😂قسه ی خوش😂


Kanal geosi va tili: Eron, Forscha


ئامانجی ئێمە دڵخۆش کردنی ئێوەیه😹
تابع قـــوانین حکومت خـــومان ✌😉
#جۆک😃
#قسه‌ی_قۆڕ😹
#تیکه😈
#شێعر😻
لێفت مەدەن‌پۆستەکانمان بڵاوکەنەوه سپاس🌷
مدیرکانال° @Mohammad_1938

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Kanal geosi va tili
Eron, Forscha
Statistika
Postlar filtri


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
مەلا عەوڵای پەیکەندی گێڕایەوە:
کوڕێک هاتە لام و لێی پرسیم؛ مامۆستا گیان ئەوە بابم مرد، تۆ سڵامەت بی، ماڵ و سامانێکی زۆری بۆ بە جێ هێشتووین، بۆ خێری بابیشم ئەوە پانزە مەسینە (ئافتابە)م بۆ مزگەوتی کڕیون. ئەرێ مامۆستا ئەم کارەم هیچ خێرێکی بۆ بابم تێدایە؟
منیش وتم: ئەرێوەڵڵا ئەو ئاودەستانەی تۆ مەسینەت بۆ کڕیون. لە هەر پانزە تڕان پێنج دانەی خێری گۆڕی بابت دەنووسرێ! 🤣🤣



@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
پولی برقمان نەدابو اورو هاتن
گازیان قطع کرد

کوتم اخه بوچی گازت قطع کرد!!!



کوتی پشتم دیشه ناتوانم
له تیر برق بچمه سه‌ره😐😂😂
@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
گەنجێک لەگەڵ دایکی بەشەو توشی ڕوداوێکی هاتوچۆدەبن ...
دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە لێیان پرسی کە ڕوداوەکە چۆن بوو ؟؟؟
گەنجەکە : لەکاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل خەوم هات و کاتی چاوم کردەوە دونیا تاریک بوو لەبەر دەمم !!!
ئنجا بەدایکەکەیان ووت روداوەکە چۆن بوو ؟؟
دایک : بینیم کورەکەم خەوتووە ... منیش عەباکەم بەسەردادا تا سەرمای نەبێت !!!!!!!!!!!!!
هەربژی دایە حاجی 😄😄😄

@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
واتای جۆراوجۆری مردن لە ئێران

دەمرم بۆت : ئەویندارتم
بمرم بۆت : دڵم زۆر بۆت دەسووتێ
بچۆ بمرە : ئیدی نامهەوێت بتبینم
دەمردی؟ : بۆ کارت بەڕێوە نەبرد؟
مردبووی؟ : بۆ نەتکووت؟
نەمردین و .... سەرەنجام ڕوویدا
مردین هەتا .... سەبرمان تەواو بوو.
ئەمن بمرم؟ : ڕاست دەڵێی
مردم : ماندوو بووم
مردی؟ : بۆ وڵام نادەی؟
مردووە : بێحاڵ و بێوزەیە
مردەڵە : زەردەڵە و کز

ئەدەبیاتی ئێمە زۆر بەهێزە،😂😂


@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
عەلی کوڕی سۆفی عەوڵا شەوی ئەوەڵی زاوایەتیی بوو، بەڵام نەدەبوو بە زاوا. سۆفیش چرابەدەست لەپشت دەرگا هەر جارناجارێک دەینەڕاند: کوڕم چت کرد، تەواو نەبووی؟
ئەویش لە وڵامدا دەیکوت: وەڵا هیچ بابە...
ئەم نەڕاندی، سۆفی و وڵامی کزی عەلی گەیشتە ئاستی تەنگەبەر و عەلی هاتە دەرێ و بە بابی کوت: ئەرێ بۆ سەرم لێ دەشێوێنی، پێت وایە هێندە ئاسانە؟! دا ئەو چرایە بدە بە من، خۆت بچووە ژوور، بزانم هیچت پێ دەکرێ!
😂😐
@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
هاوینێ جەنگەی ئیش و کاری مەزرایە کابرایەک بەپڕتاو خۆی بە کن مەلاسەلام بێتواتی دادەکا دەڵێ مامەستا دەخیلی دەست و دامێنت بم بمگەیە تەڵاقم کەوتوون. مەلاسەلامیش ئەوە حەیاتی لێ دەبڕێ دەگەڵ کاری مەزرایە دەڵێ جارێ وەرە بڕێکم یاریدە بدە خەمی تەڵاقانت نەبی.
هەتا ئێوارێ کاری خۆی پێ دەکا پاشان دەڵێ جا ئەوجار با عیلاجی دەردی تو بکەین. پێی دەڵێ بچۆ سەربانی بەهەموو هێزی خۆت بزەڕڕێنە. کابراش دیارە ژنەکەی ڕووبازاڕی و بەرچاو بووە لەتاوی دەژنێ دەچێتە سەربانی دەست بە زەڕڕە زەڕڕێ دەکا. مەلا سەلام دەڵێ وەرە بچۆوە تەڵاقت چابوونەوە تەڵاقی نێرەکەرێ ناکەون🤣🤣🤣


@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
روژیک کوریک له بابی پرسی بو انسانکان اونده لبر بی پولی یکتر اذیت دکن ؟؟!🤔👨🏻

بابی قطوی شمچه‌یکی له جیفانی در هینا سه شمچه ی ل قطوکه در هیناو دو دانه ی دیسان خستوه نیو قطوکه
او یک شمچه ی که ب دستیوه مابو له وسطوه لت کرد و به سره تیژکی بینی ددانی خاوین کردووه و کوتی

نازانم😑😂😂

@qsaii_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
ساڵێک ئیدارەی بەرق له کۆڵانەکانی گوندێکی دووری گەورکایەتیی بۆکان قوڵکەی هەڵکەندبوون و له پەناشیاندا دارەبرقی له‌سەر عەرزی ڕاکێشابوون و هەر ئاوا بەجێی هێشتبوون.
دوای چەند مانگیش ئیدارەی برق بەوێدا هەر نەچووبووە. جا شەوێک پیرێژنێک لەو دێیە بۆ میزکردن دەچێتە دەرێ و لەو تاریکییەدا چی وای نامێنێ له قوڵکە کەوێ؛ له‌بەرخۆیەوە دەڵێ: قوڵکە‌ڕەش! ئەوە پاییزیش گەیشتێ و هەر نەهاتن. بەخوای پێم وا بێ له منی‌ خەن له تۆی ناخەن!😂😐

@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
بینێرە بۆ هێوەرژنەکەت😂

@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
برادەرێک گێڕایەوە کوتی لە دەواخانەی کارم دەکرد ڕۆژێک تازەلاوێکی ڕێک و پێک هات حاجەتێکی دەویست بەڵام نەیدەزانی چۆن داوای بکا. کوتی ئەرێ ئەو شتەتان هەیە؟ کوتم چی؟ کوتی ئەوی دەو شتەی دەکەن ئەو شتەی پێ دەکەن! زانیم مەبەستی کاندۆمه خێرا بۆم هێنا لەپێشم دانا. تۆزێکی ئەودیوئەودیو کرد پووڵەکەی د ڕۆیشت. بۆ سبەی هاتەوە دەستێکی بەردابۆوە و دەستی دیکەی دەباغەڵێ نابوو. تاوێک ڕوانی تا چاوی بەمن کەوت یەکسەر هاتەلام شەرمی لەمن شکابوو. دەستی نێو باغەڵێی دەرهێنا کاندۆمێک کە شەوێ دەکاری کردبوو بە دوو قامکان هێنایە بەر دمم کوتی ئەرێ کاکە هەوایەک لەوەی گەورەترو هەیە؟ کوتم ناوەڵڵا ئەگەر لەوەی گەورەترت دەوێ گۆرەوی تێکە دەنا ئیمە هەر ئەوەندەن. کوتی حا جاخۆ گۆرەوی دایدەدا!🤦‍♀🤣🤣🤣

@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
بەرگ‌دروو
کابرایەک دەچێتە لای بەرگ‌دروو دەڵێ ، کاکی خۆم چ پارچێک باشە کەواو پاتۆڵێکی جوانم بۆ بدروو . کابراش کێهە قوماش خراپە نیشانی دەداو ڕەنگێک هەڵدەبژێری‌‌و بۆی دەدروون . پاش دووجار شوشتن ،دەلینگی پاتۆڵ‌و سەردەستەی کەوا تەواوێک کوورت دەبنەوە‌ .دەیانباتەوە گلەیی بکاو وێی داتەوە . کە وەژووری دووکان دەکەوێ بەرگ‌دروو دەیناسێتەوەو دەزانێ بۆ هاتۆتەوە .نایەڵێ هیچ بڵە ، دەڵێ یاخوا بەخێربێ‌ی ماشەڵڵا گەورەبویە ها !!!!!😂😂😂


@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
لینکه که وشه ک ون بو😂



@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
کوردێک ئەڕواتە بەریتانیا، لەوێ ئەبێتە شۆفێری تاکسی.
لێی ئەپرسن: باشە قورس نییە بەلاتەوە کە فەرمانی ئوتۆمبێلەکەت لای ڕاستەوەیە؟!
ئەڵێت: نەوەڵا، تەنیا چەند جارێک بە هەڵە تفم کرد بە دەمووچاوی مسافیرەکاندا😂😂😂

@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
دۆستێک بۆی گێڕامەوە گوتی: ڕەفیقێکمان بوو سەری زۆر زل بوو کە چووین بۆ سەربازی هیچ کڵاوێک بە سەری نەدەبوو. گوتی ئەفسەرێکمان بوو زۆر شۆخیباز بوو بەو ڕەفیقەی ئێمەی گوت: تۆ قەبری دایکت شتێکت لێ دەپرسم ڕاستم پێ بڵێ. گوتی تۆ چوزانی من دایکم مردوە، گوتی ئەو سەرە بە ئی هەر ژنێک داهاتبێ کوشتوویەتی😂🤣🤣




@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
مووسا کوتی: لەگەڵ شێرزاد بە سایپا بارێکی سێومان دەبردە هەمەدان. لە پۆمپی بێنزینی سەقز کابرایەکی درێژۆکەی چەتەوڵمان لێ پەیدا بوو؛ سەری هێنا ناو ماشێنەکە و کوتی: قورسمان هەس، عەترمان هەس، سابوونمان هەس، ژیلێتمان هەس...
شێرزاد بە شۆخی کوتی: کوستان هەس؟
کابرای گۆرین بەتوندی سەری بردە دەرێ و بەتووڕەیی کوتی: قیڕەقیڕ گەماڵباوک! گووی چۆن دەخوا! کوسیان گەرەکە!😂😂
@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
حاجی‌ ته‌مه‌نه‌کی ڕابواردوه‌ و زۆری دابواردوه‌ و له‌ خه‌و و خواردن و .......که‌وتووه‌، ژنه‌که‌ی گه‌نجه‌ و خۆی داڕشتووه‌ و  به‌ تین و گورد و  ئیمکاناتێکی ماڵی باشه‌وه‌، حوکمڕانی خۆی ده‌کات..... حاجی میوانه‌کی دێت، له‌ شه‌رمی میوانی، کلکه‌ سووته‌ی له‌به‌ر خێزانی ده‌کات، هه‌رچی خێزانی ده‌فه‌رموێ ده‌ڵێ:به‌چاوان!!! خێزانی ده‌کۆخێ، حاجی ده‌ڵێ: گیان، گیان!!! میوان که‌لێیان تێده‌گات ده‌ڵێ حاجی دڵت نه‌یه‌شێ: (پیاوی پیر و ژنی جوان=ئه‌گه‌ر بتڕێ ده‌ڵێ:گیان)🤣🤣


@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
خدرشوانە مرۆڤێکی دڵپاک و شەرمێونە. تازەزاوا دەبێ و خێزانەکەی ملی خدر دەمژێ و سووری هەڵدەگێڕێ. بەڕێکەوت تووشی کاک سولەیمان دەبێ. کاک سولەیمان کە دەبینێ خدریان گورپەشێل کردووە و ملی سوور هەڵگەڕاوە، لە خدر دەپرسێ: خدر ئەو ملەت بە چی وای لێ هاتووە؟
ـ زەرگەتە پێوەی داوم.🧚🐝
ـ جا ئەوە جێگایە پێوەی داوە لە زەرگەتەی بەم؟!
خدر ڕقی هەستا و کوتی: نەوەڵڵا لە ژنێ خۆت بەم!
😂😂

@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
بوکو خس
😂😂🤣


@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
کابرایەک ماڵی لەدێ بوو کەرێکی هەبوو هات و چۆی مەزرایەی پێ دەکرد و لەوێش ڕا حەواجی ماڵێی پێ دێناوە. ڕۆژێک سەر لەبەیانی کەرە هەرامەی ڕەپ کردبوو هەرچەندی حەولیان دەگەڵ دا وەک پێشێی لێ نەدەهاتەوە. کابرا به کوڕەکەی کوت ڕۆڵە ژن و ژاڵی دێی ئاوای ببینن ئابڕوومان دەچێ بیبە شاری حیلاجێکی بکە. کوڕە کەرەی وەپێش خۆی دا لە ڕێگایە کەر کلکی هەڵێنا کوڕە تەماشای کرد لۆچێکی کا دە قوونی دایه کایەکەی دەرهێنا کەرە هاتەوە سەر میزاجی هەوەڵێ. وەڵا کوڕە دەگەڵ کەرەکەی لەوێ ڕا گەڕانەوە کەری دەژوورێ کرد کوتی بابە شاری نەویست قوونی کای تێدا بوو دەرم هێنا چابوو. بابی کوتی ڕۆڵە بیکە خاتری خودای لەلای کەس باس نەکەی بەنمەکی شێخی بورهانی ژن بەو خەبەری بزانن قوونن دەکەنە کادێن!!!!!🤣🤣



@qsaie_khosh


😹قـسہ ے خـ؁ـوش😹 dan repost
دەگێڕنەوە زەمانی شای کوڕێکی مهابادێ لە مەراغەی سەرباز بوو. جا وەکی پیرە دڵتەڕەکان باس دەکەن مەراغە خەراپ خانەیەکی بەنێوبانگی لێ بوو ئیدی لەهەر جێیەکی کابرا دیتبای ژنی لێی لالووتە قەراغی لێ نەدەکێشا یەکسەر مەراغە بگرە و هاتم. ڕۆژێک کاکی سەرباز شەیتان زەفەری پێ دەبا دەچێتە ئەو شوێنەی بە هەڵکەوت بابیشی لە مهابادێ ڕا ڕاست دچێتە وێ. کە لەوێ چاوی بەکوڕەی دەکەوێ تەریق دەبێتەوە تێی دەخوڕێ دەڵێ هەتیوە ئەلحان ئەتو لێرە چ دەکەی؟ کوڕە لە شەرمان دەڵێ وەڵا بابە ون بوومە🤣🤣


@qsaie_khosh

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.