Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Политика


چەنەڵی فەرمی دانا نەوزەر جاف لە تێلیگرام. پێکەوە بەهێزترین. پێکەوە باشترین.

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Политика
Статистика
Фильтр публикаций




یواف گاڵانت ، وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل کە چەند مانگێ لەمەوبەر دەستی لەکارکێشایەوە هێرشی توند ئەکاتە سەر نەتەنیاهۆ و بن گڤیری جوولەکە دێزەکە و ئەڵێ هۆکاری دروستبوونی شەڕەکە سووکایەتیەکانی بن گڤیر بوە دژ بە مزگەوتی ئەقصا . ئەڵێ رۆشتنی بن گڤیر بۆ حەوشەی ئەقصا شەڕەکەی تەقاندەوە

هەر لە درێژەی قسەکانیا گاڵانت ئەڵێ بەیانی ٧ ی ئۆکتۆبەر کە رۆشتوتە سەرۆکایەتی ئەرکان بینیویەتی کەهەموان توشی شۆک بون و کەس نازانێ چی رودەدا. ئەشڵێ نەتەنیاهۆ وەزعی دەروونی تەواو شێواو بوو بەتەواوەتی رەشبین بوو. ئەشڵێ یەک کەس لە ئیسرائیل بەخۆیشیەوە تەصەوری نەکردبوو حەماس لەو ئاستەی هێز و ئامادەییدا بێ و خاوەنی ئەو سیستەمە سەرسورهێنەرەی تونێل بێ! ئەمەش بۆ ئەو وردە ئەحمەقانەی کە هێشتا وا ئەزانن ئیسرائیل خوایە و ئاگای لەهەمو شتێکە و خەزەعبەلاتی میدیای دابەستەی ئیمارات ئەڵێنەوە کە گوایە ئیسرائیل ئاگادار بوە بەس خۆی گێلکردوە و پلانی خۆی بوە!

هەروەها دان ئەنێ بەوەدا کە فەرمانی بەکارهێنانی پرۆتۆکۆلی هانیباڵی داوە کە فەرمانێکە لە سوپای ئیسرائیلدا بۆ کوشتنی هەر جوولەکەیەک کەبەدیل ئەگیرێ و ئەبرێ بەرەو غەزە. ئەمەش ئەیسەلمێنێ کە ژمارەیەکی زۆری ئەو مەدەنیانەی جوولەکە کە ٧ ی ئۆکتۆبەر کوژراون لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون نەک حەماس! تاکە ئامانجی حەماس کوشتن و هەڵتەکاندن و بەدیلگرتنی فیرقەی غەزە بوە لە سوپای ئیسرائیل. هەندێ لەو مەدەنیانەش هێنرانە غەزە ئیشی خەڵکی مەدەنی و هەنێ گروپی تر بون.

ئەم شایەتیەی گاڵانت مێژوییە و زۆر گرنگە چونکە وەزیری دیفاعی زۆرینەی کایی جەنگەکەیە و ئاگاداری وردودرشتی روداوەکانە. زۆر گرنگە و زۆریش نزیکە لە راستیەوە. ئەوانەمان کە ئاگاداری زنجیرەی روداوەکانی خاکی پیرۆزین و دوای ٧ ی ئۆکتۆبەر نەتەقیوین بەسەر مەوزوعەکەیا، ئەزانین سوکایەتیە بەردەوامەکانی بن گڤیر بە ئەقصا و خۆپیشاندانی جوولەکە توندرەوەکان لەقودس کە تیایدا سوکایەتی بە پێغەمبەرمان کرا درودی خوای لەسەر بێ ئەو چەخماخەیە بوون کە گڕەکەی هەستا ند. پێشتر لە ٢٠٢١ شەهیدی مەزنی ئوممەت یەحیا سینوار بەرونی وتبوی کە ئەگەر ئەە دیمەنانە دوبارەببنەوە، جەنگێکی دینی هەڵەگیرسێنن کە تەڕووشک ئەسوتێنێ

نەگبەتیەکە ئەوەیە سەرکردەیەکی جوولەکە دان بە راستیەکەدا ئەنێ و لەولاوە لەشکرێ لە ئەفیخای ریشنی دابەستە خەریکی جوینەوەی قسەی قۆڕن. وا وێنای شەڕەکە ئەکەن کە شێرێ لەپەنایەکا بە فەقیری خەوتوە و حەماسی هاروهاج بەخورت و خۆڕا لەخەوی شیرینی کردوە. وا قسە ئەکەن وەک ئەوەی تەئریخ لە ٧ ی ئۆکتۆبەر دەستی پێکردبێ و ئەوە جولەکە نەبێ کە ٧٠ ساڵە تاوان ئەکات. ئەمە کارەساتە کە ئێمە ناچاربین ئیستیشهاد بە شایەتی وەزیری دیفاعی ئیسرائیل بکەین لە تاو دەمی گەرم و دەرونی بێ ویژدان و بێ ئینسافی برادەرانی خۆمان. بۆ سڕینەوەی لەکە و بوختانی پیس و گومانی ژەهراوی دۆست، پەنا بۆ ئیعتیرافی خودی دوژمن ببەین.

بۆ هەموو ئەو حیمارانەی ئەسفاریان هەڵگرتوە و زەڕەیەک سودیان لەو هەموو زانستە وەرنەگرتوە ساڵانێکە ئیدیعای زانینی ئەکەن: داڕزێن!


یەک بە یەکی ئەو کەس و نوسەر و سیاسی و عەسکەری و چالاکوانانەی لە ماوەی ١٠٠ ساڵی رابردوودا بوونە سوری بەر لەشکری رۆژئاوا و شەڕێکی دەروونی گەورەیان دژ بە دین و کلتورمان ئەنجامدا ئەبێ ئەوەندە زللەیان لێ بدرێ کە گوپیان هاوار بکات: هەڵە بووین، خیانەتمان کرد، مورتەزەقە بوین، مافی مرۆڤ و ژن و مناڵ و کەمینە هەمووی درۆ دەرچوو. رۆژئاوا قەبیحترین شارستانیەتی مێژووی مرۆڤایەتی بوو. هەزاران مناڵ ئەکوژێ و ئینجا خەوی پیس ئەبینێ کە باوک و دایکیان شاربەدەر بکا و لەسەر گۆڕەکانیان شاری سیاحی دروست بکات

نەفرەت لە رۆژئاوا و مورتەزەقەکانی الی یوم الدین


ئەم مەرحەلە گرنگ بوو روبدا. مەرحەلەی رونبونەوەی راستیەکان و ئەوەی ئێمە لە رۆژئاوا بە ئەخلاقترین، مرۆڤ دۆسترین، باشترین.

بەڵام ئێستا سەرەی قۆناغێکی تازەیە. قۆناغی ئەوەی تێبگەین کە تاکە شت رۆژئاوای کردۆتە باڵادەست ئەوەیە ئێمە لە رۆژئاوا لاوازترین

زەمەن زەمەنی هێزە بەبێ لەدەستدانی ئەخلاق. بەڵام ئیتر ئەبێ هەموو لایەک تێگەشتبێ کە گرنگ نیە چەند بەئەخلاقیت و کوری باشیت، هەر لاواز بوویت، سوورە دەییوسێ لەوپەری دونیا چارەنوست دیاری ئەکات


دنیا هەموو خۆی مشەوەش کردوە لەسەر قسەکانی سوورەی دەییوس، موجاهیدانی غەزە نەبێ

ئەوان ئێستا خۆیان بۆ جەولەی تازەی جەنگ ئامادە ئەکەن، چونکە باش ئەزانن نە سورەی دەییوس و نە مورتەزەقەکانی ناتوانن پیلانە گڵاوەکانیان جێبەجێ بکەن تا یەک مسوڵمانی غەززاوی مابێ کە پەنجەی میلئ تفەنگ بگرێ

غەزە تاکە شاری دونیای ئیسلامە کە بەمەعنای کەلیمە ئازادە. نەتەنیاهۆ و ترەمپ و مورتەزەقەکانیشیان تێکدەشکێنێ و وەک سەگ یەخسیریان ئەکات.


ئەو خزمەتەی کەرێتی دوژمنەکەت ئەیکات، نەسیحەتی هەزار دۆست نایکات

ئەوانەی لە ‘یەع لەئەوروپا’ تێ نەئەگەشتن و پێیان وابوو رستەیەکی قورسە و رۆژئاوا شایەنی یەع نیە، ئێستا هاڵاوی پیسی رۆژئاوا یەت بەسەریانا و بەبێ پێوتن و شەرح، خۆیان یەع ئەکەن

کورتان سوراندنەکەی دوێنێی ترەمپ چاوی ملیۆنان مرۆڤی کردۆتەوە، یەک جیلی گەورەی ئوممەتی موحەمەد بەفیعلی وانەکانی ژیان و سیاسەت فێرەبێ! ئەوەیشی تۆزێ گێلی تیابوبێ، لەمەودوا وانابێ. ترەمپ ئەمەنە کەرە و ئەوەنە بە وازحی بۆگەنی رۆژئاوا ئەکات بە چآومانا، کە ئیتر مەگەر مرۆڤێ دەییوس و بێ شەرەف بێ، توڕە نەبێ و رادیکاڵ نەبێ و سوێند نەخوا تا هەڵتەکاندنی ئیسرائیل ئۆقرە نەگرێ


لعدوهم قاهرين


لا يضرهم من خذلهم


کە کۆتاییت نزیک بویەوە، سەرکردەکانت ملهوڕ ئەبن و دۆستەکانت کەر ئەبن. خۆتان بۆ کەوتنی ئیسرائیل ئامادەبکەن. بەشێکیش بن لە خستنی.


خۆچاککردن و گەشەدان بە خود و بابەتە هاوشێوەکان بۆ کاتێکە کە خۆت یا گرووپەکەت لەبەردەم مەترسیدا نەبن. ئەگەر سەگێکی هار بەدواتەوە بێ، ناتوانی دانیشی و بیر لەوە بکەیتەوە کە لە زانکۆ چ بەشێ باشترە هەڵیبژێری. ئەولەویەت بۆ ئەوەیە کێشەی سەگە هارەکە حەلکەی کە مەترسیە بۆ ژیانت. ئوممەتی موحەمەد لەبەردەم هێرشێکی وجودیدایە بە رابەرایەتی جوولەکە و هاوپەیمانەکانی و مورتەزەقەکانی. تا کۆتایی ئەم جەنگە هەموو بابەتێ، قسەیەک، تەحالوفێک بەوە ئەپێورێ کە قازانجی هەیە بۆ ئیسرائیل یان نا، زەرەر لە ئیسرائیل ئەیات یان نا. هەموو بابەتەکانی تر بابەتی لاوەکین. هەموو شەڕەکانی تر شەڕی لاوەکین. ئەبێ سەرەتا ئەم سەگە هارە لەپەل و پۆ بخرێ چونکە ئیسرائیل بڕیاریداوە هەموو رەگێکی دینداری و عیززەت و سەرکەوتن لەناو ئوممەتی موحەمەدا بکوژێ. غەزە تەنها سەرەتایە. پلانی داهاتوو روخاندنی مزگەوتی ئەقصا و داگیرکردنی هەموو فەڵەستئین و دەرکردنه خەڵکەکەیەتی بۆ میصر و ئوردون. پاشان دابەشکردنی وڵاتانی دابەشبووی ناوچەکەیە بۆ دەوڵەتۆچکەی مەزهەبی و قەومی و حیزبی کەیان دەستەمۆی خۆین، یان لە ترسی دوبارەبونەوەی سیناریۆی غەزە ملکەچی هەڵەبژێرن. لەم شەڕەدا بێ لایەنی بوونی نیە. یا لەگەڵ ئیسرائیلیت یان دژیت. هەروەک مەجالی خۆمەشغوڵکردنیش نیە. چونکە شەڕ هاتۆتە بەردەرگامان و مەجالێ نیە بێجگە لە بەرگری و روبەروبونەوە.


خوا لە ترەمپیش گەورەترە.


چیرۆکەکانی قورئان و باسەکانی فیرعەون و هامان و قاروون بۆ باسی بەرئاگردان نین. بۆ ئەوەن ئیماندار لەگەرمەی هێز و باڵادەستی خوا درۆینەکاندا، ئارام بگرێ و لەرێ لانەدات. سەرسام بوون بە زاڵم و دەسەڵاتداری ملهوڕ نیشانەی کەمعەقڵی و لاوازی ئیمانن. ئەمرۆ ترەمپ و نەتەنیاهۆ و دۆستەکانی شانازی ئەکەن بەو دەسەڵاتە رەهایەی هەیانە و ستەم ئەکەن، لە خوا ناترسن، زوڵم ئەکەن. ئەمرۆ رێک ئەو کاتەیە کە ئایەتەکانی قورئانی تایبەت بە زاڵمان و چارەنوسیان بیری خۆمان بهێنینەوە. ئەمرۆ ئەو رۆژەیە کە نابێ بە کەش و فشی قارونەکان فریو بخۆین و خۆزگە بخوازین پێیان. ئەمرۆ زەمەنی تەسلیم نەبوون و جێبەجێکردنی فیعلی مانای لا الە الا اللە یە!

وَأَصْبَحَ الَّذِينَ تَمَنَّوْا مَكَانَهُ بِالْأَمْسِ يَقُولُونَ وَيْكَأَنَّ اللَّهَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ ۖ لَوْلَا أَن مَّنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا لَخَسَفَ بِنَا ۖ وَيْكَأَنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ


لە تاڵیبانەوە پیاوەتی فێرەبین. ئامادەنەبوو یەک کەس تەسلیمی ئەمریکا بکات. وتی ئامادەین شەڕکەین بەڵام میوان تەسلیم ناکەین -لەکاتێکدا تاڵیبان ئەو کاتە لەگەڵ ئەو کەسەدا بەینی باش نەبوو-. هەموو دونیا بە مرۆڤە باشەکانیشەوە پێیان وابوو تاڵیبان فت و ئەمریکا بۆ هەمیشەیی ئەفغانستانی گرت. هەموو ئەفغانستانیان لەدەستدا زنجیرەیەک چیا نەبێ. دوای ٢٠ ساڵ، بە شەق، بە زەبری جیهاد دژ بە ئەمریکا و مورتەزەقەکانیان، توانیان ئەمریکا ڕاوبنێن. مورتەزەقەش ئەوەی بەختی هەبوو دەرچوو، ئەوی تریش خۆی بە تەیارەوە هەڵواسی. ئێستا کە ئیسرائیل و خوا پرتەقاڵیە درۆینەکەی رۆژئاوا کە ترەمپە بریاری پاکتاوکردنی حەماسیان داوە، یەک سەرکردەی عەرەب و مسوڵمان ناوێرێ بروسکەی ماتەمینی بۆ شەهیدبوونی موحەمەد الضیف بنێرێ، ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بە رەسمی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی حەماس ئەکات.

لەولاوە ترەمپ، خەزوورە دەییوسەکەی جارید کوشنەر داوای ژنێکی ئوردونی ئەکات بەناوی خاتوو ئەحلام تەمیمی، کە لەسەرەتاکانی ٢٠٠٠ مەجموعەیەک ئیسرائیلی رەوانەی دۆزەخ کرد. لە ٢٠١١ لە دیل بە دیلدا ئازاد کرا. ئێستا ئەمریکا داوای ئەکات و هەرەشە ئەکات ئەگەر ئوردون تەسلیمی نەکا، هاوکاریە داراییەکانی لێ ئەبڕێ. ئوردونیش بڕیاریداوە خاتوو ئەحلام دەربکات لەکاتێکدا هاوڵاتی خۆیەتی.

ئەمە ئەو جیهانەیە کە ئیسرائیل و ئەمریکا و مورتەزەقەکانیان ئەیانەوێ دروستی کەن. کە تیایدا ژنێکی مسوڵمان بستێ زەوی دەست نەکەوێ تیایدا ئۆقرە بگرێ لەکاتێکدا توندرەوترینەکانی جوولەکە و مەسیحی حوکمی وڵاتانی خۆیان و دونیاش ئەکەن. شێخ و حوککام و سەرکردەکانی لای خۆیشمان نە غیرەتی تاڵیبانیان هەیە، نە هێندەی کەنەدا و مەکسیک و کۆلۆمبیاش رێز لە خۆیان ئەگرن. ترودۆی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا کە خۆیشی و وڵاتەکەیشی لاوازن ئامادە نیە بێدەنگ بێ لەئاست سووکایەتی ترەمپدا، بەڵام سەرۆکە زلەکانی وڵاتانی لای ئێمە ئەژنۆیان ئەلەرزێ و هەرچی ترەمپ بیەوێ ئەیکەن

ئەم دیمەنە ناخۆش و تاریکە بەردەوام نابێ. بەبێ گومان رۆحی بەرگری و چۆکدانەدان و ئۆتۆنۆمی ئوممەتی موحەمەد و عیززەتی مسوڵمانان ئەیباتەوە. ٢٠ ساڵ یا ٢٠٠ ساڵیش بخایەنێ، هەموو ئەو هێزانە تەمێ ئەکرێن کە ئەم ستەمە بەرامبەر مسوڵمانان ئەنجام ئەیەن.


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
قەیناکا لە دینی حەماسا نیە

ئەم دیمەنەی ئەمرۆی غەزە زۆر مانادارە. هەموو فەلسەفەی حەماس کورت ئەکاتەوە لە چەند چرکەیەکدا. پەیامنێرەکەی جەزیرە ناوی ئەو کەتیبانەی قەسام ئەڵێ کە بەشدارن لە نمایشە سەربازیەکەی ئەمرۆ. ناوی کەتیبەی توفاح ناڵێ. ئەندامێکی کەتیبەکە لەویایە بە ئیحتیرامەوە پەیامنێرەکە بانگ ئەکا و ئەڵێ ناوی کەتیبەی توفاحت لەبیرچوو. سەربازێ قبوڵی نەبێ ناوی کەتیبەکەی لەیادکەی، قبوڵی ئەکا موقەدەساتی بروخێنی و ماڵ و مناڵی بکوژی؟

قەیناکا مەبدەئی ترسنۆکان و ئەوانەیە کە سەلامەتی گرنگترە لایان لە شەرەف. بەڵام وادیارە ئەم وشەیە لە قاموسی حەماسا نیە. بەشەق حەق ئەسەنن چونکە تاکە رێگەی سەندنەوەی حەق، شەقە. قەیناکا رێگەیەکی زۆر مەترسیدارە، بە کەم دەست پێدەکات و بە زۆر کۆتایی دێ. ئەوەی رێگەیدا لەسەرەی نانەوا سەرەکەی ببڕن و قسەی نەکرد، خاکەکەیشی ئەگرن و دەنگ ناکا!

وەک ئەحمەد شەوقی، شاعیری مەزنی میسری بەرەچەڵەک کورد ئەڵێ؛

وَما نَيلُ المَطالِبِ بِالتَمَنّي
وَلَكِن تُؤخَذُ الدُنيا غِلابا
وَما اِستَعصى عَلى قَومٍ مَنالٌ
إِذا الإِقدامُ كانَ لَهُم رِكابا


موحەمەد الضیف، سیف اللە البتار، رابەرە زیرەک و بەجەرگەکەی بەرگریکارانی خاکی پیرۆز، بە پلەی شەهادەت گەشت. پێشتر لە ٧ هەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاری بوبو، قەدەری خوا وابوو دوای داستانە بێ وێنەکەی تۆفانی ئەقسا بەعیزەت و شکۆ و شەهادەتەوە بگەرێتەوە خزمەتی پەروەردگار. ویستی ئێمە وابوو ئەم خالیدەی زەمەنی ئێمە پێشنوێژی ئەو باوەردارانە بێ کە لە مزگەوتی ئەقصا نوێژی سەرکەوتن ئەنجام دەدەن بەڵام ویستی خوایی شتێکی تر بو. لەگەڵ ویستی خوایشدا تەنها ڕازیبوون هەیە

پێش ١٠ مانگ لە ڤیدیۆی ‘دو رۆژ لەگەڵ شێر نەک ژیانێ لەگەڵ کەمتیار’ لە خزمەت ئەم سەیدەی بەرگری و ئەم سەربازە راستگۆیەی ئەقصادا بووم، ئێستا کاتی دوبارە سەیرکردنەوەیەتی

https://youtu.be/pZeynWa7baQ?si=ZN-kXGM7CeBor1B2


ژمارەیەکی تر لەو ڤیدیۆیانەی کە بۆ تێگەشتن لەم قۆناغە پێویستن. ئەوانەی بینەری ئەم ڤیدیۆیانەن هۆشیارترن لەوانەی کە نەیانبینیوە. تێ ئەگەن ئاڕاستەی روداوەکان بەرەو کوێن و ئەشزانن پێگەی گەنجی مسوڵمانی کورد لەم روداوانەدا چیە.


ئەم ڕاوەستانە کاتیەی جەنگ فرسەتێکە بۆ هەڵمژینی هەناسەیەکی قووڵ و دووبارە تێگەشتنەوە لە شەڕەکە. تا دوبارە وێنە گەورەکە ببینینەوە. هەر بۆیە بەباشی ئەزانم بگەرێنەوە بۆ ئەم سێ ڤیدیۆیەی سەرەتای جەنگەکە و دوبارە سەیرکردنەوەیان.


سەرۆکی کۆڵۆمبیا کە چەپڕەوێکی بەجەرگە نامەیەکی دورودرێژی نوسیوە بۆ ترەمپ و تەحەدای ئەکات -دوای سزاکانی ترەمپ و ناردنەوەی کۆچبەرانی ئەمریکای لاتین بۆ وڵاتەکانیان-. نامەکەی لە لاپەڕەی رۆمانێکی گابریل گارسیا مارکیز ئەچێ. تەعبیرە لە دژایەتی ئیمپریالیزم و خۆبەخوازانینی پیاوی سپی رۆژئاوایی. پڕە لە تەحەدا و ملکەچ نەکردن بۆ ئەمریکا. ناشکوری نەبێ ئێمە چەپەکەشمان لە بەشەر ناچێ. لەجێی دژایەتی ئیمپریالیزم و پشتیوانی ئیرادەی رەسەنی گەلانی ناوچەکە، بوون بە مورتەزەقەی ئیسرائیل و ئەمریکا. داڕزێن، ئەوانیش شێخ ئافیخایش.


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
پشتیوانی کردن لە مەنبووزترین و بێزراوترین کیانی داگیرکەر هەر تەنها بێ ئەخلاقی نیە، بەڵکو خیانەتیشە. ئەم خزمەتە بەلاشەی جوولەکە چ سودێکی تیایە بۆ کورد؟ ئەوەی چوار گوێدرێژی کورد ئاڵایەکی ئیسرائیل هەڵەکەن و ئەڵێن بژی ئیسرائیل، ئیتر کورد ئەکەن بە دەوڵەت؟

بەڵام ئەم دیمەنانە زەنگێکی ئاگادارکەرەوەن بۆ مسوڵمانی کورد. ئەبێ هەموولایەک بزانین چ جۆرە مەخلووقاتێ لەناوماندایە. فەقیرحاڵ نەبین و خەو نەمانباتەوە.

نابێ بهێڵێن زۆڵە کورد دەنگ و رەنگی کورد قۆرخ بکات


سبحان اللە! لەم ڤۆیسەیا وەک تەعبیرێکی مەجازی لە سەفاهەت و فەسادی موراهیقەکەی حەرەمەینی شەریفەین وتم ‘ئامادەیە بۆ رازیکردنی جارید کوشنەر مەککەش بروخێنێ’! دوای چەند سەعاتێکی کەم راگەیەنرا کەلەمەودوا بیانیەکانیش -کە غەیرە مسوڵمانیش ئەگرێتەوە- ئەتوانن پشکیان هەبێ لە عەقارات لە ناو مەککە و مەدینە

ئەم هەنگاوە مەترسیدارە روون دیارە هەدیەیەکە بۆ جارید کوشنەر کە عائیلەکەی ملیاردرلێری جولەکەن، دەرگاش ئەکاتەوە لەبەردەم روداوێکی مەترسیداردا کە ئەویش ئەوەیە لەمەودوا غەیرە مسوڵمان لەناو دوو پیرۆزترین خاکی ئێمە پشکیان ئەبێ. ئامادەکاریشە بۆ ئەوەی لە داهاتوداا وردە وردە رۆشتنی غەیرە مسوڵمانان بۆ ناو مەککە و مەدینە ئاسایی بکرێتەوە کە لەئێستادا قەدەغەیە!

هۆکاری ئەوەی ئەم موراهیقە سەدان شێخ ئەفیخای بەرداوەتە گیانی موجاهیدانی غەزە هەر ئەمەیە، ئەیانەوێ ئامادەکاری بکەن بۆ ئاساییکردنەوەی هەموو ئەوەی تا ئێستا هێڵی سور بوە. وا دەردەکەوێ موراهیقەکەی سعودیە بۆ خاتری چاوی ئیڤانکا و جارید، پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلیش ئاسایی بکاتەوە. ئەو کاتە پۆل پۆل جوولەکە بەناوی گەڕانەوە بۆ زێدی باووباپیرانیان لە خەیبەر ، ئەرۆنە ئەس خاکەی کە تیایدا سەدان زانای مەزن لەزیندان نراوە

ئەمانە روداوی قورسن و قورسیش ئەبن لەسەر دڵ و دەرونی مسوڵمانان، بەڵام دڵنیام و ئاسوودەم کە کۆتاییەکەی بە دڵی مسوڵمانان ئەبێ!

ئەمە راگەیاندنی شەڕە دژ بە خوا و پێغەمبەر چونکە وەک عبد المطلب باپیری خاتم الانبیاء فەرموی : ان للبیت ربا یحمیه. سەرەنجامی ئەبرەهە و ئەبو لەهەبەکانیش پیسترین کونجەکانی مێژوو و رسوایی هەردوو دونیایە!

Показано 20 последних публикаций.