💎 #ئـــاگـــاداری
بۆ خەڵکی شاری سەقز بە تایبەت شاخەوانان و وەرزشوانان
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سەقز، پاش پووچەڵبوونەوەی پیلانیان بۆ نەورۆزی خاکیپۆشان و هەڵوەشانەوەی نەورۆزی حکوومەتی لە شاری سەقز بە هیمەتی چالاکانی مەدەنی و خەڵکی سەقز، ئێستا بە پیلانێکی دیکەوە هاتوونەتە مەیدان بۆ دووبەرەکی خستنە نێو خەڵکی شاری سەقز و گەیشتن بە ئامانجە چەپەڵەکەیان.
ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ڕێگای ( تەربیەت بەدەنی) ئەم شارە داوای لە شاخەوانی سەقز کردووە کە لە ڕۆژی ٢٤ی ڕەشەممە، بەجێگەی ڕووکردنە شاخی جاقل کە شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی خاکیپۆشانە، ڕوو لە شاخی ڕووش بکەن کە ئەمە دیسان هەوڵدانە بۆ کەلێن و دووبەرەکی لە نێو شاری سەقز.
بۆیە شاخەوانان و وەرزشوانانی شاری سەقز ئاگادار دەکەینەوە کە نەکەونە داوای ئەم پیلانەی ڕێژیم و وەک هەمیشە لەگەڵ خەڵکی شارەکە بن.
سەقز بە هۆی خۆڕاگری و حەماسەخوڵقینیەکانییەوە بووەتە چەقڵی چاوی ڕێژیم.
ئێمە تەنیا لە نەورۆزی خاکیپۆشان بەشداریی دەکەین.
#ژن_ژیان_ئازادی
#ژینا_ئەمینی
🔵🆔: @Rasaneshaxushar