AVA TODAY


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Новости и СМИ


Dear @durov
This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts.

بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ:
@avakurdiadmin

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Новости и СМИ
Статистика
Фильтр публикаций


💥هاودەستیی خامنەیی خیانەتکار لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی حیزبوڵڵا بۆ زیاتر تاڵانکردنی گیرفانی خەڵک!

بە لاوازبوونی گرووپی تیرۆریستیی حیزبوڵڵا، خامنیی تاوانكار لە هەنگاوێکی شەرمەزارانەدا، نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی، وەک نوێنەری خۆی لە "بابەتی دارایی و وەرگرتنی وجوهاتی شەریعەت" ناساندووە. ڕێبەری تاوانکاری کۆماری ئیسلامی لە نامەیەکدا کە بۆ ئەو مەبەستە نێردراوە، ڕایگەیاندووە کە "شێخ نەعیم قاسم لە بابەتە داراییەکان و وەرگرتنی پارەی ئایینی و دەورەیی پارێزەری ئێمەیە" و بە ڕوونی باسی هاوکاریی دارایی خۆی لەگەڵ حیزبوڵڵا کرد.

ئەم پەیامە دوابەدوای گرتنی ڕێگاكاكی ناردنی پارەی کۆماری ئیسلامی بۆ حیزبوڵڵا، نیشانەی هەوڵە دیکتاتۆرییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ بەهێزکردنی داراییی تاقمە تیرۆریستییەكانی سەر بە خۆی لە ناوچەکەدایە. پێشتر حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی پێشووی حیزبوڵڵا وەک نوێنەری خامنەیی لە لوبنان کاری دەکرد، بەڵام دوای كوژرانی لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئێستا نۆرەی نەعیم قاسم هاتووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥سەقز؛ دەستبەسەركردنی هاوڕێ شافعی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هاوڕێ شافعی" خەڵکی سەقز بەبێ هیچ بەڵگەیەكی دادوەری لە شوێنی كارەكەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥سەردەشت- نەڵاس- ئاوایی هەڵوێ

بەڕێوەچوونی جێژنی بێڵەندانە





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥ترامپ: نامەوێت كارەكان سەبارەت بە ئێران بگەنە شوێنە کارەساتبارەکان

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەرچەندە بە گەڕاندنەوەی سیاسەتی "زۆرترین فشار" بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دڵخۆش نییە، بەڵام هیوادارە بگەنە "ڕێککەوتنێکی گەورە".

ناوبراو لە درێژەدا وەبیری هێنایەوە کە لە ماوەی یەکەمین خولی سەرۆکایەتیدا ئێران لە دۆخێکی دارایی ناهەمواردا بووە و نەیتوانیوە پارەی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک حەماس و حیزبوڵڵا دابین بکات.

ترامپ هەروەها باسی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێرانییەکان کرد و ڕایگەیاند کە گەلی ئێران بەدوای ئاشتی و ڕێککەوتندا دەگەڕێت و نایەوێت دۆخەکە کارەساتێکی لێبکەوێتەوە.

هاوکات بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ترامپ، ئاماژەی بە هەڵگرتنی سنووردارکردنی چەک و چۆڵی ئیسرائیل کرد کە لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدندا بەسەر ئیسرائیلدا سەپێنرابوو و جەختی لەوە کردەوە کە بەرگریی یەکلاکەرەوەی ترەمپ لە ئیسرائیل ڕێزی خەڵكی بۆ ئەو زیاد کردووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥ترەمپ سیاسەتە توندەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی کارا كردەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕێبەندان یاداشتێکی واژۆ کرد کە بەپێی ئەو یاداشتە سیاسەتی توند دژ بە کۆماری ئیسلامی دەسەپێندرێتەوە. ئامانجی ڕاگەیەندراوی ئەم سیاسەتانە ڕێگریکردن لە دەستخستنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ڕێژیمی ئێران و سنووردارکردنی هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ترامپ لە لێدوانەکانیدا لە کۆشکی سپی جەختی لەوە کردەوە کە ڕێژیمی ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و ئەمریکا مافی خۆیەتی ڕێگری بکات لە فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتە بە وڵاتانی دیکە.

ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانی ترامپ بۆ زیادکردنی گوشارەکان بۆ سەر تاران.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥ترەمپ: ئەوەی بەم زووانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات، هەموو جیهان تووشی سەرسوڕمان دەکات.

ترامپ: سعودیە خوازیاری درەستبوونی دەوڵەتی فەلەستین نییە.

ترامپ: ئەمریکا کەرتی غەززە کۆنترۆڵ دەکات و خاوەندارێتیی دەکات

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:

ئامادەین سەرکردایەتیی غەززە بگرینە ئەستۆ و جارێکی تر جوانی بکەینەوە.
دەبێت دەسەڵاتی حەماس لە غەززە کۆتایی پێبێت.
ئێمە هەوڵ دەدەین ئاشتییەکی هەمیشەیی بۆ هەموو لایەک لە ناوچەکەدا بەدەست بهێنین.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
💥پێشوازیی ترەمپ لە ناتانیاهۆ بۆ کۆشکی سپی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە و پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. لەم دیدارەدا هەردوولا باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئایندەی پڕۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپەرچدانەوەی نفوزی ئێران لە ناوچەکە کردەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
💥هاووڵاتییەك گلەیی دەكات كە خەڵك زبڵی زۆریان لەنێو سروشتی ناوچەی شوانكارە و قۆڕی قەڵا سەر بە پاوە فڕێ داوە





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەقز لەلایەن ئیتلاعاتەوە

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣، هاوڕێ شافعی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە شوێنی کارەکەی لە گۆڕەپانی شەهنازی سەقز دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ناوبراو کراوە لەبەردەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥ڕۆژتان باش


▪️دیمەنی جوانی كێوی قەڵاتی شا _ پیرانشار





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
💥ڕێوڕەسمی بێڵندانە لە گوندی هەلوێ سەر بە شاری سەردەشت

لەو ڕێوڕەسمەدا خەڵکێکی زۆر بە لاو و پیر و منداڵەوە و بەجلوبەرگی ڕازاوەی کوردەواری هەروەها بەجۆش و خرۆشەوە پێشوازی لەو بۆنە فۆلکلۆرە دەکەن و  چەندین بەرنامەی جیاوازی وەک هەڵکردنی ئاگر، شانۆ، خوێندنەوەی شێعر، قسەی خۆش و جۆرەکانی هەڵپەڕکێ و گۆرانیی تێدا بەڕێوە دەبەن.

”بێڵندانە" بە نیشانەی نەمانی سەرماوسۆڵە و قاتوقڕی بەڕێوە دەچێت و خەڵک لەم ڕێوڕەسمەدا مزگێنیی هاتنی بەهار و نەمانی ستەم و زۆرداری بە یەکتر دەدەن.

ڕێوەڕەسمی "بێڵندانە" مێژووەکەی بۆ ٥ یان ٦ هەزار ساڵ پێش دەگەڕێتەوە، کە لە کۆتایی چلەی یەکەمی زستانی هەموو ساڵێکدا واتە نێوەڕاستی زستان، گەلی کورد لە کۆنەوە ئەو ڕێوڕەسمەیان بەڕێوە بردووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥ئەحمەد ئەلشەرع: هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سووریا هەڕەشەیەکی ستراتیجی بۆ سەر تەواوی ناوچەکە بوون

ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە بوونی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی لە سووریا نەک تەنیا زیانیان بەو وڵاتە گەیاندووە، بەڵکوو بە شێوەیەكی گشتی هەڕەشەیان بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە دروست کردووە.

ئەو سەرکردایەتی گروپی یاخیبووی حەیات تەحریر شام دەکات، کە سەرکەوتوو بوون لە کۆنترۆڵکردنی دیمەشق و چەند شارێکی تری سوریا، ئەمەش بووە هۆی ڕووخانی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆی گشتی نەتەوەیی (NPR)، شەرع لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی سووریا ڕایگەیاند: هێزەکانی کۆماری ئیسلامی وەک ئامرازێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی سووریا و وڵاتانی دراوسێ کەڵکیان وەردەگرت. جەختیشی لەوە کردەوە کە بوونی ئەو میلیشیایانە لە سەردەمی ڕژێمی ئەسەددا "مەترسیی ستراتیژی" بوون بۆ سەر تەواوی ناوچەکە

لەگەڵ ڕووخانی ئەسەد، بەکرێگیراوانی ڕژێمی ئێران ناچاربوون لە سووریا هەڵبێن و باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق بە داخراویی ماوەتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی دانش شەڕەفی

بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی «دانش شەڕەفی» شاخەوانی خەڵکی شاری سنە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لەسەر بارودۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانیی خانەوادەکەی زیاتر کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «دانش شەڕەفی» شاخەوانی تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی “سەلوات ئاوا”ی سەر بە شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥هاوسەرۆكی پارتی دیموكراسی و یەكسانیی گەلان(دەم پارتی) دەڵێت: عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە داهاتوویەكی نزیكدا بانگەوازێكی مێژوویی بۆ چارەسەركردنی هەمیشەیی كێشەی كورد لە توركیادا بڵاو دەكاتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وێنەیەکی بنیامین ناتانیاهۆ و تیمەکەی بڵاوکردەوە کە خۆیان بۆ کۆبوونەوەی ئەمشەو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئامادە دەکەن.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆبوونەوەکە لەسەر بابەتگەلێکی گرینگ دەبێت، لەوانە ئایندەی ئاگربەست لە غەززە و ستراتیژییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی.





🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
💥لە شاری جوانڕۆ سپای پاسداران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سەردانی پاسدارە خانەنشینەكانی كردووە و داوای لێكردوون پشتگیریی كۆماری ئیسلامی بكەن.
بەپێی زانیارییەكان، لەو سەردانەدا سپای پاسداران لەوحەیەكی وەك ڕێزلێنان و بڕی یەك میلیۆن تمەنی وەك دیاری پێداون و هەروەها دەگوترێت هەندێك بەڵێنی دیكەشی پێداون.

سپای پاسداران لە دۆخێكی هەستیار دایە و بەهۆی شكستەكانی لە ناوچە، زۆر لە لایەنگرانی ورەیان لەدەست داوە و ئێستا زۆر بە ڕاشكاوی لەنێو كۆڕ و كۆمەڵە جیاوازەكانی نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێراندا باس لە ڕووخانی كۆماری ئیسلامی دەكرێت.

وادیارە كۆماری ئیسلامی دەیهەوێت بە پێدانی دیاری و بەسەر كردنەوەی كۆنەپاسدارانەكانی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا، ورەیان بەرز بكاتەوە و لە كاتی پێویستدا خەڵكیان پێ سەركوت بكاتەوە.

كۆماری ئیسلامی و بەتایبەت سپای پاسداران تەنیا لە كاتی پێویست و تەنگانەدا و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵك، ئەندام و كۆنەئەندامانی بیر دێتەوە.

ئەمانە لەوح و كارتی پارەكەیە كە لە جوانڕۆ بە پاسداران دراوە.



🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥#بۆکان

ئەحمەد حەسەن‌زادە، باوکی شەهید محەممەد حەسەنزادە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی سێ مانگ زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی بۆکان کرا.

ئەحمەد حەسەنزادە: ئەگەر گلاشم کوردەواری و ئێوە خۆش".





🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥كاتی بەخاكسپاردنی مەهیار سەفەری، كۆڵبەری خەڵكی كامێران كە لە سەرمادا ڕەق بووەوە.

مەهیار تەمەنی ٢١ ساڵ بوو و ڕۆژی ٨ی ڕێبەندان بۆ كۆڵبەری چووەتە ناوچە سنوورییەكانی هەنجیران سەر بە شاری مەریوان، بەڵام دوای سێ ڕۆژ تەرمەكەی دۆزرایەوە.

تەرمەكەی برایە شاری سلێمانی لە باشووری كوردستان و دوای پشكنینی پزیشكی، ڕۆژی دووشەممە تەرمەكەی گەڕێنرایەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

ئەو كۆڵبەرە خەڵكی گوندی زێویە سەر بە شاری كامێرانی پارێزگای سنە بوو.





🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥وەزیری حکومەتی لابراوی بەشار ئەسەد خۆی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا كرد

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی سووریا بڵاوکراونەتەوە، محەممەد ئەلشعار، وەزیری ناوخۆی حکومەتی لابراوی بەشار ئەسەد، خۆی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کردووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥دێولان؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی پووریا ئەحمەدی، لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان

پووریا ئەحمەدی، خەڵکی شاری دێولان و برازای شادمان ئەحمەدی لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، زیاتر لە ١٠ ڕۆژی ڕابردووی لە دەستبەسەریدا تێپەڕ کردووە و چارەنووسی ناڕوونە.

پووریا ئەحمەدی، تەمەن ٢٦ ساڵ و لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی دێولان زیاتر لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوو لە دەستبەسەریدا بووە و هەروا زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەدواداچوونی بارودۆخی پووریا ئەحمەدی لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە سەپێندراوەکان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi

Показано 20 последних публикаций.