه‌ینێیه
ونم له‌و شاره‌دا، وا نوێژی پڕ به‌فرم به گڕ دابه‌ست
https://t.me/kurdistanbooks