ژینگەپارێزی ئەرک و ئەخلاقە
ئەندیشەی سەوز ئیتر تەنیا دروشمێک نییە.
ژینگەپارێزی ئەمڕۆ بووگە بە قوتابخانەیەک و تیایدا وانەی ژیان و خۆشەویستیی نیشتمان ئەڵێنەوە. پیاوێکی دەسفرۆش لەوپەڕی راستوێژی، دڵپاکی و باوەڕدا، بێ ئەوەی کەسێک پێی وتبێت، لە دێهاتەکان و لە ناو مناڵە چاوگەش و خوێنگەرمەکانی نیشتماندا نووسراوەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، بڵاو ئەکاتەوە. کاک "سمایل بامی" وردەواڵەفرۆشێکی گەڕۆکە؛ لە گوندەکانی ناوچەی مەریوان و کۆماسی و کەڵاتەرزان و بەرپلەی ساراڵیش ئەگەڕێت. ماوەیەکە وەک ئەرکێکی نیشتمانی و ژینگەپارێزی، کتێبگەلی ژینگەیی و بڵاوکراوەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، لەو ئاواییانەدا بڵاو ئەکاتەوە. کاک سمایل، زۆر ساکار و بە دڵێکی بێگەردەوە باسی چالاکی و دڵسۆزییەکانی چیا ئەکات بۆ منداڵان. ئەم جۆرە کردەوە و هەنگاوانە نیشانمان ئەدات کە ژینگەپارێزبوون و فێرکردنی وانەکانی ژینگە، تەنیا پێویستی بە پسپۆڕ و ئاکادمیکبوون لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ژینگەدا نییە و بەڵکوو باوەڕی قووڵ بە بیر و هزری ژینگەپارێزی و خۆشەویستیی وڵات و نیشتمانیش ئەتوانێت کاریگەر بێت و مرۆڤگەلێکی دەروەست وەک کاکە سمایل ببزوێنێت کە لە پاڵ کار و پیشەی ساکاریشدا، وانەکانی ژیان و ژینگە فێری نەوەی دواڕۆژ بکرێت.
@chya_ngo