💥مەهاباد؛ وەهاب خەدیریپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا
بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندان، وەهاب خەدیریپوور، هاووڵاتیی تەمەن ٣١ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر كرابوو.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەرەبەیانی یەکشەممە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و ماڵەکەیان پشکنیوەتەوە. ناوبراو
هەروەها دووشەممە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگکرابوو و چەند کاتژمێرێک لێکۆڵینەوەی لێ کرابوو.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی و تۆمەتە هەڵبەستراوەکان بۆ وەهاب خەدیریپوور لەبەر دەستدا نییە.
شایانی باسە کە، سوهراب خەدیریپوور برای وەهاب خەدیریپوورە کە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە و، لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە کوژرا. ناوبراو هەروەها ئامۆزای شەماڵ خەدیریپوورە کە یەکێک لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهابادە.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣
@avatodaykurdi