⭕️ دەنگی خەڵک
🔻سڵاو و ڕێز و حورمەتم هەیە خزمەت بەڕێوبەرانی کەناڵی پیرانشاڕ میدیا ، ساڵی نوێتان پیرۆز بێت انشااللە ساڵێکی پڕ پیت و بەرەکەت و پڕ لە جوانی و دڵخۆشی و لەش ساغی و سەرکەوتوویی بێت بوتان
انشااللە سالێک بێت دەسپێکی ئاڵوگوڕی بەسەر خۆمان و کۆمەڵگا و نەتەوەمان دا
🔻سپاس بۆ ئێوە کە ماندو نناسانە خەریکن هەوڵ دەدەن بۆ باشتر بونی کۆمەڵگاکەمان
کاکە گیان زۆر سەرتان نێشێنم ، بچم سەر ئەسڵی بابەتەکە
🔻من وەکوو گەنجێکی ئەو شارە داواکارم تا ڕەمەزان تەواو نەبووە و ساڵیش تازە نوێ بۆتەوە ئاڵوگۆڕییەک بەسەر مەڕاسمی هاوسەرگیری شارەکەمان دا بێنین
🔻لەوانەیە بە بیرتان بێت داوەت پێشتر سێ شەوو و ڕۆژ بو ، دواتر بو بە دو ڕۆژ ، ئێستاش کە یێک ڕۆژە ، بەڵام ئەو یێک ڕۆژە چەندە فشار دێنێت بو سەحەب داوت و بانگهێشت کراوان
🔻تکاتان لێ دەکەم با هەوڵێک بدەین بۆ کردن بە شیرنی خواردن و هەڵپەرکێیەکی سادە و تەواو
🔻کاکی من بێ گومان هەزینە کەم دبێتەوە ، فشاریان کەمتر لەسەر دەبێت سەحەب مەڕاسم ، دواتر ئەوانی بانگهێشت دەکرێن پوڵێکی کەمتر دادەنێن و زۆر بە دڵێکی خۆش دێن بو شایی
🔻خۆ وەللە وای لێ هاتوە پێت عەیبە لە کابرا بگێریەوە ، یا لێت دەگێڕنەوە پێت عەیبە نەچی و بۆ دوتمەنیش سەوزەڵەی دەڵێی
🔻 ئەوەی فشاری بۆ دێت خەڵکی ناوەراست و فەقیرە ، دەی با بۆخۆمان دەست پێ بکەین
بەو کارە سەحەب مەڕاسم ، بانگهێشت کراو و زۆر کەسی دی قازانج دکەن
🔻بو شیرنی خواردنێک لەوانەیە هەر کەسەو ۵۰ هەزاری بۆ شیرنی و میوە خەرج بێت ، منیش کە دەعوەت کرێم بە خانوادەوە ۵۰۰ هەزار دادنێم
🔻وەلی ئێستا بە چوار نەفەرەوە بچم دەبێ لانیکەم ۱/۵ میلیۆن دانێم کە ۴۰۰ هەزاری بو بوک و زاوایە و ئەوی دی پوڵی شام و شیرنی و میوە یە
🔻تکاتان لێ دەکەم ، بە فەرهەنگ سازی و دواتر بە نەزەر سەنجیێەک ، ئەو ئاڵوگۆڕیە با بەسەر کومەڵگامان دابێنین
🔻جی باسە بڵێم لە شارێکی وەکوو سەردەشت دەست پێ کراوە و هەندێک مراسم بۆ شیرنی خواردن بەڕێوە دەچن
لەشتان ساغ و خوا ڕاوەستاوتان بکات انشاالله
@PiransharMedia