ئەردۆغان خەڵکی ریزەیە. ئیمامئۆغڵو خەڵکی ترابزۆنە. ترابزۆن و ریزە وەک تەکیە و چەمچەماڵ وان. جیاناکرێنەوە لە یەکتر. ئەو کوردە چەپە دێزانەی ئەچنە پاڵ تەرەفێ دژ بە تەرەفەکەی تر ئامادەن کوردستان و قەزیەی کورد و ناموسیشیان بکەن بەساقەی دەستخۆشانەیەکی دەرەکی. چەپی کورد لە تورکیا سووک و خۆبەکەمزانن و ئەوەنەی دڵیان بە دەستخۆشانەی کچێکی چاوشین و قژزەردی خەڵکی ئیزمیر خۆشە، ئەوەنە گوێ نایەن بەوەی مەسڵەحەتی دایکێکی کوردی سەرپۆش بەسەری ماردین لە چیایە. دوبارە خۆیان کردوەتەوە سوری بەرلەشکری چەپی تورک و بونەتە موحامی ئیمامئۆغڵو. بەڵام وتراوە ئەوەی تەدەخول لە کێشەی دو ئامۆزایا بکا بەس گوخۆری بۆ ئەمێنێتەوە. دەرس لە دەمیرتاش وەرگرن کە ئەویش لە ٢٠١٤ لەلایەن چەپی تورکەوە دەفع کراو بەسازێکەوە کرا بە دژ ئەردۆگانا و شکستی بەو پرۆسە مێژوییە هێنا کە دەستئ پێکردبوو، ئێستا لە سجنەوە لەسەر بەرماڵ دۆعای تەمەندرێژی بۆ ئەردۆغان و باخچەلی ئەکات. بەڵام دوای چی؟ دوای ئەوەی کورد باجێکی گەورەی دا.
کاتی ئازادکردنی ئیرادە و موستەقبەلی کورد هاتوە لەدەستی ئەوانەی کە کوردستان ئەکەنە قوربانی توڕەهاتی ئایدیۆلۆجی. چین و کۆریای باکوریش تاقەتی ئەو خەزەعبەلاتەی زەمەنی جەنگی ساردیان نەماوە، چەپی کوردی ئەحمەق نەبێ کە خوێن و ژیانی کورد ئەخاتە خزمەتی ئەکرەم ئیمامئۆغڵویەک کە سەروەتەکەی نیو ملیار دۆلارە و لەسەر دزی و گزی گیراوە.
٧٠ ساڵە کورد باجی کەرێتئ ئەمانە ئەیات. کورد بن ، کەر مەبن!