💥ئەحمەد ئەلشەرع: هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سووریا هەڕەشەیەکی ستراتیجی بۆ سەر تەواوی ناوچەکە بوون
ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە بوونی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی لە سووریا نەک تەنیا زیانیان بەو وڵاتە گەیاندووە، بەڵکوو بە شێوەیەكی گشتی هەڕەشەیان بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە دروست کردووە.
ئەو سەرکردایەتی گروپی یاخیبووی حەیات تەحریر شام دەکات، کە سەرکەوتوو بوون لە کۆنترۆڵکردنی دیمەشق و چەند شارێکی تری سوریا، ئەمەش بووە هۆی ڕووخانی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆی گشتی نەتەوەیی (NPR)، شەرع لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی سووریا ڕایگەیاند: هێزەکانی کۆماری ئیسلامی وەک ئامرازێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی سووریا و وڵاتانی دراوسێ کەڵکیان وەردەگرت. جەختیشی لەوە کردەوە کە بوونی ئەو میلیشیایانە لە سەردەمی ڕژێمی ئەسەددا "مەترسیی ستراتیژی" بوون بۆ سەر تەواوی ناوچەکە
لەگەڵ ڕووخانی ئەسەد، بەکرێگیراوانی ڕژێمی ئێران ناچاربوون لە سووریا هەڵبێن و باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق بە داخراویی ماوەتەوە.
🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣
@avatodaykurdi