AVA TODAY


Channel's geo and language: Iran, Persian


Dear @durov
This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts.

بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ:
@avakurdiadmin

Related channels  |  Similar channels

Channel's geo and language
Iran, Persian
Statistics
Posts filter


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
💥بەردەوامیی كۆبوونەوەی کەسوکاری زیندانییانی سیاسیی مەحكووم بە ئیعدام لەبەردەم زیندانی ئێڤین

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی ڕەشەمە، هاوکات لەگەڵ ٥٩هەمین هەڵمەتی "سێشەممەكانی نا بۆ لەسێدارەدان"، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی زیندانییانی سیاسی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، لەبەردەم زیندانی ئێڤین کۆبوونەوە.

خێزانەکان بە هەڵگرتنی پلاکاردەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی نامرۆڤانەیان کرد.




🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە ، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥داخستنی کافەی وریا غەفووری، وەرزشکاری خۆشەویستی خەڵك، لە سەروبەندی جەژندا

كافەی وریا غەفووری، وەرزشوانی خەڵكی و ئازادیخواز، لە شەهرەكی ڕۆژئاوای تاران پۆلۆمپ كرا.

پەیجی ئینستاگرامی "کافە وریا" ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا پۆلۆمپ كردن و داخستنی ئەم شوێنە لە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ ڕاگەیاند.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری وردی داخستنی ئەم کافەیە لەبەردەستدا نییە.




🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە ، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥درێژەی گوشارەکان بۆ سەر مەتین حەسەنی لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨

مەتین حەسەنی بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی بۆکان و یەکێک لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨، سەرەڕای ئازادبوون و گۆڕانی سزاکەی بۆ بەندکرانی باز، ئێستاش لەژێر گوشار و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەتییەکاندایە.

بەپێی زانیارییەکان مەتین حەسەنی لە دەسپێڕاگەیشتن بە کەرەستە ئێلێکترۆنیکییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێبەری کراوە.

هەروەها سەردانی بەردەوامی ناوبراو بۆ ناوەندە سەرکوتکەرەکان و ناوەندە بەناو دادوەرییەکانی ڕێژیم بۆ وەرگرتنەوەی کەلوپەلەکانی، بە لێپرسینەوە و هەڕەشە کۆتایی پێ هاتووە.

ناوبراو کە چاوی بریندار بووە لە سەرەتای شۆڕشی ژیناوە پشتیوانیی لە خەڵک و بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی ناڕەزایەتییەکان کرد و چەندین جار هەڕەشە لێ کرا و بانگ کرا.

مەتین حەسەنی لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨دا کاتێک لە تەمەنی ١٩ ساڵ بوو، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بینایی چاوێکی خۆی لەدەست دا.




🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە ، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥لەیلا پاشایی لە سنە دەستبەسەرکرا، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی هەشتی مارس بۆ ٤ کەس بەرزبوویەوە

ڕۆژی
دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، لەیلا پاشایی، تەمەن ٤٥ ساڵ و چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە شاری سنە، و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.

لەیلا پاشایی چوارەمین چالاکی مەدەنییە کە بە هۆی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە ٨ی مارس لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو پەیامی کۆتایی ئەو ڕێوڕسمەی خوێندبووە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، شەوی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، سوهەیلا موتاعی خەڵکی دێولان و یەکێک لە بەشداربوانی ئەو ڕێوڕەسمە دەستبەسەرکراوە. پێش ئەویش هەر یەک لە باران ساعدی تەمەن ٤٥ ساڵ و سۆما محەممەدڕەزایی تەمەن ٤٨ ساڵ  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.




🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە ، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
💥چاندنی نەمام بە یادی شەش شاخەوانی كۆچكردووی كەڵەكەجاڕ كە لەژێر ڕنووی بەفردا گیانیان لەدەست دا.




🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە ، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥وەزیری وزەی ئەمەریکا: لە ئامادەكاری بۆ گەمارۆ توندەکان لەدژی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی ئێرانداین

کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بڕیاری پتەوی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی بۆ دەستپێکردنەوەی سزا توندەکانی دژی پیشەسازیی نەوتی ئێران ڕاگەیاند.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی بلومبێرگ، ڕایت جەختی لەوە کردەوە کە ئەزموونی سەرکەوتووی خولی یەکەمی ترەمپ کە لەو ماوەیەدا هەناردەی نەوتی ئێران گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی، دووبارە دەبێتەوە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد کە حکوومەتی نوێ ئامادەیی تەواوەتی هەیە بۆ ئەوەی گوشارە ئابوورییەکان بۆ سەر تاران زیاد بكات و بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکە بە تەواوی سنووردار بكات.

بە گوتەی ڕایت، ئامانجی ئەم گەمارۆیانە لاوازکردنی سەرچاوە داراییەکانی کۆماری ئیسلامی و پێشگرتن لە دابینکردنی بودجەی چالاکییەكانی لە ناوچەكەدایە.




🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە ، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
💥گرانبوونی لە ١٠٠٪ نرخی پێداویستیەکانی خەڵک لە سایەی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی!

ئەمساڵ خەڵکی ئێران ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی بێوێنەی نرخی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بوونەتەوە. بە گوتەی ڕەزا کەنگری، سەرۆکی یەکێتیی ماددەی خۆراکی، نرخی چا، پاقلەمەنییەكان و برنج بە تێکڕا لەسەدا سەد بەرزبووەتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە فرۆشی ماددەی خۆراکی بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٣٥% کەمی کردووە!

خەڵك لەژێر فشاری ئەم بەرزبوونەوەی نرخانەدا، ڕۆژ بەڕۆژ ڕووبەڕووی کێشە و گرفتی زیاتر دەبنەوە و سفرەكانیان بە بەراورد لەچاو پێشوو بچووکتر دەبێتەوە. لەم هەلومەرجەدا کاربەدەستانی ناکارامە و گەندەڵی کۆماری ئیسلامی لەبری گرنگیدان بە بژێوی خەڵك، سەرقاڵی بەهێزکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان و گەڕاندنەوەی نفووزی خۆیان لە سووریان.

تا ئەو كاتەی خەڵک ڕانەپەڕێت و ئەم دیکتاتۆریەتە کۆتایی پێنەهێنێت، بارودۆخی ژیانی خەڵک بەردەوام خراپتر دەبێت!




🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە ، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێشوازیی لە نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی لە ورمێ

ئەم ڕێوڕەسمە ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەك ١٤٠٣ بەڕێوەدەچێت.




🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە ، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥نەورۆزی خاكیپۆشان لە چیای تەرەغە

دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣




🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە ، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥عێراق دەستی بەگەڕان بەدوای جێگرەوەی گازی ئێرانی کرد و هەنگاو بەرەو قەتەر و عومان دەنێت

حەمزە عەبدولباقی، سەرۆکی کۆمپانیای گازی باشووری عێراق، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند "عێراق هەنگاو بەرەو قەتەر و شانشینی عومان دەنێت بە مەبەستی دۆزینەوەی جێگرەوەی غازی ئێرانی."

سەرۆکی کۆمپانیای گازی باشوور ئاماژەی بەوەش کرد "وەک هەنگاوی سەرەتایی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پچڕانی گازی ئێرانی، حکوومەتی عێراق وێستگەیەکی گازی سروشتی بەکرێ دەگرێت.
هەروەها وەزارەتی نەوت ڕاسپێردراوە کە جێگرەوەی گونجاو بۆ نەمانی گازی ئێرانی بدۆزێتەوە."

بە گوێرەی گرێبەستێک، ئێران ڕۆژانە نزیکەی ٥٠ ملیۆن مەتر سێجا گازی بە عێراق دەفرۆشت، بەڵام ڕۆژی شەممە، ٨_٣_٢٠٢٥، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆتایی بەو لێخۆشبوونە هێنا کە ڕێگەی بە حکوومەتی عێراق دەدا، گازی ئێرانی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بكرێت.

ماوەی چەند ساڵە ئەمەریکا داوا لە عێراق دەکات هەوڵ بدات کەمتر پشت بە گازی ئێران ببەستێت. بڕیارەکەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشارە" بۆ سەر دەسەڵاتدارانی ئێران.




🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە ، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥هەرسین؛ کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان بەڕێوە چوو

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنە سێنفییەکانی فەرهەنگیانی هەرسین بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نایاسایی" لە دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە بەڕێوە چوو.
ئەم چالاکە سێنفییەی مامۆستایان پاش تێگەیاندنی لە تۆمەتەکەی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
دۆسییەی عەبدوڵڵا ڕەزایی، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ڕەوتی دادوەری ڕادەستی لقی ١٦ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی کرماشان کراوە.
عەبدوڵڵا ڕەزایی ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ بەڵگەی بانگکرانی پێ گەیشتبوو.




🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە ، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥دەستبەسەركردنی سوهەیلا موتاعی لە دێولان

سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی و ژنان، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هۆكاری دەستبەسەركردنی ناوبراو بۆ بەشداریكردنی لە ڕێوڕەسمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان لەو شارە دەگەڕێتەوە. هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و بەبێ فەرمانی دادوەری دەستگیریان کردووە.

بە دەسبەسەرکردنی سوهەیلا موتاعی، ژمارەی دەستبەسەرکراوەکانی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس لە شاری سنە بۆ ٣ کەس زیادی کردووە.




🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە ، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
💥#سنە

بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جلوبەرگی کوردی لە زانکۆی کوردستان و وتنەوەی سرووشی خوایە وەتەن ئاواكەی




🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە ، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥ڕۆژتان باش


▪️دیمەنی جوانی گوندی دەرماناوێ - سەردەشت




🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە ، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥دەستبەسەركردنی سۆما محەممەد ڕەزایی لە شاری سنە

سۆما محەممەد ڕەزایی، چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری ژنان، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

دەستبەسەركردنی ناوبراو دوای ئامادەبوونی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانیی ژنان بووە. هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەریان کردووە.




🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە ، ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لەنێوان مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک - هەسەدە لەگەڵ سەرۆکی قوناغی ڕاگوازەری سووریا ئەحمەد ئەلشەرع (جولانی).

دەقی رێککەوتنەکە:

١_ مسۆگەرکردنی مافەکانی هەموو سووریاییەکان لە نوێنەرایەتی و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت بە بنەمای لێهاتوویی بێ ڕەچاوکردنی پاشخانی ئایینی و نەتەوەیی.

٢_ کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی ڕەسەنە لە دەوڵەتی سووریا و دەوڵەتی سووریا مافی هاووڵاتیبوون و هەموو مافە دەستوورییەکانی مسۆگەر دەکات.

٣_ ڕاگرتنی ئاگربەست لە سەرتاسەری خاکی سووریا

٤_ یەکخستنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەكان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی سووریا، بە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان و کێڵگەکانی نەوت و گازەوە.

٥_ مسۆگەرکردنی گەڕانەوەی هەموو ئاوارە سووریەکان بۆ شار و گوندەکانیان و دابینکردنی پاراستنیان لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە.

٧_ ڕەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشکردن و وتاری ڕق و هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی ئاژاوە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سووریا

٨_ لیژنە جێبەجێکارەکان کار و هەوڵ دەدەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەک کە لە کۆتایی ئەمساڵ تێپەڕ نەکات

https://t.me/avatodaykurdi/132152


💥واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لەنێوان مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک - هەسەدە لەگەڵ سەرۆکی قوناغی ڕاگوازەری سووریا ئەحمەد ئەلشەرع (جولانی).




🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە ، ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
💥#بانە

هەڵپەڕکێی ژنانی نیشتمانپەروەری کوردستان بە جلی هەوری بە بۆنەی ڕۆژی جلوبەرگی کوردی




🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە ، ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
💥کارێکی بەنرخ لە منداڵانی فێرگەی ڕاژە لەبارەی جلی كوردی




🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە ، ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥بەپەلە؛ سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ڕایگەیاند، ڕێککەوتن لەنێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع واژۆ کراوە و لەمەودوا هەسەدە بەشێکە لە دامەزراوەی بەرگریی سووریا.




🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە ، ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@avatodaykurdi

20 last posts shown.