✅لەخزمەت تەفسیری قورئانی پیرۆز
خوای گەورە دەفەرموێت
[مَنْ ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا
فَيُضَاعِفَهُ لَهُ وَلَهُ أَجْرٌ كَرِيمٌ] كێ هەیە
قەرزێكی باش بدات بە خوای گەورە، واتە:
ماڵەكەی لە پێناو خوای گەورەدا ببەخشێ و
چاوەڕێی پاداشتی خوای گەورە بێ و منەت
بەسەر خەڵكدا نەكات ئەوە خوای گەورە
چەند ئەوەندە پاداشتى دەداتەوە لە دونیادا،
وە لە قیامەتیشدا ئەجرو پاداشتێكی زۆر
بەڕێزی بۆ هەیە كە بریتییە لە بەهەشت،
كە ئەم ئایەتە دابەزى
(ئەبو دەحداحى ئەنسارى) وتى: ئەى
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم
خواى گەورە قەرزى لە ئێمە دەوێت؟
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم
فەرمووى: (بەڵێ، ئەى ئەبو دەحداح)وتى:
ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم
دەستتم بدەرێ، ئەویش دەستى پێدا،
وتى ئەوا من ئەم باخەم بە قەرز دەدەم
بە خواى گەورە، كە شەش سەد دار خورماى
تێدا بوو، وەخێزان و منداڵەكانیشى تێدا بوو،
بانگى كردن و وتی: وەرنە دەرەوە ئەوا مـن
ئەم بـاخـەم بـەقـەرز دا بـە خـواى گـەورە،
خـێزانـەكـەیـشـى شتومەك و منداڵەكانى
دەركردو وتى: كڕین و فرۆشتنەكەت
قازانجى كرد ئەى ئەبو دەحداح،
پێغەمبەرى خوایش صلى الله علیه وسلم
فەرمووى:(ئەبو دەحداح چەندەها
دارخورماى گەورەى چڕو پڕى لە بەهەشتدا
هەیە، كە لقەكانى دوڕڕو مروارییە)
(ئافرەتى باوەڕدار دەبێت بەم شێوازە
هاوكارى هاوسەرەكەى بكات لەسەر
بەخشین لە پێناو خواى گەورەو كردەوەى
چاك و خواپەرستى، نەك رێگرى لێبكات)
خوای گەورە دەفەرموێت
[مَنْ ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا
فَيُضَاعِفَهُ لَهُ وَلَهُ أَجْرٌ كَرِيمٌ] كێ هەیە
قەرزێكی باش بدات بە خوای گەورە، واتە:
ماڵەكەی لە پێناو خوای گەورەدا ببەخشێ و
چاوەڕێی پاداشتی خوای گەورە بێ و منەت
بەسەر خەڵكدا نەكات ئەوە خوای گەورە
چەند ئەوەندە پاداشتى دەداتەوە لە دونیادا،
وە لە قیامەتیشدا ئەجرو پاداشتێكی زۆر
بەڕێزی بۆ هەیە كە بریتییە لە بەهەشت،
كە ئەم ئایەتە دابەزى
(ئەبو دەحداحى ئەنسارى) وتى: ئەى
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم
خواى گەورە قەرزى لە ئێمە دەوێت؟
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم
فەرمووى: (بەڵێ، ئەى ئەبو دەحداح)وتى:
ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم
دەستتم بدەرێ، ئەویش دەستى پێدا،
وتى ئەوا من ئەم باخەم بە قەرز دەدەم
بە خواى گەورە، كە شەش سەد دار خورماى
تێدا بوو، وەخێزان و منداڵەكانیشى تێدا بوو،
بانگى كردن و وتی: وەرنە دەرەوە ئەوا مـن
ئەم بـاخـەم بـەقـەرز دا بـە خـواى گـەورە،
خـێزانـەكـەیـشـى شتومەك و منداڵەكانى
دەركردو وتى: كڕین و فرۆشتنەكەت
قازانجى كرد ئەى ئەبو دەحداح،
پێغەمبەرى خوایش صلى الله علیه وسلم
فەرمووى:(ئەبو دەحداح چەندەها
دارخورماى گەورەى چڕو پڕى لە بەهەشتدا
هەیە، كە لقەكانى دوڕڕو مروارییە)
(ئافرەتى باوەڕدار دەبێت بەم شێوازە
هاوكارى هاوسەرەكەى بكات لەسەر
بەخشین لە پێناو خواى گەورەو كردەوەى
چاك و خواپەرستى، نەك رێگرى لێبكات)