بەیانیت باش!
من ناوم "بولبول"ـە
خەڵکی ئەم باخچەیەم.
دەمێکە باخەوانێکی تووڕەمان لێ پەیدا بووە،
نە گوڵێ، نە دارێ، نە مەلێ،
بێئاگابوون چۆن هاتووە و کێ کردوویەتی بە باخەوان
بێجگە لەخۆی.
باخەوانی لەخۆبایی،
ناهێڵێ بەدڵی خۆم بخوێنم.
ئەڵێ تۆ فڕینت شوومە و گۆرانییەکی لاساریت.
ئەڵێ تۆ بەقەد ڕیقنەیەک ڕێزی نیشتمان ناگریت.
پێم ئەڵێ ئەم هەموو ناوزڕاندنی سەرو و سنەوبەر و دارسێوانە لەپای چی؟
پێم ئەڵێ تۆ وەڕزکەری وەڕزکەر.
بەیانییان پێش با و کازیوە و
بەر لە نیشتمان خۆی، لەخەو هەڵدەستی.
بەجووکەجووک مێشکی ئەم درەختانەت بردووە.
تۆ خەوت لە ئاو، لە گوڵ، لە گیا زڕاندووە.
ئەم هەموو زەردەزیڕەی پرسیارانە چییە ئەیانورووژێنی؟
پێم ئەڵێ ئەو دەنووکە، دەنووکی خۆت نییه.
بۆیە بێزار بووم و ئەمەوێ ئەم باخچەیە بەجێ بێڵم و
لە داخانا سەری خۆم هەڵبگڕم و
ڕوو بکەمە باخچەیەکی دوور دووری هەندەران...
"شێرکۆ بێکەس"
بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
https://t.me/kurdistanbooks