خاڵی سرنجڕاکێشی دووهەم ئەویترناسی (دیگری شناسی) کاربەدەستانی کۆماری کوردستان بووە کە بەڕوونی سنووری نێوان کورد و بێگانەکان واتە فارس و تورک و عەرەب زەق دەکاتەوە و ئاماژە بە دووژمنکاریەکانی ئەم سێ قەومی بێگانەیە بە درێژایی مێژوو بەرانبەر بە کورد دەکا.
لە بەشێکی تری ئەم وتارە مامۆستا هێمن خاوەندارێتی لە کۆماری سەربەخۆی کوردستان لە ئارارات دەکا و ئاماژە بە تاوانەکانی ئاتاتورک و دەوڵەتی تورک دەکات و دەنووسێ: " ئێستاش خوێنی شەهیدانی ڕێگای سەربەستی کورد کە بە دەستی کەماڵی بێ کەماڵ و دەستوپێوەندیە خوێنمژەکانی ڕژاوە هەر دەکوڵێ" کۆماری کوردستان لە ئارارات بە سەرۆک کۆماری پرێزیدێنت برایم حەسکی و بە فەرماندەیی گشتی ئەرتەشی کوردستان ئێحسان نووری پاشا ماوەی ٣ساڵ دەوڵەتی کوردستانیان بەڕێوە بردوە. شایانی ئاماژە پێکردنە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٢١ هەتا ساڵی ١٩٤۶ چوار جار دەوڵەتی سەربەخۆ لە کوردستان ڕاگەیەندراوە کە سێ دانە لەو دەوڵەتانە لە شێوەی کۆماری بووە واتە دەوڵەتی کوردستان لە ورمێ بە سەرۆکایەتی سمکۆی مەزن و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە ئارارات بە سەرۆک کۆماری برایم حەسکی و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە مەهاباد بە سەرۆک کۆماری جەنابی پێشەوا قازی محەمەد و دەوڵەتی سەربەخۆی پاشایی کوردستان لە سلێمانی بە پاشایەتی شێخ مەحموودی نەمر ڕاگەیێندراوە.
خاڵی سرنج ڕاکێشی ئەو خاوەندارێتیە لەوەدایە کە هیچ یەک لەو چوار دەوڵەتە سەربەخۆیەی کوردستان نە تەنیا دژ بە یەک نەبوون و نە تەنیا بێ تفاوت لەگەڵ یەکتر نەبوون، بەڵکوو بە دایم پشتگیری یەکیان کردوە. خاڵێکی دیکەی جێگای تێڕامان ئەوەیە کە دوای گەلەکۆمەی زلهێزە جیهانیەکان ئەو دەوڵەتەی کوردستان کە نەگەیوەتە ئەنجام، دەوڵەتی دواتر لە خواستی سەربەخۆیی دانەبەزیوە و لە ڕاگەیاندنی دهوڵهتی نەتەوەیی کوردستان پاشەکشەیان نەکردوە و یەک لە دوای یەک ئەو ضرورتە مێژووییەیان دووبارە کردۆتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە بە تەواوی لەگەڵ فۆڕمی خودموختاری ئاشنا بوون، بە شێوەیەک جەنابی پێشەوا لە ڕۆژنامەی کوردستاندا باس لەوە دەکا کە ئەوان بۆ ماوەی چوار ساڵ خودمختار بوون و دوای چوار ساڵ خودمختاری دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ڕادەگەیێنێ.
له بەشێکی تری ژمارەی ۲۹ی ڕۆژنامەی کوردستان کە لە ڕۆژی ۱۰ی خاکەلێوەی ١٣٢۵ دەرچووە هەر لەم وتارەدا ئاماژە بە کۆمەڵکووژی خەڵکی مەریوان لە لایەن ئەڕتەشی داگیرکەری ئێران بە دەستی تاوانبار سەرتیپ هۆشمەندی کراوە باس لەوە دەکات کە چۆن لاوانی بێ سووچ و تاوانی کورد لە سێدارە دراون. هەر وەها باسی کۆمەڵکوژی کورد لە باشوری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری عێڕاق کە بە دەوڵەتی ئیستعماری ناوی دەهێنێ دهکا و باسی بڵێسەدار بوونی هەستی تۆڵەی لاوانی کورد دەکات کە بە لاوانی نەتەوە پەرەستی کورد ناویان دەهێنێ.
#شۆڕشوانان
#ڕۆژی_فیداكاریی_نیشتمانی
@NISHTMANIJOAN