Jihani Trs | جیهانی ترس


Kanal geosi va tili: Eron, Forscha


پۆستی تایبەت و جیاواز 🔵
.
.
🔺تڪایە ئەگەر نەخۆشی دەروونیت هەیە ئەوا سەیری پۆستەڪانمان مەکە چونکە بەرپرس نین لە هیچ شتێڪ 🔻
.
ئێمە لە سناپچات ☟ 🔴
https://www.snapchat.com/add/jihani.trs?share_id=r6zwuSTyMws&locale=en-US

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
Eron, Forscha
Statistika
Postlar filtri


منداڵە لەدایک نەبووەکە🔞

کچێک بەناوی ئیلێنا زۆر حەزی بە سەرکێشی بوو ئیلێنا لەگەل هاوڕێکانی هەموو ڕۆژێک دوای خوێندن کۆ دەبوونەوە بۆ ئەوەی یاری بە تەختەی ئۆیجا بکەن هەمووکات هەوڵیان دەدا پەیوەندی بە رۆحەکانەوە بکەن ئەمان ئەوشتەیان تەنها بۆ کات بەرێ کردن ئەنجام دەدا هەموو جۆرە پرسیارێکیان ئەکرد بەلام هیچ هەوڵێکی سەرکەوتوو نەبوو

تا ئەوکاتەی پەیوەندیان بەرۆحێکی زۆر تایبەتەوە کرد
پاش نیوەڕۆیەکی ئاسایی وەک هەموو جاران ئیلێنا لەگەل هاوڕێکانی کۆ بوویەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەرۆحەکانەوە بکەن لەدەوری تەختەی ئۆیجا کۆ بوونەوە
ئایە هیچ کەسێک لێرەیە؟ بەردەوام پرسیاریان دەکرد
لەکۆتایدا هێمای تەختەکە بۆ سەر بەڵێ ڕۆیشت

پرسیاریان کرد ئەوە کێیە تۆ کێیت
هێمای تەختەکە ناوەکەی بەڕێنووس نوسی A-N-A

پرسیاران کرد ئایە تۆ تەمەنت چەند ساڵە؟
هێمای تەختەکە نەجوڵایەوە ئەوان بەردەوام بوون لەپرسیارکردن تا کۆتایی رۆحەکە پێی وتن کە ئەو هێشتا لەدایک نەبووەو دوای چەند مانگێک لەدایک ئەبێت ئیلێناو هاورێکانی بۆیان دەرکەوت قسە لەگەل ڕۆحێکی لەدایک نەبوودا ئەکەن
کچەکان سەرسام بوون بەوە کە قسە لەگەل رۆحێک ئەکەن لەدایک نەبووە ڕۆژانە بەردەوام بوون لە پەیوەندی کردن بە ANA ــەوە
پرسیار لەدوای پرسیاریان ئەکرد زۆر شتیان لەسەری زانی وەک ناوی دایک و باوکی وە ئەو نەخۆشخانەی کە ئەو تیایدا لەدایک ئەبێت سەیروسەمەرەتر لەوە تەنانەت ئەو کات وبەروارەشی کە لەدایک ئەبێت

ئەوان دوبارە پاش نیوەڕۆیەک پەیوەندیان کردەوە بەڵام رۆحی ANA وڵامی نەدانەوە

دوای چەند رۆژێک دوای دوبارە پەیوەندی کردن رۆحی ANAولامی دانەوەو پێی وتن کە لەدایک دەبێت کچەکان لەدەوری تەختەکە کۆ ببونەوە زۆر بەپەرۆش بوون و پرسیاریان لێی کرد کەوا بۆچی وا ون بوویت و هیچ وڵامێکت نەبوو ولامەکەی ANA وای لەکچەحان کرد لەرز بەگیانیان بێت

رۆحەکە بەڕێنوس نوسی
“I-W-A-S-P-U-N-I-S-H-E-D”
(سزادرام)
ئیلێنا بە نیگەرانی و خێراییەوە وتی بۆچی
“T-E-L-L-I-N-G-Y-O-U-T-H-I-N-G-S”
(من لە دایک نابم)
لەم کاتەدا بەچاوی بە فرمێسکەوە یەکێک لەهاوڕێکانی
ئیلێنا وتی سزاکە بەهۆی چیەوەبوو
رۆحەکە دوبارە بەڕێنوس نوسی
“I-W-I-L-L-N-O-T-B-E-B-O-R-N”
(بەهۆی گێڕانەوەی شتەکان)
کەسیان نەیان ئەتوانی قسەبکەن هەموویان بێدەنگ وەستابوون هێمای تەختەکە کۆتا رستەی نوسی بەڕێنوس
“D-O-N-O-T-P-L-A-Y”
(یاری مەکەن)
کچەکان گریان بەردەوام دەیان ویست پەیوەندی بە ANAــەوە بکەنەوە بەلام ئیدی رۆحەکە وڵامی نەدانەوە
ڕۆژی دواتر هەموویان کۆبونەوە چون بۆ ئەو نەخۆشخانەیەی کە وا ANAپێی وتبوون کەتیایدا لەدایک ئەبێت
پرسیاریان لەپەرستارەکە کرد ناوی دایکی ANAــایان وت
پەرستارەکە ولامی دایەوە ئەو لەژورەکەی پشودەدات ئێوە خێزانی ئەون؟
کچەکان وتیان نا ئیمە هاوڕێی ئەوین پەرستارەکە وتی ببورن ئەو دەبێ پشو بدات تەنها خێزانەکەی ئەتوانێ بیبینێ کچەکان پێداگریان کرد وتیان هیچ نەبێ رێگە بدەن منداڵەکەی ببینین بەڵێن بێ هیچ ناکەین پەرستارەکە لەولامە شۆک هێنەرەکەی دا وتی ئۆهـ ببورن کە ئەمەتان پێ دەڵێم بەڵام ئەو لەکاتی منداڵ بوونی دا زۆر حالی خراپ بوو منداڵەکەی بە مردووی لەدایک بوو کچەکان شۆک ببوون دوای ئەم روداوە
کە گەرانەوە ماڵەوە تەختەی ئۆیجایان سوتاند و ئیدی هەرگیز یاریان نەکردەوە..

-
کۆتایی




#جادووگەرەکە🔞


وتم هیچ وێنەیەکت پێیە وتی بەڵێ فەرموو
وێنەکەی نیشان دام هەر وەک ئەو فەرمووی ماڵێکی ترسناک دیاربوو لەوێنەکە قوڵ ببومەوە وێنەی شتێکی سەیرم بینی کچێک بەجلێکی سپیەوە لەپەنجەرەیەکی خانووەکە وەستابوو زیاتر لەوێنەکە قوڵ ببومەوە هەر بەراستی نەم ئەزانی ئەمە چیبوو گوێم لەدەنگی گەڵای دارەکان گوێم لەدەنگی ژاوەژاوی ماڵەکەی ئەبوو لەو کاتە کورەکە بانگی کردم وتی چیبووە برا وتم نا هیچ نیە سەیری وێنەکەم کردەوە کچەکە نەمابوو پێم وابێ ئەوەی بینیم و بیستم تەنها لە خەیاڵی مندابوو گرنگی پێ نەدا بەڵام هەر بەراستی هاورێیان دەنگێک لەناخمدا ئەڵێت مەچوو بۆ ئەوێ ئەم کارە ئەنجام مەدە.

بەیانی لەگەل احمد و محمد دەستمان بە گەشتەکەمان کرد بۆ خانووەکە رێگایەکی دورو درێژ بوو گەیشتین بە دارستانەکە پیاوێکی سەراپا جلوبەرگ رەشمان بینی بەڵام روخساری دیارنەبوو لێیمان پرسی دەربارەی ئەو ناونیشانەی کە ئێمە بۆی دەچین وتی بەوێدا نیو کاتژمێر بەپێ برۆنە ناو دارستانەکە وە ئاگاداری کردینەوە بەوەی کە هەرکەس بروات بۆ ئەوێ ناگەڕێتەوە

پێکەنین و پێیمان وت تۆ خەمت نەبێ مامە گیان ئێمە سەلامەت ئەبین هەر بەراستی ئێمە هیچ بیرمان نەکردەوە پیاوێک لەو دارستانە چیەکات🤔لەکاتێکدا ئێمە رێگایە زۆر درێژمان بەسەیارە بریووە تا گەیشتوونەیتە ئێرە بەهۆی سەر گەرمیمان بۆ ئەم سەر کێشیەی کە بەنیازین بیکەین هیچ بیرمان بۆ ئەمە نەچوو بەناو دارستانەکەیا ئەرۆشتین هەر بەراستی دارستانێکی ترسناک بوو بەدرەخت داپۆشرابوو دوای نیوکاژێر بە رێکردن گەیشتین بە خانووەکە ترسناک تر لەوەی کە لەوێنەکەدابینیم هەر بەراستی خانووێکی تۆقێنەرە

گەیشتینە ماڵەکە خانوێکی کۆن دیاربوو تەنانەت بۆنێکی ناخۆش خانووەکەی پڕ کردبوو دیوارەکان خوێنێکی زۆری پێوەبوو پێم وابێ هۆی بۆنە ناخۆشەکەش ئەمەیە

بەم روکەشی ناوەوەی خانووەکە هەموومان ترس لە دڵماندابوو دەستمان کرد بەگەڕان بەناو خانووەکەدا هەر ژورێکمان ئەکرد پڕبوو لە کەلوپەلی شکاو وێران دیوارەکانی بەخوێن بەراستی ترسناکە گەیشتینە بەردەم ژورێک کە داخرابوو نەمان ئەتوانی بیکەینەوە جێمان هێشت بەدەوروبەری خانووەکە ئەگەراین سەرەرای ترسێکی زۆرمان بەلام چێژمان لێی ئەبینی چوینە ژورەوەو شەو داهات لەناو خانووەکە دانیشتین چاوەرێی دەرکەوتنی جنۆکەمان دەکرد بەڵام هیچ شتێک روی نەدا هەر لەناو خانووەکەیا خەوتین و بەیانیەکەی هەلساین هەمووشت وەک خۆی بوو هیچ روی نەدا احمد وتی وەک دەبینی هیچ روی نەدا ئەمانە شتانێکی درۆن جنۆکە لێرەبوونی نیە ئەمە تەنها خورافیاتە
لەشوێنی خۆمان دانیشتین هەستمان بە ترس و دڵەڕاوکێ ئەکرد کەسێک چاودێریمان دەکات گڵۆپەکان لەخۆیانەوە دا ئەگیرسان و ئەگوژانەوە دەرگاکان ئەکرانەوەو دا ئەخران دەنگی پێکەنین لەهەموو لایەکی ژورەکان محمد بەرگەی ئەم شتانەی نەدەگرت ویستی لەدەرگاکەوە برواتە دەرەوە دەرگاکەمان بەڕودا داخرا محمد هاتەوە شوێنی خۆی دانیشت بیرمان لەڕێگا چارەیەک دەکردەوە کە لێرە دەربچین شەومان بەسەر داهات ئستا ئەمە دووەم شەوە لە خانووە ترسناکەکەین دەنگی هاوارو گریانێکی ترسناک هات بەترس و دڵەڕاوکێوە خەوتین بەیانی هەوڵمان ئەدا رێگایەک بەهەر جۆرێک بێ بیدۆزینەوە رۆژ بویەوە احمد لەبەردەم دەرگاکە وەستابوو من و محمدیش هەوڵمان ئەدا شتێک بدۆزینەوە لەرێگای پەنجەرەکەوە بتوانین برۆینە خوار ئاورم دایەوە لای احمد تاسام احمد لەترسا هەڵدەلەرزی لەپشتیەوە هەمان ئەو کچەم بینی لەزانکۆکە کە بینی بووم لەپڕ شێوەی گۆڕدرا بۆ پیرەپیاوێکی ترسناک ئایی خودایە چەندە تۆقێنەربوو احمد ئاوری دایەوە ملی احمدی گرتوو بەرزی کردەوە محمد رای کرد یارمەتی بدا بەلام وەک ئەوەی جادووی لێ بکات لەبەردەمی دا کەوت من لەترسا لە پەنجەرەکەوە خۆم هەلدا قاچم زۆر ئازاری پێگەیشت بەناو دارستانەکەیا رام ئەکرد ترسێکی وەها لەدلم دابوو پێناسەی نەدەکرا ئەمە روخساری بۆ هێندە ترسناک بوو ددان و نینۆکێکی تیژ چاوێکی سور پڕاوپڕ لەخوێن
بەردەوام بووم لەراکردن لەسەر شەقامەکە وەستام هەستم بەخابوونەوەی لەشم ئەکرد لەپڕێک ئاگام لەخۆم نەما تا ئەوکاتەی ئاویان پیاکردم چەند پیاوێکی راوچی لەدەوروبەرم دابوون وتیان تۆمان بینی لەئەرزەکە پال کەوتبووی هاوارت دەکرد و ئاگاشت لەخۆت نەبوو داوای یارمەتیم کرد بۆ هاورێکانم تا بتوانین رزگاریان کەین کاتێک چووین خودایە ئەمە چی ئەبینین پارچە پارچەکرابوون هەموو لایەکی خانووەکە بە خوێنی احمد و محمدی هاورێم بوو ئەمە ناخۆشترین ساتەکانی ژیانمن ئەمەوێ ئامۆژگاریتان بکەم تکایە هیچ کات ئەزمونی شتێکی وەها نەکەن ..

کۆتایی ..
-


بەشی دووەم و کۆتایی ..


#جادووگەرەکە🔞


من سالحم خوێندکاری زانکۆم دوو هاوڕێم هەیە بەناوی احمد و محمد پەیوەندی ئێمە لەمندالیەوەیە خێزانەکانیشمان تێکەڵی یەکترن لەمندالیەوە وەسەوەسەی دونیای جنۆکەو تارمایەکانم هەبوو هەمیشە هەوڵی زانیاریم دەربارەی دونیای جنۆکەکان دەدا یاخود شوێن و نیشتەجێ بوونی جن و جادووگەرەکاندا دەگەڕام سەرەڕای ئەوەی هاوڕێکانم ئاگاداریان دەکردمەوە کە ئەوان حەزیان بەم جۆرە کارانە نیە

بەیانیەک چومە زانکۆ ئەم بەیانیە زۆر بە پەرۆش بووم بۆ کردنی کارێک کە هەمیشە لەمێشکم دابوو ئەزموون وەرگرتن لە ماڵێک کە لەلایەن جن و تارماییەکانەوە داگیرکرابێت دوای ئەوەی لەزانکۆ تەواوبووم چومە لای هاورێکانم دەربارەی ئەم کارەی کە لەمێشکم دایە پێم وتن ماوەیەک سەیریان کردموو پێکەنین وتیان تۆ شێتیت چۆن دەتەوێ ئەزموون وەرگریت لە ماڵێک کە جنۆکەو تارمایی تیابێت

لێیان پرسیم دەربارەی ئەو شوێنەی کە دەمەوێت ئەو کارەی تیا ئەنجام بدەم وتم لە زانکۆ لەکورێک شوێنێکم بیستووە کە جێگای جادووگەر و جنۆکەکان بووە منیش پێیم وت ئەمەوێت ناونیشانەکەم پێی بڵێیت سەرەتا دو دڵ بوو لەوەی شوێنەکەم پێ بڵێت بەڵام پێداگریم دەکرد لەوەی کە دەمەوێت برۆم و ئەزموونی شوێنێکی وەهابکەم

دواتر ناونیشانەکەی پێدام وتی ماڵێکە لەناو دارستانێکە هاوشێوەی فیلمێکی ترسناک ماڵێکی سامناک دیارە بەروکەشی مالەکەوە هەست بەترسێک ئەکەی بەوەی خانووەکە شێوەیەکی ئاسایی نیە وەک هەر خانووێکی تر

-
چاوەڕوانی بەشی دووەم بن ...


ئامادەن ..؟


ئامادەن بۆ چیرۆکی نوێ ؟

- ئەگەر ئامادەن بە ڕیاکشن جواب بەنەوە ♥️.

...


#قوتابخانەی_جێهڵدراوی_Lambertville🔞🔞🔞


چیڕۆکێکی پڕاو پڕ لە واقیعی
ئەم قوتابخانەیە لەساڵی ١٨٥٤ دامەزراوە بەڵام قوتابخانەکە سوتا دواتر دوبارە نۆژەن کرایەوە قوتابخانەکە کرایەوە بەڕوی خوێندکاراندا دواتر دوبارە ئاگری تێکەوتەوە لەساڵی ١٩٥٠ لەوکاتەوە داخراوە کاتێک دەڕۆیتە نێو قوتابخانەکە یەکەم شت کەهەستی پێ بکەیت ئەو ترس و لەرزینەی گیانتە و سەرنج ڕاکێشترین شتی نێو قوتابخانەکە تابلۆیەیە کەلەسەر تەختە رەشی یەکێک لەپۆلەکاندا کێشراوە کەتیایدا کۆمەڵێک منداڵ نیشان ئەدات کە ئەخوێنن و لەپشتەوەیان بڵێسەی ئاگر هەیە بەڵام هەستی پێ ناکەن لەنێو قوتابخانەکە زۆر تابلۆی تر هەن کەکێشراون بەڵام ئەم تابلۆی مندالانە لەهەموو ئەوانەی تر جیاوازە بەرادەیەک بەشێکی زۆر ئەڵێن ئەوکەسەی ئەم تابلۆیەی کێشاوە مرۆڤ نیە بەڵکو رۆح یان جنۆکەی یەکێک لەو خوێندکارانەیە کە لەوێ ســ*ـوتــ،،ــاوە و مــ،،ــردوە ئەم قوتابخانە زۆرکەس سەردانی کردوە بەشێکیان پێیان وایە سێبەری تارماییەکانیان لەنێو قوتابخانەکە دیووە پیاوێک دەربارەی قوتابخانە دەگێرێتەوە دەڵێت ئەوکاتەی سەرخۆش بووەو خێزانەکەی رێگەی پێ نەداوە بێتەوە ماڵ رۆشتووە بۆ قوتابخانەکە لەوێ خەوتووە دواتر لەدرەنگانی شەودا لەگەل دەنگە دەنگ خەبەری بۆتەوەو ئەڵێت گوێم لەدەنگی هەنگاوەکان بووە کەبەرەو هۆڵی قوتابخانەکە دەچوون منیش چوم تا بزانم چیە وتی ئەوکاتەی چومە نێو هۆڵی قوتابخانەکە منداڵێکی بچووکم بینیووە لەوێ دەڕۆیشت تا گەیشتە لای دەرگای پۆلێک لەوێ وەستا بەبێ ئەوەی هیچ جوڵەیەک بکات بەشێکی زۆر دەڵێن شەوان گوێ بیستی دەنگ دەنگ و هاوار بوونە لەدەوری قوتابخانەکەدا زۆر چیرۆکی تر هەن دەبارەی ئەم قوتابخانەیە دیارترینیان چیڕۆکی جنۆکەی (باکــی)ــیە لەم قوتابخانەیە پێتان خۆشە چیڕۆکی ئەم روداوەی باس بکەم؟

-
وێنەی قوتابخانەکە لەکۆمێنت دا ئەنێم




ئەتوانن لە سناپچاتیش لەگەڵمان بن بۆ بابەتی خیاتر 💬


.

https://www.snapchat.com/add/jihani.trs?share_id=Q93t9n6UOWo&locale=en-US


#خانووە_کۆنەکەی_دارستان🔞


کەیتی تازە ١٤ هەمین ساڵی تەواوکردبوو لەگەڵ خێزانەکەی دا چوون بۆ گەشتێک بۆ کێڵگەی باو باپیرانیان گەشتەکەیان لە ئەتلانتا بێزارکەربوو بەهۆی گەرمی کەش و هەواوە هەرکاتێ گەیشتنە کێڵگەکە دایک و باوکی خەریکی ڕێکخستنی کەلوپەلەکانیان بوو لەناو ماڵەکەدا کەیتی و ناندی خوشکی چوونە دەرەوەی خانووەکە پیاسەکردن بەنێو کێڵگەو دارستانەکەی نزیکیان بۆ کۆکردنەوەی گوڵ لەوێ لەبەردەم خانووێکی بچوک وەستان کە بەگەڵا داپۆشرابوو کەیتی رایکرد بەرەو دەرگای خانووەکەو بەدەنگێکی بەرز وتی ئایە کەس لەژورەوەیە بەڵام هیچ کەس جوابی نەدا کەیتی بەخەندەیەکەوە دڵنیابوو کە خانووەکە بەتەواوی چۆڵەو کەسی تیایدا نیە کەیتی لەگەل ناندی خوشکی چونە ژورەوە بەتەواوی تەپو تۆز ژورەکەی تەنی بوو قەنەفەیەکی بڕاوەی لێ بوو دواتر چوون بەرەو ژوری چێشتخانەکە مێزێکی نان خواردنی بچووکی لێ بوو لەگەل کورسیەک بەنیوەی رێگا لای مێزەکە دانرابوو وەک ئەوەی کەسێک لەسەری دانیشتبێت و بەپەلە لەوێ ڕۆیشتبێت کەیتی و ناندی هەستیان بەوە کرد کەوا کەسێک سەیریان دەکات بۆیە بەپەلە ویستیان لەوێ بڕۆنە دەرەوە بەر لەوەی بگەن بەدەرگای دەرەوە کەیتی ناندی زاڵ بوون بەسەر ئەو ترسەی گیانیاندا و بریاریاندا برۆنە نهۆمی سەرەوەی خانووەکە کەیتی دەرگای لای پلیکانەکانی کردەوەو هاواری کرد وتی واو لەژورەوە تەختەیەکی خەوی شاهانەی بینی کە نەتەپوتۆزی پێیەوەبوو نەتێک چووبوو کەیتی و ناندی چونە ژورەوە سندوقێکی داری کۆنی لێ بوو کەیتی و ناندی بەرەو سندوقەکە رۆشتن و سندوقەکەیان کردەوە کۆمەڵێ نامەی کۆنیان دۆزیەوە کەیتی بەو نامانە بۆی دەرکەوت کە هاوسەری ئەو خانمەی لێرە ژیاوە سەربازە لەنامەکەدا نوسرابوو من زۆر بیری تۆ دەکەم خۆشەویستم بیری کوڕە بچوکەکەمانیش دەکەم ئەوەی من دەترسێنێت ئەوەیە کەنەتوانم بگەرێمەوە دوبارە تۆ و کوڕە بچووکەکەم لەباوەش بگرم. کەیتی نامەکەی داناو نامەیەکی تری تەلەگرافی هەلگرت کە هی سوپا بوو کەنامەکەی خوێندەوە فرمێسک لەچاوەکانی کەیتی دەهاتن بەدەنگی بەرز نامەکەی خوێندەوە تیایدا نوسرابوو... خاتوون داوای لێبوردن دەکەین کەوا ئاگادارتان دەکەینەوە هاوسەرەکەت لە جەنگ دا مرد. بۆ چەند خولەکێک بێدەنگی باڵی کێشا بەسەر ماڵەکەدا کەیتی و ناندی بەسەر سوڕمانیەوە سەیری یەکتریان دەکرد گوێیان لەدەنگی لای لای ئەبوو وەک ئەوەی کە ئافرەتە خەریکی لاواندنەوەی منداڵەکەیەتی کەیتی بەخێرای نامەکەی فرە دایەوە ناو سندوقەکە لەگەل ناندی بەخێرای بەرەو دەرەوە رایان کرد بەر لەوەی بگەنە دەرگای دەرەوە ناندی هەستی کرد کەسێک قۆلی گرت بەلام گرنگی پی نەداو رایان کردە دەرەوە لەبەردەم خانووەکە وەستان هەستیان بەسەلامەتی کرد لەهەمان کات دا هەردووکیان ترساو دیاربوون لەوەی کە گوێیان لەدەنگی ئافرەتەبوو کە مندالەکەی دەلاواندەوە ناندی سەیری نهۆمی دووەمی کرد و شۆک بوو وتی کەیتی سەیری پەنجەرەکە بکە کەیتی شۆک بوو هەردووکیان کوڕێکی قژ زەردیان بینی کە سەیری کەیتی و ناندی دەکرد کچەکان لەترسان بەخێرای بەنێو دارستانەکە ڕایان کرد بێ گوێدان بە لقوپۆپی دارەکانو ڕوەکەکان کە دڕک یان پێوەیە کاتێک گەڕانەوە چیڕۆکەکەیان بۆ باوکیان باس کرد کەوا چیان بینیووە بەڵام ئەوەی لە باوکیان بیستیان تۆقێنەرترو ترسناک تربوو باوکیان چەند ساڵێک پێش ئێستا خانوویەک لە دارستانەکەدا هەبوو کە هەموو کەسێک چیرۆکەکەی دەزانی کە ژن و پیاوێک بوو پیاوەکە سەرباز بوو بەڵام دوای ئەوەی ژنەکە مردنی مێردەکەی زانی ئەو شوێنەی جێهێشت بەڵام دوای ماوەیەک دەرکەوت کەوا پیاوەکە نەمردووە کاتێک گەرایەوە نەیتوانی ژن و مندالەکەی بدۆزێتەوە بەخەمو پەژارەیەکی زۆرەوە خانووەکەی سوتاند و ئستا هیچ ئاسەوارێکی خانووەکە بوونی نەماوە....

- کۆتایی


ئامادەن ؟


#تەختە_ڕەشەکە🔞
چیڕۆکێکی راستەقینە

مامۆستایەک لە پۆلەکەیدا ٣٠ خوێندکاری هەبوو ئەم مامۆستایە ناوبانگێکی زۆری دەرکردبوو بە توندتیژی و سزا قورسەکانی هەندێک جار کە قوتابیەکانی کارێکی هەلەیان کردبوایە ناچاری دەکردن تا درەنگانی شەو بمێننەوە لە کتێبخانەدا و کتێب بخوێننەوە
هەرکاتێک کە خوێندکارەکانیشی بناردبوایە کتێب خانە بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لەوەی کە ماونەتەوەو فێڵیان نەکردوە یان نەخەوتوونە ژمارەی خۆی پێیان دابوو کە جار جار ئەبوایە پەیوەندیان پێوەی کردبوایە بۆ دڵنیابوون لە مانەوەیان

کارەکان بەم جۆرە بەردەوام بوون بەڵام شەوێک پەیوەندیەکی سەیروسەمەرە بۆ مامۆستایەکە هات وەک هەمیشە مامۆستاکە وڵامی پەیوەندیەکەی دایەوە گوێی لەدەنگی کچێک بوو لە تەلەفۆنەکە وتی. سڵاو مامۆستا من قوتابی ژمارە ٣١ ــم

پێش ئەوەی مامۆستاکە وڵامی بداتەوە پەیوەندیەکە داخرایەوە بەسەر مامۆستاکە مامۆستاکە بەمە زۆر توڕەبوو وایزانی کە ئەمە یەکێک لە خوێندکارەکانیەتی گاڵتەی پێ دەکەن

بۆ بەیانیەکەی بەتوڕەیییەوە ڕۆشتە پۆلەوە بەهەموو خوێندکارەکانی وت کێ ئەم جۆرە گالتەیە لەگەل مندا ئەکات با ئستا خۆی ئاشکرا بکات و هەڵسێت پۆلەکە هەموو بێدەنگ بوو هیچ یەکێک لە خوێندکارەکان هەڵ نەستان هەموو خوێندکارەکان ڕەتیان کردەوە کە ئەم کارەیان کردبێت مامۆستاکە زۆر توڕەبوو بە قوتابیەکانی وت ئەم کارە دوبارە بێتەوە ئەمجارە سزاکەتان لێدانە

شەو دوبارە هەمان تەلەفۆن بۆ مامۆستاکە هات هەمان ئەو کاتژمێرەی کە شەوی رابردوو تەلەفۆنەکە هات هەمان کچ قسەی کرد وتی سڵاو مامۆستا من قوتابی ژمارە ٣١ــم

هەوڵیدا بەکچەکە بڵێت تۆ کێی بەڵام بەر لەوەی دەمی بجوڵێنێ پەیوەندیەکە داخرایەوە

مامۆستا بەڕق کینەیەکی زۆرەوە دوبارە چویەوە پۆل داوای کرد ئەوکەسەی ئەم گالتەیە ئەکات خێرا خۆی دەرخات
بەڵام وەک هەمیشە پۆلەکە هەموو بێدەنگ بوو

ئەم روداوە زۆر لەمێشکی مامۆستایەکە دەخولایەوە شەو دوبارە پەیوەندی بۆ هاتەوە بەلام ئەمجارە زو پرسی وتی تۆ کێیت؟ کچەکە بەدەنگێکی هێمنەوە وتی من لەپۆلەکەی تۆ دام مامۆستا تۆ من دەناسیت
مامۆستاکە وتی پۆلەکەم تەنها ٣٠ خوێندکاری تیایە گالتە بەمن مەکە هەوڵ مەدە فریووم بدەی تۆ کێی
کچەکە وتی: من هەمیشە لەپۆلدا سەیری تۆ دەکەم مامۆستا بەڵام تۆ هەمیشە پشتم لێ دەکەی من دەمەوێت روخسارت ببینم پەیوەندیەکە بڕا
مامۆستاکە رەفتاری خۆی گۆڕی و داوای لێبوردنی لە خوێندکارەکان کرد وتی هیچی تر سزاتان نادەم
تەنانەت ژمارەی موبایلەکەی خۆشی گۆڕی بەڵام پەیوەندیەکان هەر بەردەوام بوو دواجار مامۆستاکە خۆی خانەنشین کرد

دوای چەند مانگێک خوێندنگایەکە نۆژەنکردنەوەی بۆ کرا دوای ئەوەی کرێکارەکان تەختە رەشەکەی پۆلی مامۆستاکەیان لی کردەوەو دیوارەکەیان شکان لەپشت دیواری تەختە رەشەکەوە تەرمی کچێکی گەنج دۆزرایەوە


- کۆتایی .




جەنگەڵستان dan repost
حەیف ئێستە بیرم کەوتەوە، لەگەڵ ئەوەی زۆر دڵتەنگ و بێتاقەتم، پارەشم نیە.

نیوەڕۆتان باش.

..


من لە حاڵی ئێستای وێرانم تێناگەم ،
تێناگەم کە بۆچی ئاوام و بۆچی ئەبێ ئاواش بم .؟ بەجدی نازانم بۆ ئەوەنە وێرانم و ناتوانم خۆم بدۆزمەوە ناتوانم ڕێگری بکەم لەو خراپیانەی بەردەوام روو لە ژیانم ئەکەن ئەزانم لەوانەیە ئەمە بە گاڵتەجاریێک لێم تێبگەیت بەڵام من بە تەواوی وجوودم هەوڵی تەواوم بۆ ئەوەیە بۆچی ناکرێ منیش وەک خەڵکی خۆش بژیم بۆچی ناکرێ منیش هەرچیەکم دەست بۆ برد بۆم ببێ .؟ بۆچی ئاخر

…١


تۆ هەمیشە باوەڕت وابوو کە من هەرچیەک بڵێم وانیە و درۆیە ، بەڵام بۆ تەواوی ئەو قسانەی لەسەرم ئەکرا باوەڕت هەبوو و تەواویانت پێ ڕاست بوو ..


لە فلیمە سینەمایە سەرکێشیەکان ئەچم .
نازانم بەچی لە خۆم تێبگەم .؟


بۆ كێشانی جگەرە ھیچم نییە ،
بەڵام قوتدانەوەی ئەوقسانەی دەتەوێت بیكەیت و نایكەیت ،
زیاتر لەكێشانی جگەرەیەک سینەت ڕەش دەكات.

...


ژیان لە ژێر دوو هێز دایە کە مرۆڤ بۆ لای خۆی رادەکێشێت یەکەمیان راکردن لە نارەحەتی دووەمیان تامەزرۆی گەیشتن بە خۆشی.بێگومان راکردن لە نارەحەتیش هەر وا ئاسان نیە هەر وەک دەڵێن لە دونیادا حەشارەگەیەک نیە مرۆڤ پەنای بۆ بەرێت بەڵام. ئەگەر خەتاکە بخەیتە سەر خۆت و خۆت بکەیت بە چەقی رووداوەکان ئەوا دڵنیا بە ڕێڕەوی رووداوەکانت دەگۆریت، چوونکە هەر خۆت دروستکەری ئێستای خۆتییت کەواتە. بە گۆرینی پرۆگرامی ژیانت ئێستاو داهاتوشت بگۆر 🤎’

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.