💎هەشتی مارس.
شاری سنە ئەم ئێوارەیە
پڕلە خۆزگە و ئاواتی سەوز بوو
چەخماخەی دەنگی یاخی لە دوورەوە
چروێکی کەسکی لە نێو شەوبۆی جامانەو هەوری و نیشان ئەدا
هەموو ئەهاتن چاوی گەشیان ئەخستە سەر مانیفستی هەشتی مارس
بەسەر هەر وشەێکەوە دەکەوتنە نێو باخێکەوە
بۆنی گوڵێک و پەنجەی تۆی لێ دیار بوو
هەواڵانت ژینا بە شوێن پێی جوانیدا
سرنجی نێو هەتاویان ئەدا
گوڵاڵەی کچێکیان ئەدوزیەوە
جانتای پڕلە کتێب بوو
ئەم هاوارە بوو بە تریفەی دەنگ
لە نێو گۆمی سڵ و سرکی ساتدا
دیواری زیندانی سنەیان دەهەژاند
قژت بوو بە پەخشان و ئاویەر لە تەنیشت کانی شەفا
لە مانیفستی ئەم ڕۆژەدا
بە تاسەی دیداری تۆ
چاویان لە ئاسۆی روونی رێگا بوو.
✍️ :سالار
بۆ ژینا مودەرس گورجی.
#ژن_ژیان_ئازادی
#ژینا_ئەمینی
🔵🆔:
@Rasaneshaxushar