💥ترامپ: نامەوێت كارەكان سەبارەت بە ئێران بگەنە شوێنە کارەساتبارەکان
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەرچەندە بە گەڕاندنەوەی سیاسەتی "زۆرترین فشار" بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دڵخۆش نییە، بەڵام هیوادارە بگەنە "ڕێککەوتنێکی گەورە".
ناوبراو لە درێژەدا وەبیری هێنایەوە کە لە ماوەی یەکەمین خولی سەرۆکایەتیدا ئێران لە دۆخێکی دارایی ناهەمواردا بووە و نەیتوانیوە پارەی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک حەماس و حیزبوڵڵا دابین بکات.
ترامپ هەروەها باسی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێرانییەکان کرد و ڕایگەیاند کە گەلی ئێران بەدوای ئاشتی و ڕێککەوتندا دەگەڕێت و نایەوێت دۆخەکە کارەساتێکی لێبکەوێتەوە.
هاوکات بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ترامپ، ئاماژەی بە هەڵگرتنی سنووردارکردنی چەک و چۆڵی ئیسرائیل کرد کە لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدندا بەسەر ئیسرائیلدا سەپێنرابوو و جەختی لەوە کردەوە کە بەرگریی یەکلاکەرەوەی ترەمپ لە ئیسرائیل ڕێزی خەڵكی بۆ ئەو زیاد کردووە.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣
@avatodaykurdi