مارشی ئافرەتان
یاخی بە له‌و کۆمه‌ڵه‌ی
به ئینسانت نازانێ
یاخی بە له‌و کولتووره‌ی
سووک بۆ شکۆت ده‌ڕوانێ
یاخی بە له‌و ڕێسایه‌ی
گوێ بۆ ده‌نگت ناگرێ
یاخی بە له‌و یاسایه‌ی
گۆشاوگۆش سه‌رت ده‌بڕێ
وڵاتێکی ژێرده‌سته‌ی
ڕابه بۆ ئازادیی خۆت
قه‌ڵای وره‌ت قایم بێ
بشکێنه کۆتی ئه‌ستۆت
ئه‌ی شاکاری خوای مه‌زن
چاو ببڕه ئاسۆی ڕۆشن
دڵت به ژیان خۆش بێ
هانا مه‌به بۆ مردن
ئه‌ی ڕه‌مزی جوانسالاری
زاتی بڵندی خودا
جوانیی خۆی له ڕێی تۆوه
پیشانی دنیا ده‌دا
ئه‌ی جوانترین بوونه‌وه‌ر
ئه‌ی به‌خشنده و داهێنه‌ر
مل که‌چ مه‌که بۆ ستەم
خۆت مه‌ده ده‌ستی قه‌ده‌ر
حەمەسەعید حەسەن
یاخی بە له‌و کۆمه‌ڵه‌ی
به ئینسانت نازانێ
یاخی بە له‌و کولتووره‌ی
سووک بۆ شکۆت ده‌ڕوانێ
یاخی بە له‌و ڕێسایه‌ی
گوێ بۆ ده‌نگت ناگرێ
یاخی بە له‌و یاسایه‌ی
گۆشاوگۆش سه‌رت ده‌بڕێ
وڵاتێکی ژێرده‌سته‌ی
ڕابه بۆ ئازادیی خۆت
قه‌ڵای وره‌ت قایم بێ
بشکێنه کۆتی ئه‌ستۆت
ئه‌ی شاکاری خوای مه‌زن
چاو ببڕه ئاسۆی ڕۆشن
دڵت به ژیان خۆش بێ
هانا مه‌به بۆ مردن
ئه‌ی ڕه‌مزی جوانسالاری
زاتی بڵندی خودا
جوانیی خۆی له ڕێی تۆوه
پیشانی دنیا ده‌دا
ئه‌ی جوانترین بوونه‌وه‌ر
ئه‌ی به‌خشنده و داهێنه‌ر
مل که‌چ مه‌که بۆ ستەم
خۆت مه‌ده ده‌ستی قه‌ده‌ر
حەمەسەعید حەسەن