🎙#کاروان_عوسمان
🎵ئێوارەیە🌇
『✨@𝐙𝐇𝐈𝐋𝐀𝐌𝐎 | ژیلــہمـۆ✨』
🎵ئێوارەیە🌇
دەسا چیتر نەمامی حەز
لە خاکی دڵما مەڕوێنە
ئێوارەیه و دەمەگەڕێ و
شهقامەکه مەھەژێنە
ئەو لاوانەی لەسەر ڕێتە
دڵیان مشتێ گۆشت و خوێنە
ئێوارەیە و دەمەگەرێ و
شهقامەکە مەھەژێنە
ئێوارە دێ و خەڵکی
ھەموو چاوەڕوانن
تا تێپەڕی و بەتاسەوە
بۆت بڕوانن
منیش وەکوو ئەو لاوانە
چاوم تینوی سەرنجێکە
تامەزرۆیە و سەرنج ئەدا
لەنیگای ئەو چاوە شینە
تێ ئەپەڕی و ھەنگاوەکان
ونت ئەکەن
ئەی شۆخەکە ھەنگاوەکان
بۆ کوێت ئەبەن
ون ئەبیت و ئەم لاوانە
بە شوێنتا بێ سەر و شوێنە
ئێوارەیەو دەمەگەڕێ و
شهقامەکە مەھەژێنە
✍🏼#فەرەیدوون_بەرزنجی
『✨@𝐙𝐇𝐈𝐋𝐀𝐌𝐎 | ژیلــہمـۆ✨』