کتێبخانەی کوردستان


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Книги


دەتهەوێ لەسەر مێژووی کوردستان بخوێنیتەوە، ئیدی بەهانەی دەست نەکەوتنی کتێبت نەما.
———————-
پەیوەندی لەگەل بەڕێوبەری کانال :
@sazinasazi

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Книги
Статистика
Фильтр публикаций


تۆ ئەفسانە بمێنەوە
.
یوونس ڕەزایی
.
.
تۆ ئەفسانە بمێنەوە بۆ سبەینێ
کچی خاک بژێنەوە بۆ ئێستا
مەل بڵێوە بۆ تەنیایی ئەمن
نیشتمان ئەفسانەی خاکێکی تەنیایە.

رۆژی سەرەتا
دارێک لەدایک بوو
لە کەلەکەی چەپی زەوی
مەلێک خوڵقا
لەسەر دوا لقی ئێوارێ
کچێک لە کەلەکەی راستی شێعرم دا
زمانی پشکووت

رۆژی دار لە ئێوارەی کچەوە
هەڵدێ و
لە نیگای دا ئاوا دەبێ کە دەریایە.

من ئەوڕۆ دەچمە راستەڕێی شاریی
قەڵەمێک فڕێ دەدەمە بەر دەمی تاریکیی
هەتاوێک لەدایک دەبێ

وشەیەک فڕێ دەدەمە سەر زاری بڵوار
هەزار گۆرانی شین دەبێ

دەستی کچێک دەگرم
سەراپا دەبم بە ئاور
ئەوە ئەفسانەی خوڵقانی گڕە
لە مێژووی کاتژمێرێک دا
کە ئێستایە.

تۆ رووت بەوە لە زمانی چیادا
خاکی ئەو وەرزانە لەبەر کە
کە بە خوێنی پەنجەرە سوورن
نامەیەک بنووسە بۆ کیژە چاوەڕوانەکان؛

بنووسە؛ تاڵێک لە بسکتان فڕێ دەنە دەریاوە
با ئاو شلوێ بێ و زەمانیش
بنووسە؛ ئاوێنەکانتان بەتاڵ کەن لە تەنیایی
لە سووچێکی دار بچێنن
با جەنگەڵ لە دەستتان دا بێ.

من قەڵەمێک بەدەستەوە دەنووسم ئاوێنە
دار شین دەبێ
دەڵێم کچ
مانگێک هەڵدێ لە ناو شێعرم دا
دەبێژم خاک
دەفتەرەکەم ئاور دەگرێ و
بەدەوری دا هەزار ماسی
نەورۆزانەی دەریا دەکەن.

من هەر دەوامەی بڵێسەی خۆم دەبم لەوڕۆدا
تۆش ئەفسانە بمێنەوە بۆ سبەینێ
نیشتمان مێژووی رووناکی دەوێ.


@younesrazaie


وێستگەکانی گەشتی ژیانم.pdf
97.1Мб
وێستگەکانی گەشتی ژیانم
ژیاننامەی پرۆفسۆر وریا ئەمین عومەر
بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
https://t.me/kurdistanbooks


بەفرێك به‌ ڕاوێژی به‌هار

ڕابوون ڕۆژهەڵات

شه‌وێک، زستان به‌ئاور كه‌وتبوو؛ شار، مه‌ستی مه‌ستی مه‌ست
له‌پڕ هه‌رچی شه‌قامی شه‌و، له‌ شێعرا به‌ستی به‌ستی به‌ست

شه‌وێک، زستانی ساڵێک بوو؛ كه‌ رێبه‌ندان له‌ كۆڵاندا
له‌گه‌ڵ كیژان به‌هاری بوو؛ به‌هارێک، خه‌ستی خه‌ستی خه‌ست

شه‌وێک، گورگێک له‌سه‌ر زامێک ده‌نوست، پڕ بوو له‌ ڕۆژئاوا
مهابادێک؛ به‌كاتی رۆژهه‌ڵات،  په‌یمانی جوانیی به‌ست

شه‌وێک، من بوومه‌ حیزبی ڕۆژ، دروشمێک بووم هه‌تا ده‌ریا
وه‌ كۆماری بزه‌ی ته‌نیاییه‌كان بوو، تا به‌یان سه‌ربه‌ست

شه‌وێك، ڕۆژنامه‌ بوو، پڕ بوو له‌ وانه‌ی كۆتر و ساماڵ
شێعر بوو كووچه،‌ چیرۆک شار و به‌یتی نیشتمانێک هه‌ست

شه‌وێک، خه‌نجه‌ر  له‌سه‌ر بێده‌نگی ده‌خزا و  ئێمه‌ هاوار بووین
ئه‌وی تاریک بوو ته‌نیا ما، له‌ وێستگه‌ی بێكه‌سیی بنبه‌ست

سبه‌ینێ؛ بوو به‌ دووی مانگێک، كه‌ ڕێبه‌ندانه‌ سه‌ربه‌ندی
سبه‌ینێم من! سبه‌ینێی تۆ! سبه‌ینێیه‌ک؛ پڕی هه‌ڵبه‌ست

به‌ره‌و كام شار بڕۆم ئێستا؟ دره‌نگانی سبه‌ینێیه‌
ونم له‌و شاره‌دا، وا نوێژی پڕ به‌فرم به‌ گڕ دابه‌ست

https://t.me/kurdistanbooks


مقاومت شکننده.pdf
11.6Мб
مقاومت شکننده
جان فوران

بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
https://t.me/kurdistanbooks


Репост из: کتێبخانەی کوردستان
حه_فتا وێستگه_ی مێژوویی.pdf
6.8Мб
حەفتا وێستگەی مێژوویی کورتە مێژووی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نووسین: تەیموور مستەفایی
#ڕۆژهەڵات
#مێژوو
#ژینا
#سنه
#کۆماری_کوردستان
#وێژە
#ئیلام
#ئورمیه
#کرماشان
بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
https://t.me/kurdistanbooks


🎙 چەت جی‌پی‌تی: بووکەڵەیەک یان لووتکەی ژیریی دەستکرد.

نووسەر: ئاران ئەمینی
خوێندنەوە: جەلال ڕەسووڵپوور
ئێدیت: فەڕشید سیگاری
بەرپرسی بەشی دەنگیی گۆڤار: ئەندێشە ڕەحیمی جەماڵ
بەرپرسی بەشی پۆدکاستی هۆژان: جەهانگیر ساغەرنیا


📖 #پۆدکاستی_هۆژان #پۆدکاستی_کوردی #ژمارە_١٥ #چەت_جی_پی_تی #ژیریی_دەستکرد #تەکنەلۆجیا #مێتاڤێرس #پەروەردە #تەکنۆترس

😌 پۆدکاستی هۆژان لەسەر تێلێگڕام
😜 پۆدکاستی هۆژان لەسەر واتسئەپ


📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست


سیزیەف و ئاوەدانییەکانی سبەینی
.
یوونس ڕەزایی
.
.
دەنگت لە ئاوەدانییەوە هات
چڵێکت تەنیایی دامێ
سەرت خستە ناو هەورێکی دوورەدەست و
چووی سەرقاڵی بارانە بی.

دەنگت لە ئاسۆی دارەوە دەهات
کە تازە بەهار ئەنگاوتبێتی
چڵێک گەزیزە و
قولێک بیرەوەری ئەو گەڵایانەی
یەستا رۆژێک لە تەمەنیان نەچەشتووە.

ئاوەدان بەوە لە لای من
مینا دەریا
کە لەخەونمدا شەپۆلەکانی یاخین
سمکۆڵ لە تۆفان دەکەن و
هەرەس دێنن بەسەر کات دا.

بینا بەوە
وەک شارێک لەپاش وێرانەی پاییز
بەرد بە بەردی خەزەڵوەر بسڕەوە
لە کۆڵان
خشت بە خشتی بادەوە ڕادە
لە شەقام
دیوار بە دیواری شەکەتیی بن کۆڵ کە.

لەسەر وێرانەی زەمان راوەستە و
دوور بڕوانە دەنگێک
کە باخی پێوەیە و
وەرزێکی واش
لانیکەم درەنگ نییە پاش باران.

من لەسەر شارێکی وێران ڕا
رووم کردەوە نیشتمان
لەسەر باخێکی گیرۆدە بە رووتیی
رووم وەرگێڕا لە داوەرین و
دیسان سنوووری خۆمم دانا.

لە نێوان دەریا و رووباردا
رستەکانم سەرپشک کرد
کات تینوو بوو بە رووناکیی ئەو بارانانەی غەریبن
دەست بۆ کامیان بەرم
کە تۆزی رێگای دوور
کاتی درەنگ
مەیدانی شەڕە نامۆکان بشواتەوە
لە سبەینێ.
هەرکام زووترم بگاتێ
تاقانەی وڵاتم دەبێ.

لە نێوان کەروێشکەی کچ و شنینەوەی باخەکانیشدا
سەرپشک بوو رستەی ئەمن
کچی بە سەمای باخەوە، هەڵبژارد
تا سنووری نیانیی بەرینتر بێ بۆ ئێستا.

هەر کەس دەنگ هەڵبڕێ لەو شارەی هەنووکەدا
ئاوەدانە گۆرانییەکانی ئێوارەی
حەیرانەکانی بەیانیی.

یاسای سبەینێی نیشتمان؛ شەقامێکە
ناوی دەریای لەسەر نووسرابێ و
چۆم بدوێ.
کچێکە؛ بسکی پەلکە کردبێ و
با بژی.
کوڕێکە؛ چرای بە دەستەوە گرتبێ و
پیادەڕێیەکان بسڕێتەوە لە شەو
وێرانییەکان روون کاتەوە لە کات.

وێرانیش بێ ئەو کاتژمێرەی لە زمانم دایە
ئەو رۆژژمێرەی لەخاکمدا
خشت بە خشتی کووچەکانی
بە نیگای رۆژێکەوە دادەنێنمەوە
دەنگەکان تا دوورەدەست بۆنی بەهاریان لێبێ
دەستەکان تا درەنگان
رەنگی تاو بگرن.

شەکەت نیم لە تەنیاییش تەنانەت
لقێک بزەی ئەو نیشتمانەم بەسە
تا سەرلەنوێ لە بناری شەقامەکانەوە
کێشی دونیا بخەمە سەر شانی شێعر و
بەرەو بەرزایی تێهەڵبچمەوە.

قورسە ئەو هەموو ئێوارەیەی دەگەڕێمەوە؛ بەتاڵ
سبەینێ دیسان دەرفەتم هەیە
تا باران بدوێ
بۆ ئاوەدانیی سەر لەنوێ.

@younesrazaie


2_5435917970838656584.pdf
2.7Мб
صورت معقول و شورشیان نامعقول

از هبوط خوددا بە پردیس و صعود بشر بە فردوس تا مرگ خدا و بازگشت خوددا

✍؛ د.#هیرش_قادری

بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
https://t.me/kurdistanbooks


PDF_Output2.pdf
283.1Мб
از سویی با قلبی آکنده از غم نسخه pdf کتاب «عقل سیاسی ایرانی و هویت خواهی کُردها» نوشته ی دکتر ذکریا (هیرش) قادری، چاپ سوئد با ویرایش نهایی و انضمامات (جلد اول) را به پیشگاه مردم کُرد و طغیان گر تقدیم می کنم.
کتابخانەی کوردستان سفر ابدهی هێرش را به مردم کوردستان تسلیت میگوید!
یادش گرامی باد

بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
https://t.me/kurdistanbooks


Репост из: کانون فلسفی رای دانشگاه کردستان
🎥 مێژووی ئەدەبی کوردی
بەشی یەکەم: وێژەی فۆلکلۆریک و کلاسیک
🎤وتووێژ لەگەڵ دوکتۆر بەختیار سەجادی؛ مامۆستای ئەدەبی ئینگلیزی زانستگا کوردستان
پێشینەی مێژوونووسیی ئەدەبی کوردی
بەربەستەکانی مێژوونووسیی ئەدەبی کوردی
چەشنناسیی وێژەی فۆلکلۆریکی کوردی
بەستێنە مێژووییەکان و پێشزەمینە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیییەکانی وێژەی کلاسیکی کوردی
ژێربەشەکانی وێژەی کلاسیک کوردی


🎥 تاریخ ادبیات کُردی

قسمت اول: ادب فولکلوریک و کلاسیک
🎤گفتگو با دکتر بختیار سجادی؛ استاد ادبیات انگلیسی دانشگاه کُردستان
پیشینه تاریخ‌نگاری ادبیات کُردی
موانع تاریخ‌نگاری ادبیات کُردی
گونه‌شناسی ادب فولکلوریک کُردی
بسترهای تاریخی و پس‌زمینه اجتماعی-فرهنگی ادب کلاسیک کُردی
زيرمجموعه‌های ادب کلاسیک کُردی


🎞 تەواوی فیلمەکە لە یوتیوبی پرسیاردا [فیلم کامل این گفتگو در یوتیوب پرسیار]:

https://youtu.be/6P-s2ibMaCY?si=qEQQH7-QvkM4sboM

🙏🏼 ئێمەتان بە دڵە، بە هاوڕێکانتان بمانناسێنن (ما را دنبال و دوستانتان را با ما آشنا کنید.)
🆔@prsyarjournal


Репост из: TISHK Center for Kurdistan Studies
🔖ئێکۆساید لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک، زنجیرە سیمینارەکانی ساڵی 2025، بە سیمینارێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی: ئێکۆساید لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەبات.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لەم ساڵانەی دواییدا ڕووبەڕووی تێکدانی ژینگەیی بەرچاو بووەتەوە. هەرێمی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دەوڵەمەندە بە سامانە سروشتییەکان و جۆراوجۆری کانزاکان، ڕووبەڕووی تێکچوونی بەرفراوانی ئیکۆلۆژی بووەتەوە.
یەکێک لە پرسە سەرەکییەکان، وشکبوونی گۆلی ورمێیە کە بەشێکی لە کوردستان هەڵکەوتووە. خراپ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان، زیادەڕەوی لە دروستکردنی بەنداوەکان و گۆڕانی کەشوهەوا، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئیکۆسیستەم هەبووە و مەترسی لەسەر بنەما سەرەکییەکانی بژێوی خەڵکی دەڤەرەکە دروستکردووە.
سەرەڕای ئەوەش، گواستنەوەی ئاو لە کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی ئێران بە بێ لەبەرچاوگرتنی پێداویستییە جەوهەرییەکانی پێکهاتە ناوچەییەکان، گوشارێکی یەکجار زۆری خستۆتە سەر سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچەکە و کشتوکاڵ و دابینکردنی ئاوی بەرەوڕووی  قەیران کردۆتەوە.
ئاگرتێبەردانی بە مەبەست و بێ مەبەست لە زنجیرەچیاکانی زاگرۆس کە بەشێک لە کوردستان دەگرێتەوە، ژینگەی سروشتیی ناوچەکەی زیاتر وێران کردووە و دارستان و شوێنی ژیانی گیانلەبەرە کێوییەکانی لەناوبردووە.

پرسێکی دیکەی سەرەکی، ڕمین و نیشتنی زەوییە کە بەهۆی زیادەڕۆیی لە دەرهێنانی ئاوی ژێر زەوی دروست دەبێت. ئەم دیاردەیە بووەتە هۆی لەناوچوونی ژێرخانی ئابووری و مەترسیی بەرچاو لەسەر بنەما سەرەکییەکانی بژێوی خەڵکی دەڤەرەکە..
ئامانجی ئەم سمینارە پڕژانەسەر سیاسەتی ژینگەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە کوردستان و؛ تێدەکۆشێت لە ڕوانگەیەکی ئەکادیمییەوە پەیوەندی نێوان ئەم سیاسەتانە و ئیکۆساید زیاتر شی بکاتەوە. جگە ئەوەش، لە گفتوگۆکەدا تیشک دەخرێتە سەر ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان لە بزووتنەوە ژینگەپارێزییەکان و پێشنیارو چارەسەرەکان گەنگەشە دەکرێن.




بۆ خوێندنەوەی بابەت لێرە کرتە بکەن

🌐 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp 💬 Telegram 💬 Facebook 💬X 📺 Youtube


قرارگاه رمضان1.pdf
86.9Мб
قرارگاه رمضان

بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
https://t.me/kurdistanbooks


جنگ در فراسوی مرز.pdf
392.1Мб
جنگ در فراسوی مرزها
بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
https://t.me/kurdistanbooks


Репост из: کانون فلسفی رای دانشگاه کردستان
🎥 هویت، دمکراسی و دولت (قسمت دوم)
🎤گفتگو با دکتر فؤاد حبیبی؛ نویسنده و استاد جامعه شناسی دانشگاه کردستان
مدرنیته بدیل واجد چه خصایصی می تواند باشد؟
دمکراسی با دولت یا علیه دولت؟
سیاست هویت، آری یا خیر؟


🎥 شوناس، دێمۆکراسی و حکومەت (بەشی دووەم)
🎤وتووێژ لەگەڵ دکتۆر فواد ‌‌حه‌بیبی، نووسەر و ما‌‌مۆستای کۆمەڵناسیی زانکۆی کوردستان
مۆدێرنێتیی جێگرەوە دەتوانێ هەڵگری چ تایبەتمەندییەک بێ؟
دێمۆکراسی لەگەڵ حکومەت یان دژی حکومەت؟
سیاسەتی شوناس، ئەرێ یان نا؟


🎞 تەواوی فیلمەکە لە یوتیوبی پرسیاردا [فیلم کامل این گفتگو در یوتیوب پرسیار]:

https://www.youtube.com/watch?v=LVMGz4rYOM4&t=386s

🙏🏼 ئێمەتان بە دڵە، بە هاوڕێکانتان بمانناسێنن (ما را دنبال و دوستانتان را با ما آشنا کنید.)
🆔@prsyarjournal


فایلی_کۆتایی_کۆی_وتارەکانی_کۆڤاری_هەڵوێست.pdf
3.3Мб
فایلی کۆتایی کۆی وتارەکانی ژمارەی دووهەمی کۆڤاری هەڵوێست

بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
https://t.me/kurdistanbooks


🎧 پادکست شکاف قومی (اتنیکی) در ایران
🎤 گفتگو با دکتر حسین محمدزاده؛ دکتری جامعه شناسی سیاسی و استاد دانشگاه پیام نور سنندج
شکاف قومی (اتنیکی) در ایران
ریشه های تاریخی و اجتماعی شکاف قومی (اتنیکی) در ایران
راهکارهای مدیریت و حل مسئله شکاف قومی (اتنیکی) در ایران


🎧 پۆدکاستی کێشەی نەتەوەیی (ئێتنیکی) لە ئێراندا
🎤 وت‌ووێژ لەگەڵ دکتۆر حسێن موحەممەد زادە، دکتۆرای کۆمەڵناسیی سیاسی و مامۆستای زانکۆی پەیامی نووری سنە
کێشەی نەتەوەیی (ئێتنیکی) لە ئێراندا
ڕیشەی مێژوویی و کۆمەڵایەتیی کێشەی نەتەوەیی (ئێتنیکی) لە ئێراندا
ڕێگەچارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی و چارەسەر کردنی کێشەی نەتەوەیی (ئێتنیکی) لە ئێراندا


🎞 تەواوی فیلمەکە لە یۆتیۆبی پرسیاردا [فیلم کامل این گفتگو در یوتیوب پرسیار]:

https://www.youtube.com/watch?v=DBVohqZd-Qs&t=321s

🙏🏼 ئێمەتان بە دڵە، بە هاوڕێکانتان بمانناسێنن (ما را دنبال و دوستانتان را با ما آشنا کنید.)
🆔@prsyarjournal


Репост из: کانون فلسفی رای دانشگاه کردستان
🎥 باید از نظریه دفاع کرد!
🎤گفتگو با دکتر فؤاد حبیبی؛ مترجم و استاد جامعه‌شناسی دانشگاه کردستان

چرایی و اهمیت بازگشت به فلسفه‌ی مواجهه
رادیکالیسم در نظریه چگونه ممکن می‌شود؟
چرا «پیچیدگی» تنها راه درک «سادگی» است؟


🎥 پێویستە بەرگری لە تیۆری بکرێ!
🎤وتووێژ لەگەڵ دکتۆر فواد ‌‌حه‌بیبی، وەرگێڕ و ما‌‌مۆستای کۆمەڵناسیی زانکۆی کوردستان

هۆکار و گرنگیی گەڕانەوە بۆ فەلسەفەی ڕووبەڕووبوونەوە
ڕادیکاڵیزم بە چ شێوەیەک لە تیۆریدا دێتە ئاراوە.
بۆچی "پێچەڵپێچی" تاقە ڕێگای تێگەیشتنی ساکارییە؟


🎞 تەواوی فیلمەکە لە یوتیوبی پرسیاردا [فیلم کامل این گفتگو در یوتیوب پرسیار]:

https://youtu.be/Q2vxKh-jQUA?si=KQvHCeNAzlOz-gZS
🙏🏼 ئێمەتان بە دڵە، بە هاوڕێکانتان بمانناسێنن (ما را دنبال و دوستانتان را با ما آشنا کنید.)
🆔@prsyarjournal


هەواڵی عەشیرەتی هەمەوەند.pdf
9.9Мб
هەواڵی عەشیرەتی هەمەوەند لە ڕۆژنامە و چاپەمەنییەکانی عوسمانیی و بیانییەکاندا
نووسەر: پ. د. یاسین سەردەشتی

بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
https://t.me/kurdistanbooks


🌏کۆڕی ۱۳ی بەفرانباری ۱٤۰۳ی هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: ڕەخنەکاریی ئاوەزی کوردی (بەشی سێیەم)
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات:  ۱:۰٤:٤۰ دەمژمێر
🔋قەبارە:  ٦۲.۷۱ مێگابایت

#لێژنەی_ڕووناکبیری
#ڕەخنەکاری_ئاوەزی_کوردی
#ڕەهبەر_مەحموودزادە


https://t.me/dr_rehber


کورد قڕان.pdf
5.7Мб
کورد قڕان، د ئایدیۆلۆژیا بەعسیزم دا
نڤیسین: عەلی بەندی

https://t.me/kurdistanbooks

Показано 20 последних публикаций.