💥ڕۆژی هەینی ٣٠ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، دایە شەریفە دایکی ڕامین حسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی ئێعدامکراوی کورد لەگەڵ نەرگس محەممەدی، چالاکی مافی ژنان و مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و هەروەها ژمارەیەکی دیکە لە چالاکانی مافی مرۆڤ لە تاران كۆبووەوە. ئەم دیدارە بە مەبەستی هاودەنگی و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە حوکمی ئێعدام لە دژی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی و زیندانییانی سیاسی دیکە کە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنراوە بەڕێوەچوو.
دایە شەریفە، وەک دایکێکی دادخواز، دوای لەسێدارەدانی ڕۆڵەكەی، هەموو هەوڵەکانی خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەدان چڕکردەوە و وەک کەسایەتییەکی ناسراوی کوردستان و ئێران لەو بوارەدا ناسراوە.
دایە شەریفە، وەک دایکێکی دادخواز، دوای لەسێدارەدانی ڕۆڵەكەی، هەموو هەوڵەکانی خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەدان چڕکردەوە و وەک کەسایەتییەکی ناسراوی کوردستان و ئێران لەو بوارەدا ناسراوە.