💥دێولان؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی پووریا ئەحمەدی، لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان
پووریا ئەحمەدی، خەڵکی شاری دێولان و برازای شادمان ئەحمەدی لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، زیاتر لە ١٠ ڕۆژی ڕابردووی لە دەستبەسەریدا تێپەڕ کردووە و چارەنووسی ناڕوونە.
پووریا ئەحمەدی، تەمەن ٢٦ ساڵ و لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی دێولان زیاتر لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوو لە دەستبەسەریدا بووە و هەروا زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بەدواداچوونی بارودۆخی پووریا ئەحمەدی لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە سەپێندراوەکان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣
@avatodaykurdi