(ستایش)
1.
دڵۆپێ سێبەر ڕژایە بەر پێم
فەزا دابەش بوو
شوێن بوو بە دوو کەرتەوە
سنوور ڕووا
من لە یەک کات لێرەم و لەودیو
بەڵام هەردەم لەگەڵ تۆم
2.
شوێنەکان پڕن لە نادڵنیایی
تەمی بێدەنگی لەسەر ڕوومەتی پێکەوەیی
دەستەکانم ئان پڕ لە شەونم
3.
تیشک لە ئێمە دەچێ
سیمای پڕە لە گومان
وەکو ئێمە ناسک
وەکو ئێمە بەهێز
هەر وەکو ئێمە بە بێدەنگی گریان
4.
لە چۆلایی دەستەکانت
بێ پایان ڕاکشاوم
هێشوویەک جوانی
لە ناو کۆشی ژیان
5.
پێکەوە بین یا بە جیا
یەکتری دەنووسینەوە
ئەوی دی کە ڕابردوو بوو
ئەوی تر کە هەرگیز لا داهاتوو دا نابێ
6.
سەدای مەنفا
کە بینین نەیتوانی پێی بگا
وەک نەرمە گیا
لە نێوان پەنجەکانم ڕوا
7.
سپێدەیەک نیوەڕۆیەک، یا پاش عەسرانێک
بە بێدەنگی دەکەوین
وەک نوستوو چاو لێک دەنێین
وەک مردوو هەناسە دەدەین
#نەزەند_بەگیخانی
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@besnoor
1.
دڵۆپێ سێبەر ڕژایە بەر پێم
فەزا دابەش بوو
شوێن بوو بە دوو کەرتەوە
سنوور ڕووا
من لە یەک کات لێرەم و لەودیو
بەڵام هەردەم لەگەڵ تۆم
2.
شوێنەکان پڕن لە نادڵنیایی
تەمی بێدەنگی لەسەر ڕوومەتی پێکەوەیی
دەستەکانم ئان پڕ لە شەونم
3.
تیشک لە ئێمە دەچێ
سیمای پڕە لە گومان
وەکو ئێمە ناسک
وەکو ئێمە بەهێز
هەر وەکو ئێمە بە بێدەنگی گریان
4.
لە چۆلایی دەستەکانت
بێ پایان ڕاکشاوم
هێشوویەک جوانی
لە ناو کۆشی ژیان
5.
پێکەوە بین یا بە جیا
یەکتری دەنووسینەوە
ئەوی دی کە ڕابردوو بوو
ئەوی تر کە هەرگیز لا داهاتوو دا نابێ
6.
سەدای مەنفا
کە بینین نەیتوانی پێی بگا
وەک نەرمە گیا
لە نێوان پەنجەکانم ڕوا
7.
سپێدەیەک نیوەڕۆیەک، یا پاش عەسرانێک
بە بێدەنگی دەکەوین
وەک نوستوو چاو لێک دەنێین
وەک مردوو هەناسە دەدەین
#نەزەند_بەگیخانی
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@besnoor