💥هەڕەشەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە هاوسەری چالاکێکی کرێکاریی دەسبەسەرکراو لە سنە
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان، ئارەزوو سەبووری، هاوسەری ئەمجەد گوریاخێز، یەکێک لە چالاکانی کرێکاری کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری سنە دەسبەسەر کرابوو، دوای بەدواداچوون بۆ بارودۆخی هاوسەرەکەی، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات و هێزی ئینتزامییەوە هەڕەشەی دەسبەسەرکردنی لێ کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوی مافی مرۆیی ''کوردپا''ی ڕاگەیاندووە، ئارەزوو سەبووری لەگەڵ دوو منداڵە بچووکەکەیدا، دوای دەسبەسەرکردنی هاوسەرەکەی لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوو هەوڵی وەرگرتنی زانیاری لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراوی داوە و بەم هۆیەوە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات و هێزی ئینتیزامی ڕێژیمەوە، هەڕەشەی دەسبەسەرکردنی لێ کراوە.
ئەمجەد گۆریاخێز لەگەڵ نەعیم دووستی لە ٣ ڕێبەندانی ١٤٠٣ لە شاری سنە دوای مانگرتنی گشتی دژی سزای لەسێدارەدان دەسبەسەر کرا.
وەزارەتی ئیتلاعات هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراوی بە "ڕێبەریکردنی مانگرتن" ناو بردووە و فەرمانی دەسبەسەرکردنی درێژ کردووەتەوە.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣
@avatodaykurdi