دوکتور «سۆران خدری» ڕۆڵەیەک لە ناخی هەورامان و تێکۆشەرێک لە پێناو ڕێگای پاراستنی نیشتمان؛
هاوڕێ و یاری ماندوویینەناس و لەخۆبووردەی گەلەکەمان کاک دوکتور سۆران خدری لە کۆچێکی دڵتەزیندا ماڵئاوایی لێکردین. دوکتور سۆران، لە داوێنی وارگەی پیرڕۆسەم و شاخەکانی هەورامانەوە، ئەنجومەنی سەوزی چیای بە ماڵی دوویەمی خۆی زانی و بێوچان و نەبەزانە ساڵگارانێک ئەرکی خزمەت بە ژینگەی نیشتمان و تیمار و دەرمانی ئاژەڵ و زیندەوەرانی بەباشی لە ئەستۆ گرت. جێگا پەنجەی کارامە و لێزانانەی بە ڕواڵەتی ژینایی نیشتمانەوە دیار و نەسڕاوەن. ڕۆڵەیەک ئەمەگناس و دوکتورێک لە ڕەنگی میهرەبانی بە پاشکۆیەک لە هەوڵ و تێکۆشان، بەرەو بارەگای یەزدان و هەواری هەرمان و ئامێزی خاکی نیشتمان گەڕایەوە.
بە ناوی ئەنجومەنی سەوزی چیاوە!
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە، هاوڕێیان و تەواوی ئەندامان و خەمخۆران و پارێزەرانی ڕاستەقینەی خاکی پیرۆی نیشتمان ئەکەین.
هیوادارین ڕۆحی بەرزەفڕی لە بارەگای مەزن یەزدانی دلۆڤان ئاسوودە بێت.
ئەنجومەنی سەوزی چیا
ڕێکەوتی ۴ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴
@chya_ngo