✅ کوردستان بیرمەندێکی مەزنی لە دەست دا!
ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە د. هێرش قادری
بە داخ و کەسەرێکی بێ پایانەوە، هەموو رۆڵەکانی کوردستان و کەسایەتییە نەتەوەیی، فەرهەنگی، ئەکادیمی و سیاسییەکان لە هەواڵی کۆچی دوایی بیرمەندی مەزن و توێژەری بەتوانای نەتەوەکەمان، دوکتۆر هێرش قادری، ئاگادار دەکەینەوە کە لە وڵاتی ئاڵمان ماڵئاوایی لە ژیان کرد و واڵاییەکی گەورەی لە مێژووی هزری هاوچەرخی نەتەوەکەماندا بەجێهێشت.
د. هێرش سیما و سامانێکی گەورەی نەتەوەکەمان بوو کە وەک توێژەرێکی بوێر بە شیکاری قووڵ لە بواری فەلسەفەی سیاسی و پرسی نەتەوەییدا، دەرگای تێگەیشتنێکی نوێی بۆ نەتەوەکەمان کردەوە. لە دەستدانی کەسایەتییەکی وەها زانا و بیرمەند، بۆشاییەکە کە بە ئاسانی پڕ نابێتەوە. بۆیە پێویستە هەموومان بە هاودڵی و هاوسۆزی بەشداری لە رێوڕەسمی ماڵئاواییدا بکەین.
کات: رۆژی سێشەممە، ٢٨/١/٢٠٢٥
شوێن:
Pankow 3 Friedhof
Am Bürgerpark, 13156 Berlin
28.01.2025
پرۆگرامی رێوڕەسمەکە:
- ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی: کاتژمێر ٩:٠٠ (تکایە ٢٠ خولەک پێش وەخت ئامادە بن)
- ئەسپاردەکردن: کاتژمێر ١٠:٠٠
بۆ هاونیشتمانیانی دانیشتووی بەرلین و شارەکانی دیکەی ئاڵمان، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە. رۆژێک کە تێیدا دوا ماڵئاوایی لە یەکێک لە گەورەترین بیرمەندانی نەتەوەیی سەردەمی خۆمان دەکەین. بە ئامادەبوونمان، نەک تەنیا رێز لە گەورەیی د. هێرش دەگرین، بەڵکوو نیشانی دەدەین کە نەتەوەی کورد هەمیشە وەفادارە بە رۆڵە زانا و بیرمەندەکانی و بەهای زانست و مەعریفەی کوردستان دەزانێت. ئەمەش پەیامێکی روونە بۆ نەوەکانی داهاتوو کە کوردستان هەمیشە شانازی بە بیرمەندەکانییەوە دەکات.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
Shirin Qurayshi
دیاسپۆرای کوردی لە ئاڵمان
(تکایە ئەم ئاگادارییە بگەیەنن بە دەستی هەموو دۆستان و ئازیزانتان لە بەرلین و داوایان لێ بکەن بۆ خاوەنداریەتی لە بیرمەندێکی بەتوانای نەتەوەکەمان بەشداری لە رێوڕەسمی ئەسپاردەکردنی د. هێرش بکەن)
🐦نیشتمانی جوان در ایکس (تویتر)
📷اینستاگرام نیشتمانی جوان
✅@NISHTMANIJOAN✅