Video is unavailable for watching
Show in Telegram
💥ئەمەریکا; فڕۆکەیەک بە ٦٠ سەرنشینەوە خۆی بە کۆپتەرێکدا کێشا
فڕۆکەیەکی سەر بەهێڵی ئاسمانیی ئەمەریکا نزیک فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕیگن لە واشنتن دی سی لەگەڵ هێلیکۆپتەرێکی سەربازیدا پێکیاندا دا.
کۆشکی سپی ڕایگەیاند "فڕۆکە نەفەربەرەکە جۆری بۆمبارییە سی ئاڕ جی ٧٠٠ بووە، ٦٠ سەرنشین و چوار کارمەندی تێدا بووە، لە ویچیتای ویلایەتی کانساسەوە بەرەو واشنتن دی سی دەفڕی؛ سەعات پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر، پێش نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕیگن، لەگەڵ هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی کە سێ سەربازی تێدا بووە، پێکیاندا داوە."
هەروا بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە ڕایانگەیاند، فڕۆکەکە نەفەرهەڵگرەکە تێکشکاوە و کەوتووەتە ڕووباری بۆتۆماکی نزیک فڕۆکەخانەکە، غەواس و بەلەمی فریاگوزاری بەدوای ڕزگاربوواندا دەگەڕێن. چەندان جەستەی قوربانییەکانی پێکدادانەکە لە ڕووباری بۆتۆماکی نزیک فڕۆکەخانەکە دۆزراوەتەوە و چوار کەسیش بە زیندوویی دۆزراونەتەوە و ڕزگار کراون.
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣
@avatodaykurdi