19 Feb, 16:25
تۆی ماچ کرد و یادی من کەوت،ئێمە هەر سێیەکەمان دۆڕاین...
19 Feb, 16:09
🔰چیرۆکنووسی گەورەی کورد، مامۆستا محەمەد موکریم بەهۆی سەگوەڕەوە باشتر ناسی، وەختێ کە لە دەست زوڵم و زۆر و ستەمی داگیرکەران ڕای کرد و خۆی گەیاندە برا شۆڕشگێڕەکانی خۆی، سەنگەری خەباتی ئەدەبیی خستە پاڵ سەنگەری پێشمەرگایەتی، هاتە ناوچەی ڕزگارکراویی ی.ن.ک. بەش بەحاڵی خۆم. زۆرم پێخۆش بوو کە ئەو ئەدیبە ڕووناکبیرە لایەنی ناوچەی "ی.ن.ک”ـی هەڵبژاردووەو نیازیشی درێژەپێدانی خەباتی شۆڕشگێڕانەیە، تا بە ئازادی قەڵەمە تیژەکەی بخاتە کار، هەر بۆیەش زۆرم پێ خۆش بوو کە ڕۆمانی سەگوەڕی چاپ و باڵاوکرایەوە. بەڵام زۆری نەخایاند دەنگی تووڕەیی و ناڕازیی لە نێو هەندێ کادیر و پێشمەرگەی ی.ن.ک دا دژی سەگوەڕ بەرز بووەوە و پرتەو بۆڵە لەملاو ئەولا پەیدا بوو. لەو سەردەمەدا منیش، کە دەمێک بوو لە دڵ و دەروونی خۆمدا دروشمی (دابینکردنی ئازادی و ژیان)م بۆ نووسەران و ئەدیبان خەمڵاندبوو…
19 Feb, 12:45
منداڵەکانتان فێر بکەن..بۆ نیشتمانیان، بۆ ئەمڕۆ و بەیانیان،ڕۆڵەیەک بن لە ڕەگەزی "شێعر" و "باران"
17 Feb, 21:26
⚜مەرزیە:
⚜ناسر:
⚜دوو قۆڵی:
🎥ڤیدیۆی تەواوی ئەم کۆنسێرتە
17 Feb, 13:21
چ درۆیەکی گەورە بوو ژیان،چ پەنایەکی بێ پەنا بوو نیشتمان،چ کۆچبەرێکی زامهێنەر بوو دڵدار،چ خەیاڵێکی ناحەز بوو بەختەوەری،چ گۆڕستانێکی گەورە بوو ئاواتەکان،چ مرۆڤگەیەکی بێ هەست بوو کۆمەڵگا،بوەستە گەردوون؛لەم وێستگەی مردنە من دێمە خوار...
17 Feb, 08:41
🔰ڕووداوەکانی ئەم کتێبە لە سەردەمی محەممەد ڕەزای پەهلەوی و ساڵانی پێش شۆڕش ڕوودەدەن. چیرۆکەکە لە شارەکانی مەهاباد و ورمێ ڕوودەدات و لە نۆ بەشدا گێڕدراوەتەوە. "زیندەخەو" بەدوای چیرۆکی ژیانی کوڕێکی هەرزەکاردا دەگەڕێت تا تەمەنی گەورەیی. کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکە کە ڕۆڵی گێڕەرەوەش دەگێڕێت، هەرزەکارێکی ئامادەیی لە خەڵکی شاری مەهاباد، کە چیرۆکەکە لە دەوری ئەوان ڕوودەدات و لە کاتی چیرۆکەکەدا، کوڕە گەورە دەبێت، دەچێتە ناو زانکۆ، بەشێک لە ڕووداوەکانی چیرۆکەکە لە خەونی گێڕەرەوە ڕوودەدەن و لە شوێنێک لە چیرۆکەکەدا خەون دەبینێت کە کارمەندی ساواک لە ورمێیە و بە ئازەری قسە دەکات. لە خەودا خۆی لە دۆخێکدا دەبینێت کە لێپێچینەوە و ئەشکەنجەدانی تێکۆشەرانی سیاسی دژ بە دەسەڵاتی پەهلەوی دەکات. نووسەر لەم چیرۆکەدا بە کەڵک وەرگرتن لە گێڕەرەوە ڕووداوەکانی سەردەمی پەهلەوی لە ڕوانگەی خۆیەوە دەگێڕێتەوە. بەڵام لەو بەشانەی چیرۆکەکەدا کە نووسەر مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکانی جەنگی جیهانی یەکەم و هەندێک ڕووداوی مێژوویی ناوچەی کوردستان دەکات
16 Feb, 21:52
گەر قسەیەک هەس لە خزمەتتاندام.ببوورن گەر لەم ماوە نامەتان نارد و وڵام نەدرایەوە ئەو ئێکانتە پاککرایەوە.
16 Feb, 21:41
سڵاو هاوڕێیانی ئازیز؛دیسان گەڕاینەوەو دەرفەتێک هەبوو لە بەستەری ژیلەمۆ لە خزمەتی ئێوەو هونەری کوردی بین.ئێمەش وەک تاکێکی کورد خەمی وڵاتمانه، بەڵام ژیلەمۆ بەستەرێکی ئاسایی بۆ خزمەت بە هونەر و زمانی کوردییە. بۆیە داواتان لێ دەکەم ئێمە ناچار مەکەن ئەو شتەو ئەو بابەتەی کە کێشە پێش دێنێت و لە باسی کەناڵ نییە بڵاو بکەێنەوە. حەز دەکەین ژیلەمۆ بپارێزین بۆ ئەوەی لە خزمەتی هونەری کوردی بین. بهێڵن تا ئێستا به هەر شێوەیەک خۆمان پێشمان بردووە لەم کاتەش بەدوا هەروا کار بکەین. دڵنیا بن تا ئەو کاتەی هەبین هیچ کات خەیانەت به نیشتمان و میللەتی خۆمان ناکەین.بژیت بەرخۆدانی گەلی کورد🩵
16 Jan, 02:32
زۆر لەم ماوە هەوڵمان دا کە حاڵی ڕۆحی خۆمان چاک بکەین و بەردەوام بمێنین لە ژیلەمۆ. بەڵام ناکرێت بەڕاستی، ئەم هەموو بێدەنگییە لە کاتێک کەسانێکی بێ تاوان بەرەو مەرگ دەڕۆن و هاوکات نامە بۆ ئێمە دێت لەلایەن بنەماڵەکانیان کە دەنگی ئەوان بین و ئێمەش شتێکی وامان لە دەست نایات بۆیان و بەس شەرمەزاری دەکێشین. ئەو کەسانەی کە دەنگیان هەیە بێدەنگن و نێوی لایەن و حیزبی ئەوان حوکمی سزای لاو و گەنجی ئەم وڵاتەیەو خەڵاتی و قازانجیان بۆیان ئەوەیە.
تاقەتی چالاک بوونمان نەماوە.ماوەیەک کەناڵ داخراوە.هیوای باشترینەکان بۆ ئێوەی ئازیز.لە کاتێکی گونجاودا دێینەوە خزمەتتان.🩵
16 Jan, 02:12
خۆزگە هەموو مرۆڤەکانی دەوروبەری من،بە قەد حیزبە کوردییەکان بێدەنگ بایەن.
16 Jan, 00:47
وڵاتێک وا،خوێنی لاوی فرۆشت ئاڵای کڕی،ئێستا جوان سەیری بکه باڵای شڕی!
15 Jan, 21:34
زوو پیر بووی گەنجی ڕۆژهەڵات
15 Jan, 21:20
ساتێک بۆ حەسانەوەی ڕۆح🫀
15 Jan, 18:12
دەسا چیتر نەمامی حەزلە خاکی دڵما مەڕوێنەئێوارەیه و دەمەگەڕێ وشهقامەکه مەھەژێنەئەو لاوانەی لەسەر ڕێتە دڵیان مشتێ گۆشت و خوێنەئێوارەیە و دەمەگەرێ وشهقامەکە مەھەژێنەئێوارە دێ و خەڵکیھەموو چاوەڕواننتا تێپەڕی و بەتاسەوە بۆت بڕواننمنیش وەکوو ئەو لاوانە چاوم تینوی سەرنجێکەتامەزرۆیە و سەرنج ئەدا لەنیگای ئەو چاوە شینەتێ ئەپەڕی و ھەنگاوەکان ونت ئەکەنئەی شۆخەکە ھەنگاوەکان بۆ کوێت ئەبەنون ئەبیت و ئەم لاوانە بە شوێنتا بێ سەر و شوێنەئێوارەیەو دەمەگەڕێ و شهقامەکە مەھەژێنە
✍🏼#فەرەیدوون_بەرزنجی
15 Jan, 14:07
چەن جەوێکی خۆشە ئەمڕۆ، ئەوەندە خۆشکە نازانم چا بخۆمەوە یان خۆم لە سێدارە بدەم؟
15 Jan, 13:40
🔰میرنامە وەک درامایەک وایە لە فەزایەکی سۆفی گەریدا ئاشنامان دەکات بە ڕابردووی خۆمان، بەلۆژیکەوە باسی ئەوە خەمە هەمیشەیی زانا و رۆشنبیرەکانی کورد دەکات لە بەرامبەر فەرمانڕەوا و سەرۆک دەسەڵات دارەکان، هەمیشە شێری ماڵەوە ڕێوی دەرەوەبوون، جان دۆست پێماندەڵێت کە هەر لە دێرزەمانەوە سەرۆکەکانی کورد هەمیشە لەبەرامبەر بێگانەدا ملکەچ بوون لە پێناوی کورسی و ساماندا، دەیان جار چانسی سەربەخۆ بوون هاتۆتە پێشەوە بەڵام ئەوان خۆیان لێدزیوەتەوە بە پاساوی جۆراو و جۆر. زانا و شاعیر "ئەحمەدی خانی" وەکو پاڵەوانی سەرەکی ڕۆمانەکەیە، هەروەها جان دۆست پێماندەڵێت هەر لە دێرزەمانەوە سەرکردەکانی کورد دژی ئەوە بوون خەڵکی هۆشیار بێت ویستوویانە هاوڵاتی وەکو کۆیلە مامەڵی لەگەڵ بکرێت و بخەسێرێن لەبەردەم میر و فەرمانڕەواکان. فەزای ڕۆمانەکە زۆر نایابە دەیان چیرۆکی بەتام دێتە ڕێت، وە هەستی بەردەوامی خوێندنەوە هەمیشە ئەتبزوێنێ چونکە بە تەکنیکێکی زۆر نایاب نووسراوە. نووسەر بە جوانی ڕۆچۆتە ناو ناوەڕۆک و پەیامی سەرەکی ڕۆمانەکە.
15 Jan, 00:32
مەریوانە ئەدی؛ لە تاڵەسوار سوورەگوڵێک دەنێژن.هەمان کات لە نێ شێرەکوڕێک لە دایک دەبێت.