لە نرخی خەنجەر دەپرسی؟
وەرە لە ”پشـت“م بپرسـە!
لەبن قەراتێ پیرە هەولێرێ، نان و دۆی کوردی، ماست و هێلکەی کوردی دەخۆن، کەچی بە عەرەبی و ئینگلیزی قسە دەکەن. بازاڕی کوردانەیە: چارۆگە و کۆڵوانەی هەولێری و کڵاشی هەورامییە، کەچی تابلۆی دووکانەکان بە زمانی بێگانەیە. منداڵی کوردە و لە باخچەی کوردستان یاری دەکەن، کەچی ناوی گەمۆکە و یارییان بە ئینگلیزی و فارسی دەڵێن. پیرەکان چیرۆک و بەسەرهاتی کوردی دەگێڕنەوە، بەڵام نەوەکانیان بە زمانی بێگانە پرسیاریان لێ دەکەن. چای کوردی دەخۆنەوە و بەسەردا بە فارسی نوکتە دەگێڕنەوە. لە دیمەنی ڕازاوەی کوردستان وێنە دەگرن، کەچی دێن لێرە بە زمانێکی دی شتی لەسەر دەنووسن. فرمێسکی کوردی لە چاویان دەتکێ، بەڵام بە زمانی داگیر دروشم دەدەن. گەڕەک و کۆڵانەکان کوردین، پیاسەی ڕێبوارانی کوردانەن، قریوەقریوی منداڵانی کوردین، کەچی گەڕەک و کۆڵانەکان ناوی بێگانەیان لەسەرە. بە کوردی دڵداری دەکەن، بە فارسی، بە عەرەبی، بە تورکی و ئینگلیزی نامە بۆ یەکتر دەنووسن. لە بنەماڵەی کوردی ژن دەخوازن، کەچی لە زەماوەندی کوردانەیان گۆرانیی بێگانە لێ دەدەن. ماڵی کوردی دادەمەزرێنن، منداڵ لە دایک و باوکی کورد دێتە دنیا، کەچی ناوی عەرەبی، فارسی و تورکیی لێ دەنێن. بە کوردی مامەڵە دەکەن، بەڵام دەفتەری ژمێریارییان بە زمانی بێگانەیە. لە گۆڕستانی کوردان مردوویان دەشارنەوە، کەچی بە زمانی بێگانە سەرەخۆشی لە یەکتر دەکەن. لە زانستگە و پەیمانگای کوردستان دەخوێنن، کەچی یاداشتەکانیان بە زمانی بێگانە دەنووسن. ئەندامی پەرلەمانی کوردستانن، کەچی ڕاپۆرت بە زمانی عەرەبی، فارسی، تورکی و ئینگلیزی ئامادە دەکەن. دڵیان بۆ کوردستان لێ دەدات، کەچی بە زمانی داگیرکەر بیر دەکەنەوە. دیمەنی وڵاتی کوردەواری چاو و دڵیان زاخاو دەدا، کەچی بە زمانی داگیرکەر هەستی خۆیان دەردەبڕن. زۆر لە زۆری هاوڕێیانیان کوردن، کەچی بە زمانی بێگانە لەسەر وێنەکانیان دەنووسن. بە کوردی خەون دەبینن، بە زمانی بێگانە دەیگێڕنەوە.
هەر جار کە وشەی کوردی شک دەبەی بەڵام پەنا دەبەیتە بەر زمانی بێگانە، ئەوە ئاوێنە و لە خۆت بڕوانە: خەنجەرێکی تیژت بەدەستەوەیە، دژمنانە لە پشتی زمانی دایکت دەدەی!
✍ زیاد ئەسعەد
@mzravilka