بانگەوازی برایەتی گەلانی ئۆجالان بۆ تورکیا/ مەترسی یا دەرفەت؟!
ڕۆژی 28ی دێسەمبر، هەریەک لە پەروین بوڵدان و سڕی سوورەیا ئۆندەر توانییان سەردانی زیندانی ئیمڕاڵی بکەن و چاویان بە عەبدۆڵا ئۆجالان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە بکەوێت.
لە ساڵی 2024 حکوومەتی تورکیا دوو جار ئیجازەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئۆجالاندا، بەپێی ئەو زانیاریانەی کەلە میدیاکانا بڵاو کراوەتەوە دەرخەری ئەوەیە کە حکوومەتی تورکیا جارێکیتر، گفتۆگۆکانی لەگەڵ ئۆجالان دەستپێکردوەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پەروین بوڵدان و سڕی سوورەیا ئۆندەر لە دانیشتنەکەیان لەگەڵ ئۆجالان بڵاویان کردووەتەوە، یەکێک لە داخوازیەکانی ئۆجالان ئەمە بووە: "بەهێزکردنی برایەتی تورک - کورد، وێڕای ئەوەی بەرپرسیاریێتییەکی مێژوویە، گرنگە و بووەتە پێویستییەکی چارەنووسساز بۆ هەموو گەلان."
لەسەر ئەم داواکارییەی عەبدۆڵا ئۆجالان دوو پرسیار و سرنج درووس دەبێت:
یەکەم) زیاتر لە چل ساڵە پەکەکە بە درووشمگەلێکی جۆراوجۆر وەک: "باشوور، باکوور، ڕۆژهەڵات یەک وڵات و یەک خەبات" یا "بەرخۆدان ژیانە" و هتد، خەریکە لە مەیدانی سیاسی کوردستان چالاکی دەکات و هەزاران هەزار لاوی کوردستانی بەم درووشمگەلە ڕاکێشاوە بۆ لای خۆی و هەزارانیش لەم ڕێگادا شەهید بووەن.
بێگۆمان کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە زۆرینەی ڕەهای ئەو کەسانەی بوونەتە ئەندامی پەکەکە، لەبەر پرسی کوردستان و چارەسەرکردنی ئەم پرسە بوونەتە ئەندامی ئەو حیزبەو هەروەها حیزبەکانیتری کوردستان.
کاتێک کچێک یا کوڕێکی کورد دەست لە لاویەتی و سەدان ئاوات و لەزەتی خۆی دەشۆرێتوو دەبێتە ئەندامی حیزبێکی کوردی وەک پەکەکە، بێگۆمان ئەو کەسە ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ ئازادی کوردستان و سەربەستی نەتەوەکەی، هەر بۆیە هیچ حیزبێک یا ڕێبەرێکی کورد بۆی نییە ژیان و خوێنی ئەم لاوانەی نیشتمان هەرزانفرۆش بکات.
لە کاتی ئێستادا کە گفتۆگۆی نێوان ئۆجالان و حکوومەتی تورکیا دووبارە دەستیپێکردوەتەوە، جێگای خۆشحاڵییەو هەر کوردێکی نیشتمانپەروەریش ئاواتی ئەوەیە کە نەتەوەکەی وەک باقی نەتەوەکانی جیهان بە ئازادی و سەربەستی ژیان بکات.
بەڵام لێرەدا ئەو شتەی کە جێگای نیگەرانییە، ئەوەیە کە ئۆجالان هێشتا کە حکوومەتی تورکیا گفتۆگۆکانی بە فەرمی ڕانەگەیاندووەو هەروەها پلانەکەی بۆ چارەسەریی پرسی کورد لە تورکیا ڕوون نییە، داوای بەهێزکردنی برایەتی نێوان تورک و کورد دەکات!.
پرسیارەکە ئەمەیە ئایا کورد مافی تورکی پێشێل کردووە؟! ئایا کورد برایەتی نێوان کورد و تورکی تێکداوە؟! ئایا کورد، تورکی ژینوساید و ئاسمیلە کردووە؟! ئایا تا ئەم کاتەیش حکوومەتی تورکیا یەک هەنگاوی بۆ چارەسەریی پرسی کورد هاویشتووە؟
تەنانەت ئەگەر نەتەوەی کورد بە قسەی ئۆجالانیش بکات و برایەتیی خۆی لەگەڵ تورک بەهێز بکات، تا کاتێک یاسای بنەڕەتی تورکیا گۆڕانکاریی بەسەردا نەیەت و ناسنامەی کوردیش وەک نەتەوەیەک بە فەرمی نەناسرێت، هەر هەوڵێک لە پێناو بەهێزکردنی برایەتیی تورک و کورد، ئاکامەکەی دەبێتە ئەوەیکە جیاوازی خۆ و ئەوی دیکە لە جیهانبینی تاکی کورددا سنوورەکانی کاڵ ببێتەوەو بە ئاسانی ئاسمیلە ببێت و خۆی وەک تورکێک پێناسە بکات، تەنانەت ئەم هەنگاوە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەیکە خەباتی چەکداری لە باکوور بە تەواوی لاواز ببێت لەبەر ئەوەیکە تۆ کاتێک نەتەوەی تورک لە تورکیا کە باڵادەستەو حکوومەتی ها بەدەستەوە بە برای خۆت بزانیت و لەوە زیاتریش داوای بەهێز کردنی ئەو برایەتییە بکەی، بێگۆمان هیچ هۆکارێک بەدەستی خۆتەوە ناهیڵیتەوە کە لەگەڵیا شەڕ بکەی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی خۆت، ئیتر بە هێچ شێوازێک تۆ ناتوانیت برای خۆت بە داگیرکەر وەسف بکەیت و بیکوژیت!
ئەم وتەیەی عەبدۆڵا ئۆجالان ئەگەر ڕاست نەکرێتەوە هەڵەیەکی کۆشەندەیەو تەنانەت مافی چارەی خۆنووسین بۆ نەتەوەی کورد لە باکوور بێ مانا دەکات و لەدەستی دەستێنێت، بۆیە پێویستە ڕۆشنبیران و چالاکان و سیاسەتمەدارانی کورد لەسەر ئەم هەڵوێستەی ئۆجالان بێدەنگ نەبن و ئەو بێدەنگییە کارەساتبارە بشکێنن.
دووەم) پرسیاریتریش ئەوەیە چ گەرەنتییەک هەیە بەیانی پەژاکیش کە لەقی پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە وتەکانی ئۆجالان بۆ دۆخی ڕۆژهەڵاتیش تەعمیم نەدات و داوای برایەتی گەلان لەگەڵ فارس و حکوومەتی ناوەند بکات چە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران یا هەر حکوومەتێکیتر وەک پەهلەوی؟! بۆیە ئەم بانگەوازەی ئۆجالان بەبێ هیچ گەرەنتییەکی یاسایی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە زۆر مەترسیدارە.
هیوا ساڵحی
https://t.me/avatodaykurdi/130944