فڕی بە نیشتمانەوە نەبوو
جامانەکەی،
نە گوڵێکی خۆماڵی تێ مردبوو
نە لە سەرە گێژەی کۆتایی
شەهیدێک کەوتبوو،
"با" ی بە کۆچەر نوسیبوو لە ئاڵا و
پێوەی ڕادەکشا پێش شەکین،
وەک گوڵە گەنمێ بێ
هەناوی دەتین مردبێ
جار نا جارێک
خۆری دەخوێندەوە
بۆ بوکەڵەی
ژێر ئاوینەی ماشێنەکەم،
پیاوێک کە
لە نیشتمانی ماشێنەکەم دا
دەمارگڕژی بە ئاوێنە دەفرۆشت
وێدەچوو لە یەکەم ڕووخاندا
سەرۆک بووبێ
لە چوار دا مابوومەوە
دەستم وانەی گۆڕینی نەدەزانی ،
بیکەم بە سێ
بیکەم بە دوو
بیکەم بە یەک،
بیوەستێنم
یان ڕاست لە ڕاست کەنارئاوێک چەپی کەم،
بەشکم خاڵ خاڵێک لە خوێنم
بە جامانەکەیەوە ببێ بە گوڵ
نەختێ خۆماڵی تر بنوێنێ،
نەمزانیبوو
لە وێستەگەی کۆمار تێپەڕیوم
بۆیان گێڕامەوە پێشەوایەک
دەستی لێهەڵێناوم و من
بە بەرامی پرچی ئەوکچەی ئاوایی خۆمان
هۆشم ڕۆیشتبوو،
بووکەڵەی ژێر ئاوێنەکەم
لە "نانسی" عەڕەب دەچێ
جار جار بۆ ڕابردووی چاوم دەلاژێتەوە ،
جامانەکەی لە کۆتا دیداری ئێمە و
مردن سپی تر بوو،
لەو شێعرەش،
کاتێ سانی گرتبوو بۆ وەستانەوە،
دەیکوت:
کە مێژوو شەق شەقێنی بە هزرت کردووە،
پێت وایە بەردەوامی بردنەوە دەزانی شاعیر،
من سەرەتای هەموو ئەوچیرۆکانەی
ڕابردووی تۆم
پێم وایە تۆ
گوڵەگەنمێ بە خۆر قەرزداری،
پێم وایە تۆ
مەرگێک بە نیشتمان و
چارەیەک بە چیا قەرزداری و
سانێک به هەرچی شاعیری لیبڕاڵە،
ئاوێنەکەم خەریکە دەست بە سەرم دادێنێ
ئەو پاشەکشەیە تا وەستان گەڕانەوە نیە
داهێنانی ئایەتی خاکەلێوەیە بۆ گوڵ
گێڕانەوەی سەمای پرچە بۆ با
چیرۆکی خڕیەتی مەمکە به ناسنامەی شەماڵەوە،
ئاوێنەکان بە فیکەی سمێڵی سەرۆک دەنازن و
من سەرکەوتنێک بە بیرەوریەکانی باوکم قەرزدارم،
ماشێنەکەم لە کورد بوونم دەچێ
جارێک سەربەرزی و
جارێک دۆڕان لێدەخۆڕێ
من و سەرۆک
لە ڕابردووی ئاوێنەکەیدا
بەدارەوەین،
دەلاژێینەوە
بۆ بووکەڵەکان
#ئاوارە_حوسێنزادە
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@besnoor
جامانەکەی،
نە گوڵێکی خۆماڵی تێ مردبوو
نە لە سەرە گێژەی کۆتایی
شەهیدێک کەوتبوو،
"با" ی بە کۆچەر نوسیبوو لە ئاڵا و
پێوەی ڕادەکشا پێش شەکین،
وەک گوڵە گەنمێ بێ
هەناوی دەتین مردبێ
جار نا جارێک
خۆری دەخوێندەوە
بۆ بوکەڵەی
ژێر ئاوینەی ماشێنەکەم،
پیاوێک کە
لە نیشتمانی ماشێنەکەم دا
دەمارگڕژی بە ئاوێنە دەفرۆشت
وێدەچوو لە یەکەم ڕووخاندا
سەرۆک بووبێ
لە چوار دا مابوومەوە
دەستم وانەی گۆڕینی نەدەزانی ،
بیکەم بە سێ
بیکەم بە دوو
بیکەم بە یەک،
بیوەستێنم
یان ڕاست لە ڕاست کەنارئاوێک چەپی کەم،
بەشکم خاڵ خاڵێک لە خوێنم
بە جامانەکەیەوە ببێ بە گوڵ
نەختێ خۆماڵی تر بنوێنێ،
نەمزانیبوو
لە وێستەگەی کۆمار تێپەڕیوم
بۆیان گێڕامەوە پێشەوایەک
دەستی لێهەڵێناوم و من
بە بەرامی پرچی ئەوکچەی ئاوایی خۆمان
هۆشم ڕۆیشتبوو،
بووکەڵەی ژێر ئاوێنەکەم
لە "نانسی" عەڕەب دەچێ
جار جار بۆ ڕابردووی چاوم دەلاژێتەوە ،
جامانەکەی لە کۆتا دیداری ئێمە و
مردن سپی تر بوو،
لەو شێعرەش،
کاتێ سانی گرتبوو بۆ وەستانەوە،
دەیکوت:
کە مێژوو شەق شەقێنی بە هزرت کردووە،
پێت وایە بەردەوامی بردنەوە دەزانی شاعیر،
من سەرەتای هەموو ئەوچیرۆکانەی
ڕابردووی تۆم
پێم وایە تۆ
گوڵەگەنمێ بە خۆر قەرزداری،
پێم وایە تۆ
مەرگێک بە نیشتمان و
چارەیەک بە چیا قەرزداری و
سانێک به هەرچی شاعیری لیبڕاڵە،
ئاوێنەکەم خەریکە دەست بە سەرم دادێنێ
ئەو پاشەکشەیە تا وەستان گەڕانەوە نیە
داهێنانی ئایەتی خاکەلێوەیە بۆ گوڵ
گێڕانەوەی سەمای پرچە بۆ با
چیرۆکی خڕیەتی مەمکە به ناسنامەی شەماڵەوە،
ئاوێنەکان بە فیکەی سمێڵی سەرۆک دەنازن و
من سەرکەوتنێک بە بیرەوریەکانی باوکم قەرزدارم،
ماشێنەکەم لە کورد بوونم دەچێ
جارێک سەربەرزی و
جارێک دۆڕان لێدەخۆڕێ
من و سەرۆک
لە ڕابردووی ئاوێنەکەیدا
بەدارەوەین،
دەلاژێینەوە
بۆ بووکەڵەکان
#ئاوارە_حوسێنزادە
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@besnoor