Telegram Info Kurdî


Kanal geosi va tili: Eron, Forscha
Toifa: Telegram


لقی فەرمیی @tginfo
هەواڵی بێتا: @betainfoku
گرووپەکەمان: @tginfokuchat
پەیوەندیمان پێوە بکە: @infowritebot

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
Eron, Forscha
Statistika
Postlar filtri


ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژە بە چ چوارچێوەیەکی یاسایی دەکات؟

وەشانی کاملی بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکە لە نووسینگەی داواکاری گشتی فەرەنسا بەشێوەی ئۆنلاین بڵاوکراوەتەوە.

بەڵگەنامەکە بە زمانی فەرەنسی نووسراوە و سەرنوسەرانی @tginfoku وەرگێڕێکیان بەکارهێناوە بۆ پێداچوونەوە.

بە شێوەیەکی فەرمی دۆسیەکە لە دژی کەسێکی نەناسراو دەستیپێکردووە، کە تا ڕادەیەکی زۆر تۆمەتبارە بە هاوبەشی لە پێشێلکاریی یاسایی جۆراوجۆردا.

حکومەتی فەرەنسا بانگەشەی ئەوە دەکات کە پاڤێل دورۆڤ بەپێی چوارچێوەی یاسایی فەرەنسا دەستگیرکراوە. ئامانجی دەستگیرکردنەکە لێپرسینەوەیە.

تا ئێستا هیچ تۆمەتێک لە دژی هیچ کەسێکی دەستنیشانکراو تۆمار نەکراوە، چونکە دۆسیەکە هێشتا لە قۆناغی بەراییدایە. ئەگەر لێپێچینەوەکە زەمینەیەکی سەرومڕ فەراهم بکات، سەرنووسەرانی @tginfoku پێیان وایە پاڤێل دورۆڤ دەتوانێت لە شایەتحاڵییەوە بگۆڕێت بۆ گومانبار.

ئەگەر تا ٢٨ی ئاب تۆمەتی فەرمی لەسەر ئەو کارسازە تۆمار نەکرێت، ئەوا دەبێت لە دەستبەسەری ئازاد بکرێت.

جگە لەو تاوان یان پێشێلکارییانەی پێشتر باسمان کرد، بەڵگەنامە کاملەکە ئەم تۆمەتانەی خوارەوەشی تێدایە:

• سپیکردنەوەی پارە لەڕێی تاوان یان پێشێلکاریی وەک بەشێکی سەربە گرووپێکی ڕێکخراو
• پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کریپتۆگرافی بەبێ ئاگادارکردنەوەی شایەنمەند و گونجاو بە مەبەستی مسۆگەرکردنی نهێنیپارێزییەکەی.
• دابینکردنی کۆمەڵێک ئامرازی کریپتۆگرافی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کە تەنیا بۆ سەلماندنی ڕەسەنایەتی یان پشکنینی دەسپاکی بەکارنەهێنراون.
• هاوردەکردنی کۆمەڵێک ئامرازی کریپتۆگرافی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کە تەنیا بۆ سەلماندنی ڕەسەنایەتی یان پشکنینی دەسپاکی بەکارنەهێنراون

#دەستگیرکردن #دورۆڤ


پاڤێل دورۆڤ بە ئەنجامدانی ١٢ تاوان تۆمەتبار کرا

“نۆڤایا گازێتا ئەوروپا” دەستیڕاگەیشت بە بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەوانی دادوەری گشتی فەرەنسا کە تیشک دەخاتە سەر چەند لەو پێشێلکارییانەی کە بەسەر دورۆڤدا ساغ بوونەتەوە:

• دەستێکەڵی لە بەڕێوەبردنی پلاتفۆرمی ئۆنلاین بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی نایاسایی لەلایەن گروپە ڕێکخراوەکانەوە.
• ڕەتکردنەوەی پێدانی زانیاری یان بەڵگەنامەی پێویست بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بە دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا.
• دەستێکەڵی لە هەڵگرتنی پۆرنۆگرافیای منداڵان.
• دەستێکەڵی لە دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر.
• دەستێکەڵی لە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان.
• دەستێکەڵی لە ساختەکارییەکانی گروپە ڕێکخراوە تاوانکارەکان.

ئاژانسێکی هەواڵی ڕووسی تاس (TASS)، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، لێکۆڵینەوەکان دژی پاڤێل دورۆڤ لە ٨ی تەمموزەوە دەستیپێکردووە، بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ڕەنگە ئەو کارسازە تا ٢٨ی ئاب لە گرتنگەدا بمێنێتەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن یەکەم کەس بوو لە تەواوی حکومەتی فەرەنسا کە بەیاننامەی فەرمی دەرکرد و جەختی لە سەربەخۆیی سیستەمی دادوەری کردەوە و دووپاتی کردەوە دەستگیرکردنی پاڤێل دورۆڤ کەیسێکی سیاسی نییە بەڵکوو بەگوێرەی چوارچێوەی یاساییە کە مافی هاووڵاتیان دەپارێزێت.

لە وەڵامی داخوازیی کۆمپانیای RIA Novosti، کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند چاودێری دۆخەکە دەکەن و ئامادەن هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بکەن. نەتەوە یەکگرتووەکان هێشتا زانیاری پێویستی لا نییە. پێشتر لە وەڵامی لێکۆڵینەوەیەکی ئاژانسی هەواڵی تاس، کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک بدات: “ئەمە لێکۆڵینەوەیەکی نیشتمانییە، ئێمە بەنیاز نین لێدوانی لەسەر بدەین، پێویستە بۆ ئەو بابەتە سەردانی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بکەن”.

#دەستگیرکردن #دورۆڤ

✨ نوێکردنەوە:  22:20 بەکاتی هەولێر
ئێمە ڕستەکانمان نوێکردەوە بۆ ئەوەی باشتر ئەو ڕاستییە دەرببڕین کە دورۆڤ هێشتا تاوانبار نەکراوە و سزای بۆ نەبڕاوەتەوە - وەک وتمان، داواکارانی گشتی ماوەیەکی سنوورداریان لە بەردەستدایە کە دەتوانن دورۆڤ لە دەسبەسەریدا بهێڵنەوە بۆ لێپرسینەوە لەگەڵیدا.


فەرەنسا ماوەی ڕاگیرانی پاڤێل دورۆڤی درێژکردەوە

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆژنامەوانی AFPی فەرەنسی، بە فەرمانی دەسەڵاتدارانی دادوەریی فەرەنسا ماوەی ڕاگیرانی پافێل دورۆڤ کە لە فڕۆکەخانەیەکی پاریس دەستگیر کرابوو، درێژکرایەوە.

دەشێت ماوەی ڕاگیرانی بەرایی لە بۆ لێپرسینەوە تا 96 کاتژمێر بخایەنێت، دوای تەواوبوونی ئەم قۆناغە، دادوەرێک بڕیار دەدات ناوبراو ئازاد بکرێت یان تۆمەتی وەپاڵدراو گەڵاڵە بکرێت و لە گرتنگە بهێڵرێتەوە.

هاوکات تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلەگرام لەمبارەیەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "پاڤێل دورۆڤ هیچ شتێکی نەشاردووەتەوە و هیچ شتێکی شاراوەشی نییە، گەشتە بەردەوامەکانیشی بۆ ئەورووپا سەلمێنەری راستییەکەیە" هەروەها لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە: "تەلەگرام، هەمیشە پابەندی یاساکانی یەکێتیی ئەورووپا لەنێویاندا یاسای خزمەتگوزاریی دیجیتاڵ بووە - ئەوە هەموارییەکە لە چوارچێوەی ستانداردەکانی پیشەسازیدا. دەشڵێت، بانگەشەیەکی گەمژانە و پڕوپووچە، چۆن دەکرێت خودی دامەزرێنەر و خاوەنی پلاتفۆرمەکە بە کەڵکاژووکردنی پلاتفۆرمەکەی خۆی تۆمەتبار بکرێت؟"

#دەستگیرکردن #دورۆڤ


لە ڕۆژی دووشەممە، بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی فەرمی بۆ میدیاکان سەبارەت بە قۆڵبەستکردنی پافێل دۆرڤ چاوەڕوان دەکرێت

حکومەتی فەرەنسا و تێلێگرام بەردەوامن لە بێدەنگی سەبارەت بە پرسی دەستبەسەرکردنی دۆرڤ.

دادوەری گشتی پاریس کە دۆسیەی پافێل دۆرڤ، دامەزرێنەری دەستگیرکراوی تێلێگرام بەڕێوەدەبات، بەنیازە ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ئاب لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەنووسان بدات، ئەمەش لەلایەن دادوەری گشتیەوە بۆ تاس ڕاپۆرت کراوە.


هەموو وردەکارییەکانی ئێستا سەبارەت بە دۆخەکە لە سەرچاوەتەکی نەناس لە میدیا فەرەنسییەکانەوە گەیشتوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری میدیاکانی فەرەنسا بڵاویکردەوە، ڕەنگە بە زووترین کات دۆرڤ ڕووبەڕووی تۆمەتی ئەگەری ببێتەوە.

#دەستگیرکردن


پافێل دۆرڤ لە فڕۆکەخانەی فەڕەنسا دەستبەسەر کرا

بەپێی هەواڵەکانی کەناڵی ناوچەیی TF1 ، پافێل دۆرڤ لە فڕۆکەخانەی پاریس-لوبورژە دەستبەسەر کرا.

دەنگۆی ئەوە هەیە هۆکاری ئەو کارە ئەوە بێ پافێل دۆرڤ هاوکاری هێزە ئەمنیەکانی فەڕەنسای نەکردوە و ئەو وەک هاوبەشێک لە قاچاخی مادە هۆشبەرەکان و تاوانە قورسەکان پێناسە بکرێ.

لە ئێستادا هەموو ئەو زانیاریانە لە سەرچاوەیەکی دیاریکراو بڵاو دەکرێنەوە، هەرکات زانیاریەکی زۆرتر لە سەرچاوە هەواڵیەکانی دیکە بێتە دەستمان، ئاگادارتان دەکەینەوە.

#arrest


تەلەگرام دەستی بە بلۆککردنی ئەو بۆتانە کرد کە خۆیان نەگواستۆتەوە بۆ سیستەمی Telegram Stars

لە ٢٢ـی حوزەیران، بە پێی ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت، تەلەگرام دەستی بە بلۆککردنی ئەو بۆتانە کرد کە نەگواستراونەتەوە پلاتفۆرمی نوێی تەلەگرام ستار. ئێستا بەو سیستەمە مامەڵەی کاڵاکان و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵەکان هاوڕێک لەگەڵ گووگڵ پلەی و ئەپ ستۆر دێنە ئەنجامەوە.

کاتێک بەکارهێنەران دەیانهەوێ هەڵسوکەوت بکەن لەگەڵ ئەو بۆتە بلۆککراوانە، چاویان بەو نامەیە دەکەوێ کە لەو وێنەی سەرەوە نیشان دراوە.

هەروەها لە زمانی ڕووسیدا بە تایبەتی ئاماژە بەوە کراوە کە بۆت بە هۆکاری ڕێساکانی ئەپ ستۆر نیشان نادرێ، ئەوە لەکاتێک دایە کە لە زمانی ئینگلیزیدا بێ هیچ زانیارییەکی تایبەت بەس نیشاننەدرانی بۆت گوتراوە.

#stars


تەلەگرام ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی فرۆشگایەک بۆ بۆت و مینی ئەپەکان

بە پێی دواهەمین گەڵاڵەکانی پاڤێل دۆرڤ، ئەو پلاتفۆرمە بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدەرانی بۆت و مینی ئەپەکان سازدەکرێ.

بە گوتەی دۆرڤ، سیستەمی پارەدانی “Stars” کە لەم دواییانەدا ناسێندراوە، نە تەنیا هەر بۆ گەشەپێدەران سودی هەیە بەڵکو هاوڕێکە بە یاساکانی ئەپڵ و گووگڵیشەوە. بۆیە تەلەگرام بەنیازە لە بەشی تایبەتی ئەپەکاندا پێشنیاری ئەو بۆت و مینی ئەپانە بکات کە سیستەمی پارەدانی Star وەرئەگرن.

وەک نموونەیەک لەم جۆرە پێشنیارانە، دامەزرێنەری کۆمپانیای تەلەگرام ئاماژەی بە بەشی «ژیری دەستکرد» لە فرۆشگای مینی ئەپەکانی داهاتوودا کرد. ئەم بەشە دەتوانرێت بۆ نوێنەرانی بیزنس کە بۆت بەکار دێنن بۆ بەڕێوبەری بەرپەرچدانەواکانی کڕیار، هەروەها ئەو بۆتانەی یارمەتی بەکارهێنەرانی دەستکاریکەری فەرمی لەزگە (ستیکەر) دەدەن بدیترێ.

#بۆتەکان #stars


خاڵە گرنگەکانی دیکە لە گوتارەکەی پاڤێل دورۆڤ

• ئێستا نووسەران و ناوەڕۆکدانەران دەرفەتیان هەیە بە دراوی کریپتۆی TON بایی ڕێکلامە کڕدراوەکانی کەناڵەکانیان پاداشت بکێشنەوە (بەو مەرجەی هەندێک پێوەر دەستەبەر بووبێت). لەوانەیە لە داهاتوودا پارەسازی بۆ گرووپەکانیش بخرێتە واری پێناساندنەوە.

• لە نوێکارییەکانی پێشەڕوودا، تەلەگرام پێناساندنی توانای کڕینی کاڵای دیجیتاڵی دەکات لەناو سەکۆکە.

• لە داهاتوودا ئامرازێک بۆ دروستکردنی بۆت بەبێ نووسینی کۆد پێناسە دەکرێت.

• لە چەند هەفتەدا، تەلەگرام بۆ دروستکەرانی ناوەڕۆک چەشنە تایبەتمەندییەک پیادە دەکات کە بریتییە لە ناردنی تێبینی لەناو چێوەی دراوی کریپتۆی TON.

• تێتێر بە فەرمی تێهەڵکێشی بلۆکچەینی TON کراوە، و یەکەم 10 ملیۆن USDT لەئێستاوە دەرچوێنراوە. ئێستا دەتوانرێت دەستمزدی ترانساکشن ڕاستەوخۆ بە USDT بدرێت.

• دامەزراوەی TON یازدە ملیۆن تۆنکۆین وەک پاداشت بەسەر بەکارهێنەرانی USDT لەسەر TON دابەش دەکات.

#TON


برەودانی فەرمی مینی ئەپ و بۆتەکان

پاڤێل دورۆڤ تیشکی خستە سەر پلانەکان کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بە فەرمی دەست بکرێت بە پێشنیارکردنی مینی ئەپ و بۆتەکان بۆ بەکارهێنەران.

لە کۆی ٩٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی مانگانە، ٣٦٠ ملیۆن کەس مانگانە کارلێک دەکەن لەگەڵ مینی ئەپەکان. دەتوانین بە ئاسانی ئەم ژمارەیە دووهێندە بکەین ئەگەر هەڵسین بە پێشنیارکردنی مینی ئەپ و چاتبۆت بۆ بەردەنگەکانمان.  هێشتا هەڵنەساوین بەو کارە، بەڵام ئەمە لە کۆتایی ئەمساڵدا ڕوودەدات.


#بۆت


ـ NFTـی ستیکەر و ئیمۆجی

پاڤێل دۆرڤ لە میانەی دیداری TOKEN2049 لە گوتارەکەیدا ڕایگەیاند، بەکارهێنەران لە داهاتوودا دەتوانن ستیکەر و ئیمۆجییەکانی تەلەگرام وەک NFT بەکار بهێنن و ئاڵوگۆڕی پێبکەن.

٩٥٪ی داهاتەکەی بۆ دروستکەران و ٥٪ەکەی تری نرخی فرۆش بۆ کۆمیسیۆن دەبێ.

شێوازی بەرهەمهێنانی NFTی ستیکەر و ئیمۆجی لە ئێستادا نەزانراوە.

#TON #ستیکەر


تەلەگرام لە ئەپ ستۆری چین لابرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی بلومبێرگ، لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی وەڵاتەکە، ئەپ ستۆر تەلەگرامی لە سەکۆی خۆی لە چین لابردووە. جگە لەوە ترێدز و وەتسئەپ و سیگناڵیش لابراون.

پێشتر دەسەڵاتدارانی چین داوایان لە گەشەپێدەران دەکرد خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی بەرنامەکانیان لە بازاڕی ناوخۆدا بمێننەوە.

#چین


تەلەگرام دیسکتۆپ نوێکرایەوە بۆ وەشانی 4.16.8

چی نوێیە:
•  پیادەکردنەوەی پشتڕاستکردنەوەی کراوەبوونی پەڕگە
• چاککرانی پەخشی هەندێک پەڕگە ڤیدیۆیی و دەنگییەکانی ناو-بەرنامە.
• چاککرانی پەککەوتنەکانی سەر لینوکس لەکاتی کردنەوە چاتەکان بە پاشبنەمای تایبەتمەند.
• چاککرانی پەککەوتنەکان لەکاتی دەرچوون پاش بەکارهێنانی پەیامی بەرنامەداڕێژراو.
• چاککرانی هەندێک باگ.

دابەزاندن: لە ماڵپەڕی فەرمی، گیتهەب.

#نوێکاری #دیسکتۆپ


هەڤپەیڤینی تەکەر کارلسۆن لەگەڵ پاڤێل دورۆڤ

کەناڵی تەلەگرامیی تازە دروستکراوی تەکەر کارلسۆن بڕگەیەک لە هەڤپەیڤینی خۆی لەگەڵ پاڤێل دورۆڤ بڵاوکردەوە.

وەشانی تەواوی هەڤپەیڤینەکە لە کەناڵی یوتیوبی تەکەر کارلسۆن بەردەستە.


گۆڕانکاری لە زاراوەی پارەسازی

مەرجەکانی سەکۆی هاوبەشکردنی داهاتی ڕێکلامەکان سەبارەت بە ڕاکێشانی پارە نوێکرایەوە ئێستا خاوەن کەناڵەکان پێویستە لە کاتی خۆیدا پارەی بەدەست هێنراویان لە هەژمارەکانیان ڕابکێشن. هەر گوژمەیەکی کەڵەکەبوو کە لە هەژمارەکانی سەکۆکەدا مابێتەوە دەتوانرێت بە ئارەزووی تەلەگرام هەڵبوەشێنرێتەوە. هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە سەبارەت بە چێوەی کات کە بەپێی ئەوە دەبێ تۆکن ڕابکێشرێت.

#لەبارەی_ڕیکلامکردن


تەلەگرامی سەر ئەندرۆید و ئایۆئێس نوێکرانەوە بۆ وەشانی 10.11

لە یەکەم نوێکاریی مانگی نیساندا، تەلەگرام تایبەتمەندیگەلێکی نوێی وەرگرت کە ڕێگە بە هەموو بەکارهێنەران دەدات بە ئاسانی و خێرا بە کەڵکوەرگرتن لە ئێدتۆری ناوخۆییی تۆکمە، ستیکەری خۆیان یاخود تەنانەت یەکسەر چەپکە ستیکەری خۆیان دروست بکەن

• تابی "پرۆفایلی من": لە بەشی نوێدا کە لەناو پێڕستی هەمبەرگەرییەوە هەڵکەوتووە، بەکارهێنەران دەتوانن پرۆفایلی هەژماری خۆیان ببینن وەک ئەوەی کەسانی دیکە لە تەلەگرام دەیبینن، ستۆری نوێ بڵاوبکەنەوە یان ستۆرییەکی کۆن هەڵبواسن و زۆر شتی تر.

• ئێدتۆری ناوخۆیی ستیکەری: ئێستا هەموو بەکارهێنەران دەتوانن بە بەکارهێنانی ئێدتۆری ناوخۆیی، ستیکەر دروست بکەن. بە گوێرەی ناوەڕۆکی ستیکەرەکە، تەلەگرام بە شێوەیەکی خۆکارا گونجاوترین ئیمۆجی پێشنیار دەکات کە هاوتایە لەگەڵ ستیکەری مەبەست.

• ئێدتۆری چەپکە ستیکەر: ئێستا دەتوانرێت دەستکاری چەپکە ستیکەرەکانی خۆت بکەیت ڕاستەوخۆ لەسەر پانێڵی ستیکەرەکە - بۆ نموونە گۆڕینی ناویان یان گۆڕینی ڕێزبەندیی و چینشتی ستیکەرەکانی ناو پاکەتەکە. دەتوانرێت ئەمە بە بەکارهێنانی دوگمەی "دەستکاریکردن" کە لە تەنیشت ناوی چەپکە ستیکەری مەبەستەوەیە ئەنجام بدرێت.

• کەناڵە پێشنیارکراوەکان: تابێک بەناوی "کەناڵەکان" لە میانەی شاشەی گەڕانی گشتگیردا دەرکەوتووە. ئەو کەناڵانە پیشان دەدات کە بەکارهێنەر بەم دواییە تێیاندا ئەندام بووە ، جگە لە کەناڵە گشتییە پێشنیارکراوەکان. پێدەچێت میکانیکی بنەڕەتی ئەم تایبەتمەندییە پشت بە بنچینەی دانستە و تایبەتمەندیی "کەناڵە هاوشێوەکان" ببەستێت، کە لەسەر بنەمای ئەندامبوونی بەکارهێنەرێکی دیاریکراو بنیات نراوە.

تایبەتمەندییە نوێیەکانی تر بریتین لە: توانای هەڵواسین تا ٣ پۆست لە پرۆفایلدا، پێشبینینی بەستەری چەپکە ستیکەر، ئەوپەڕی ڕادەی کاردانەوە لە کەناڵێکدا، ڕێکخستنی ئاگادارکەرەوە بۆ کاردانەوەکان، و توانایی بەکارهێنەرانی پریمیوم بۆ چالاککردنی ڕێکلامەکان بۆ پیشاندانیان لە کەناڵەکان.

ئەندرۆید: گووگڵ پلەی، ماڵپەڕی فەرمی، کەناڵی پشتڕاستکراوە
ئایۆئێس: ئەپ ستۆر

#نوێکاری #ئەندرۆید #ئایۆئێس


ساختە: "ڕیکلامە تەلەگرامییەکان گالەری جوڵەی دەوری (کارۆسێل) وەردەگرن"

هەندێک لە کەناڵەکان دەنگۆ بڵاودەکەنەوە بە بانگەشەی ئەوەیکە تەلەگرام خەریکی ئامادەکارییە بۆ پێناساندنی داڕشتەیەکی نوێی ڕیکلام لەناو ئەم مەسنجەردا. بەتایبەت، باس لە جوڵەی دەوریی کارلێککەرانەی وێنە، ڕیکلامی نێوان پۆست، و ڕادەی زیاتری کارەکتەری پۆست دەکرێت لەگەڵ کۆمەڵێک زیادەمەنی تر.

بۆ ژێدەر و سەرچاوەی ئەم بانگەشانە، کەناڵەکان ئاماژە دەکەن بە ستۆرییەکی تەلەگرامی لەلایەن بەڕێوەبەری فرۆشتن لە پێگەی Magneto.pro و هەروەها دەزگایەکی ڕیکلام کە تایبەتمەندە لە ڕیکلامە تەلەگرامییەکان.

کاتێک کە سەرنووسەرانی تەلەگرام ئینفۆ پرسیاریان لەسەر کرد، سەرچاوەیەکی نزیک لە تەلەگرام ڕژد بوو کە ئەم بانگەشانە درۆ و بێبنەمان، بەو پێیەی کە مەسنجەرکە لە ئێستادا کار لەسەر پیادەسازیی ئەم چەشنە فەنکشنە ناکات

لەم دواییانەدا تەلەگرام تازەکردنەوەیەکی گەورەی بۆ سەکۆی ڕیکلامکردن دەستەبەر کرد کە ڕێگە بە ڕیکلامکەران دەدات لەڕێی دراوی کریپتۆی TON ەوە بتوانن لە وەڵاتگەلێکی زیاترەوە ڕاژەی ڕیکلامی تەلەگرام بکڕن و ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە سەکۆی ڕیکلامکردن لە پەرەسەندنێکی چالاکدایە - واتە کۆمپانیاکە لەسەر ڕێچکەی خۆقازانجدارکردن بەردەوامە لە گەڕان بەدوای ڕێگەی نوێی پارەسازی.


#لەبارەی_ڕیکلامکردن


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
دەلاقەی پێشەکیی تایبەتمەند

نوێکاریی داهاتووی تەلەگرام بۆ سێتی تایبەتمەندییەکانی بزنسی بریتی دەبێت لە توانای تایبەتمەندکردنی پێشەکییەکان.

بەپێی ڤیدیۆیەکی تیمی مەسنجەرەکە، هەژمارە بزنسییەکان دەتوانن ئێدتی ڕواڵەتی ڕوونمای پەیامی سڵاوکردن بکەن کە لە چاتەپەڕەیەکی بەتاڵدا لەگەڵ بەکارهێنەری بەرامبەر پیشان دەدرێت. لە ئێستادا، بەشێوەی بنەڕەتی، لەم پەڕەیە پرۆمپتێک پیشان دەدرێت بۆ ڕەوانەکردنی ستیکەری سڵاوکردن بۆ بەکارهێنەری بەرامبەرت.

#بزنس


دادگای باڵای ئیسپانیا فەرمانی بەربەستکردنی تەلەگرامی هەڵپەسارد

ئەمڕۆ دادگای باڵای ئیسپانیا فەرمانی بەربەستکردنی تەلەگرامی لەو وڵاتەدا هەڵپەسارد، بۆ ئەوەش چاوەڕێی ڕاپۆرتی پۆلیس دەکات سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەم قەدەغەکردنە کاتییە لەسەر بەکارهێنەران.

دادوەر سانتیاگۆ پێدراز پۆلیسی نیشتمانی ڕاسپارد کە ڕاپۆرتێک لەسەر "تایبەتمەندییەکانی تەلەگرام و هەروەها کاریگەرییەکانی ڕاگرتنی کاتی لەسەر بەکارهێنەران ئامادە بکەن".

وەک بیرخستنەوەیەک، فەرمانی بەربەستکردنی تەلەگرام لە ئیسپانیا لە ڕۆژی هەینی ٢٢ی ئادار دەرچوو.

#قەدەغە #ئیسپانیا #دادگایی


دادگای باڵای ئیسپانیا بڕیاری بەربەستکردنی مەسنجەری تەلەگرامی وەک ڕێکارێکی پێشگیرانە دەرکرد

ئەم بڕیارە دوای سکاڵای چەند ڕێکخراوێکی میدیایی هات لەسەر پلاتفۆرمەکە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت ناوەڕۆکەکانی ئەوان باربکەن.

دادوەر سانتیاگۆ پێدراز بڕیاری قەدەغەکردنی کاتی دەرکرد، دوای ئەوەی چوار گروپی میدیایی سەرەکی وڵاتەکە - میدیاسێت، ئەی3میدیا، مۆڤیستار و ئێگێدا - گلەیی ئەوەیان کرد کە ئەپەکە بەبێ ڕەچاوکردنی مافی لەبەرگرتنەوە ڕێگە بە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی بەرهەمهێنراوی ئەوان دەدات.

لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستڕاگەیشتن بە پلاتفۆرمەکە - کە چوارەم زۆر بەکارهێنراوترین خزمەتگوزاریی پەیامکردنە لە وڵاتەکەدا - ڕادەگیرێت، هەڵبەت لە هەندێک لە دابینکەرانی مۆبایل هەر لە شەممەوە ڕاگیراوە.

#قەدەغە #ئیسپانیا #دادگایی #مافی_لەبەرگرتنەوە


گرفتەکانی دابەزاندنی میدیا لە DC2

بەکارهێنەرانمان ڕاپۆرت دەکەن کە DC2 لە ئێستادا تووشی گرفت بووە کە پەیوەندی بە دابەزاندنی میدیاوە هەیە، بەوهۆیەوە گرفتەکانی سەر ڕاژەکارەوە خێرایی دابەزاندن بە شێوەیەکی بەرچاو نزم بوویەوە.

نوێکراوەتەوە لە 03/23/2024 09:54 UTC
لە ٢٣ی ئاداردا DC2 بە باشی کاردەکات.

#پەککەوتن

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.