وەک چۆن هەموو شەڕێکی ناوخۆیی خزمەت بە ئیسرائیل و دوژمنانی ناوچەکەمان ئەکات، هەموو ئاشتبونەوە و ئاشتەواییەکی ناوخۆییش زەرەر لە ئیسرائیل و دوژمنانی ناوچەکە ئەیات. رێگەی راست هەر ئەمە بوە و هەر ئەمە ئەبێ کە موحەمەدێکی تورک و موحەمەدێکی کورد نابێ شەڕ بکەن. عومەرێکی عەرەب و عەلیەکی فارس نابێ یەک بکوژن. ١٣٠٠ ساڵ ئەزموونی پێکەوەژیان و سەرکردایەتی دونیامان هەیە، ئەتوانین دوبارەی بکەینەوە. پێشوازی لە هەموو پەیام و دەنگێکی ئاشتەوایی ناوخۆیی ئەکەم و دژی هەموو شەڕێکی ناوخۆییم.