Postlar filtri


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
سه‌یرم بکه‌ ؛
چاوله‌چاوم مه‌ترووکێنه‌
هه‌تاکوو شه‌و
چونکه‌ چاوم
چه‌ند ماندووبێ
چه‌ند بێزار و دڵشکاو و
سه‌دپاره‌بێ
هه‌ر شه‌ودابێ
چیرۆکێکی تازه‌ی پێیه‌و
مه‌له‌کانی دارستانی نیگات
به‌ئارامی ئه‌کاته‌ خه‌و.

| ژیلا حوسەینی ،


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
گوڵم تۆ ڕەمزی بوونی ؛
هۆی ژیانی ،
گزینگی دڵنشینی بەربەیانی
گڕی عیشقی،
فریشتەی خۆشەویستی
هەناسەی چاوەڕێی کاتی ژوانی..

| عەلی حەسەنیانی ،


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
ڕۆژێک لەو شارە ھەڵدێین ؛
چی مرواری پێکەنینە دەیدەین بە قاچاخچیەکان ، چەند ساڵە چیمان کۆکردۆتەوە لە خەندە دەیدەین بە چاوساغێک لێرە دەرمان بکات ، شورای ئاسنینی ئەو بەختەوەرییە دەبێت درزێکی تێدابێت ، دەمانەوێت بچین بۆ سەر چیایەک بۆ سەر ترۆپکێکی دوور و لەوێوە بە ئازادی بگرین ، بەڵکو دڵی غەمباری من ، بەڵکو دڵی غەمباری تۆ ، لەوێ شادبێت ، با بچین بۆ سەر دەریایەک کەی ویستمان لەوێ غەمگین بین ، با بچین بۆ شوێنێک کە نائومێدی لەوێ ئازاد بێت..

| فەرهاد پیرباڵ ،


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
چ دەبوو دوور نەبای ؛
گەر لێرە بای،
پڕ بە دڵم لە ئامێزم دەگرتی
خواردنی دڵخوازتم درووست دەکرد و
دواتر پێکەوە چاییەکمان دەخواردەوە و بە
درێژایی شەو باسی خۆشەویستی خۆم بۆ
دەکردی و شێعرم بۆ دەخوێندی و وەک
کۆرپەیەک لە باوەشی خۆم دەملاواندی
ئای ئەگەر لێرە دەبووی..

- جوانی تۆ ،


𝗙𝗔𝗥𝗦𝗜 ♡︎ dan repost
بۆ گۆڕینەوەی ڕێکلام «نامە» بنێرە

- @S1AHAND


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
تۆ دەریامی ؛
بە شەپۆلی لەنجەولارت
بە تووڕەیی جاربەجارت
بە شەنگەژنیت،بە سامیت
تۆ دەشتی ئەوپەڕ نادیاری
بۆ چۆڵبڕی لەپێکەوتوو تاپۆی شاری
تۆ ڕۆح سووکی وەک خەونی
خۆش وەک هەناسە
جێ ناگری لە تۆیی شێعرا چەشنی
تاسە تۆ تراوکەی ،
جارێ دیار گاهێ نادیاری
هیوای تینووێتیی ڕێبواری.

| سوارە،ئیلخانیزادە


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
چەند دەترسم ؛
که دێمەوه،
هەواڵێکی تاڵت پێ بێ
چەند دەترسم،
که باوەشت پێدا دەکەم
بۆنی نامۆیەکت لێ بێ
چەند دەترسم،
که دێمەوه،
گرامەری زمانی چاو
ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ
چەند دەترسم،
پلەی گەرمی پەنجەکانت
وەک بەجێم هێشت، وا نەمابێ
لەمەش زیاتر، چەند دەترسم،
کەسم، هاوڕێم
که دێمەوه، تۆ وەک خۆت بیت
من بگۆڕێم.

| عەبدوڵڵا پەشێو ،


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
سه‌یرم بکه‌ ؛
چاوله‌چاوم مه‌ترووکێنه‌
هه‌تاکوو شه‌و چونکه‌ چاوم
چه‌ند ماندووبێ
چه‌ند بێزار و دڵشکاو و سه‌دپاره‌بێ
هه‌ر شه‌ودابێ ،
چیرۆکێکی تازه‌ی پێیه‌و
مه‌له‌کانی دارستانی نیگات
به‌ئارامی ئه‌کاته‌ خه‌و.

| ژیلا حوسەینی ،


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
هاوڕێیان،ئەم چەناڵە «جوان»ـەم بۆ هێناون،کە پۆستەکانی زۆر ئیستاتیکان ئومێدەوارم کە جۆین بن🤍.

https://t.me/sah1iil


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
بە تیشكی چاوەكانت ؛
ئاگرێ بەربۆتە ناو جەرگم
نەسیمیش هەرزەئاسایە و
لە دیدارم پەشیمانە ،
گرفتاری شەوی ئەگریجەتم،
كوا ڕۆژی ڕووت قوربان
مەتۆرێنە دڵم تۆخوا تەماشا
چەند پەرێشانە.

| قانع


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
تۆ دوا وێستگەی ئارامیت ؛
و من ڕێبوارێکی
سەرەڕۆم
دێمەوە لات
باوەشی تۆ
ئەکەم بە نیشتمان بۆ خۆم.

| جوانی تۆ


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
داگیرم بکە ؛
بمکه‌ به‌ نیشتمانی خۆت
جوانێک به‌ دیکتاتۆر ،
ئاڵایه‌ک هه‌ڵکه‌ له‌ ڕه‌نگی چاوت
سروودێک، له‌ گیتاری ده‌نگت
سوپایه‌ک له‌ جه‌نگاوه‌ری جوانیت.

| قوباد جەلیزادە


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
جەژنتان «پیرۆز» ئازیزانی من بەهیوام هەموو ڕۆژێکتان «جەژن» و خۆشی بێت🤎.

- جوانی تۆ ،


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
تاقانە خونچەکەی باخی ژیانم ؛
زیندووکەرەوەی ئاواتی بێگیانم
ڕۆشنکەری ڕێگای ژین و مانم
با لە دەستی ژینی پەستی شار و دێ،
شار و دێ
ڕا کەین و ڕوو بکەینە چۆڵ و هەردێ،
ناو هەردێ
تەنیا، وەک ئاسکۆڵەی کۆسار
ڕوو بکەینە قەدشاخ و ناو گوڵزار
لە قەد پاڵی شاخی هەزاربەهەزار
لە سای سێبەری درەختی ناو گوڵزار
کونجێ بکەین بە هێلانە و هەوار
دەست لە گەردن، تاکوو مردن،
شۆخ و شاد، شۆخ و شاد
خەمی دنیا بە ماچ بدەین بە باد،
هەر بە باد
گۆنات، هەڵمژم پڕ بە دەم
سوور هەڵگەڕێی هێندە ماچت کەم.

«ئەحمەد هەردی»
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
بەبێ تۆ تەنھا دوێنێم نا ؛
تەواوی تەمەنم لە دەست ئەدەم..

| ڕۆزبێ بمانی ،
• ɪɴsᴛᴀɢʀᴀᴍ


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
شیرین نیگار نیگەران مەبه ؛
له هەموو شتێکدا بدۆڕێم،
له وەسفی تۆدا نابمه
جەنگاوەرێکی بەزیو،
ناهێڵم خەیاڵم ببێته
ماڵی ئەلف بێی شکاو
شتێک له تۆدا هەیه و خودا تەنها بۆ سەیر کردن درووستیکردووه، تەنها بۆ مەستبوون کێشاویەتی هێند شیرین بەشی ناسۆری هەموو ژیان دەکات هێند ڕوون، هەموو تەڵخییەک ئەنیشێنێ هێند گەرم دەگاته دووره دەستترین زستانی ناوم هێند نیان ،دڵی دڵڕەقییەکانم دەکاته ئاوتۆ پێم بڵێ جوانی کەی به شیرینی دەوێرێ خوێن ساردی با ئەفرۆدیتیش بێت، کەی به قوڵپی سەر کوڵمی تۆ دەوێرێ
نا تۆ جوان نیت شتێک زیاتریت لەو شیرین نیگاری تـۆ..

| هێمن قەرەداغی ،
- هەورەکانی دانیاڵ


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
تۆ نەبیت ؛
چیم داوە لەم ناوە ،دەڕۆم و
ئەم شارە جێ دێڵم
شار بێ تۆ، چۆڵستان
شەوستان لە دوای تۆ
به من چی خێڵخانەی ژنکوژان
ئاوا بێت یان وێران..

| ڕەفیق سابیر ،


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
- ئەو تۆی خۆشدەویست؛
ئەو زیاتر لەوەی شایەنی بووم خۆشی دەویستم.
- و تۆ؟

بۆ ساتێک بێدەنگ بوو، یاری بە ئەڵقەی پەنجەی دەکرد وەک ئەوەی هەوڵی دوورکەوتنەوە لە وەڵامەکە بدات و دواتر...
بە دەنگێکی زۆر ئارامەوە گوتی:

- بە شێوازی خۆم خۆشم دەویست؛
بەڵام شێوازەکەم زیاتر ئازاری دا لەوەی دڵی دڵنیا بکاتەوە.
- کەواتە ئازارت داوە؟

پێبکەنە پێکەنینێک بەبێ دەنگ،
سەیری خوارەوەی کرد، پاشان چاوەکانی بەرز کردەوە و وتی:

- بە شێوەیەک ئازارم دا کە وای لێکرد باوەڕی بەوە هەبێت خۆشەویستی ئازارە؛ من خراپترین شتم کە بەسەریدا هاتووە.
- باشە چی ئەگەر ئێستا بیبینم؟

سەیری پێشەوەی کرد وەک ئەوەی بەڕاستی بتوانێت بیبینێت.
زەردەخەنەیەکی نزیک لە خەمناکی کرد:

- لێی دەپرسم ئایا هێشتا گوێ لە گۆرانییەکانمان دەگرێت، ئایا هێشتا حەزی لە قاوەیە وەک جاران تاڵ و تاڵە و هێشتا بیری من دەکاتەوە کاتێک لە ژێر باراندا دەڕوات؛ بەڵام لێی ناپرسم ئایا هێشتا منی خۆشدەوێت؟

- لوئا ئیبراهیم.


- dan repost
Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
Rain🌧..


𓆩جوانی تۆ𓆪 dan repost
هاوڕێیانی ئازیزم،هەر ڕەخنەیەک وە هەر پێشنیارێکتان هەیە بۆم بنووسن،دڵم نایە بەو شێوەیە ئێرە پشتگووێ بخەم بڕیامماوە دەست بە پۆستی بەردەوام بکەینەوە وە بۆ دووبارە بەردەوام بوون پێویستم بە سەرنجی ئێوەیە چی «تێکست»ـێک پۆست بکەین سووپاس بۆ ڕاو بۆچوونەکانتان🤍.

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.