بێدەنگی و دووڕوویی بەرامبەر بە چەوساندنەوە و ستەمی داگیرکەر
کوردستان، خاکێک کە چەندین سەدە بەرەنگاری داگیرکەران بووەتەوە، ئەمڕۆ لەبەردەم پرسیارێکی تاڵدایە: بۆچی هەندێک کەس تەنها لەبەرامبەر هاونیشتمانیانی خۆیاندا ئازان، بەڵام لەبەرامبەر دوژمنی ڕاستەقینەدا بێدەنگن؟
باسی کوڕە سەلەفییەکەی سنەتان لەبیر ماوە؟ هەزاران کەس بە شێوەی ئۆنلاین دژی پۆستێکی ئەو کوڕە کە لە لاپەڕەی خۆیدا کردبوی هەڵوێستیان گرت و سوکایەتییان بە دایک و خوشکەکەی کرد، بەڵام کاتێک سوپای تیرۆریستی پاسداران لە کوردستان لە دایکێکی تەمەن ٨٠ ساڵان و کچەکەی ئەدا و ئەشکەنجەیان دەکا و ددانەکانی شکاند ئەو زمانە تیژانە لەناکاو بێدەنگ بوون!
ئەگەر کەسانێک بوێری ئەوەیان هەیە لە فەزای مەجازی و سۆشیال میدیا زیاتر لە ٢۵٠٠ کۆمێنتی جنێو بۆ گەنجێکی کورد بنوسن، بۆچی ناوێرن شەقێک لە پاسدارێکی تیرۆریست دەن کە خاکەکەتانی داگیرکردوە و دایکانی نەتەوەکەتان ئەشکەنجە و ئازار ئەدا؟ بۆ لە نادادپەروەری و زووڵم و داگیرکاری ڕاستەقینە توڕە نابن؟ چیتان بەسەر هاتووە؟ چییان بەسەر هێناون؟!
بەداخەوە بەشێک لە کورد کێشەی سەرەکی خۆمان لەبیر کردووە. ئەو شەش حیزبە سیاسی و نیزامییە کوردەی کە سەردەمانێک ئاڵاهەڵگری خەبات بوون، ئێستا لە بەرامبەر تاوانەکانی سپای پاسدارانی ئێران بێدەنگن. ئەوانەی کە دەبوو بەرگری لە نەتەوەکەیان بکەن، ئێستا ناچار کراون بێدەنگ بن و زووڵم و زۆری سەر نەتەوەکەیان نەبینن و بەرانبەری بێ هەڵوێست بن هەر ئەو جۆرەی لە شۆڕشی ژینا بێ هەڵوێست بوون، بەڵام ئایا ئەمە پاساوێکی قانع کنندەیە بۆ بێ کردەوەیی و بێ پلانی و پڕش و بڵاوی ئەو لایەنانە؟
لێرەدا دەبێ پرسیارێکیش ئاراستەی ویژدانی کۆمەڵگا (وجدان جمعی) بکرێت، ئایا دەتوانین تەنها بەرامبەر گەنجێکی کورد بوێری نیشان بدەین؟ ئایا ئازایەتیمان تەنها بۆ هێرشکردنە سەر خۆمانە؟ بۆچی ئەوانەی چەک و هێز و دەسەڵاتیان هەیە بەردەوام لە ڕوداوەکان دا بێ هەڵوێست و بێدەنگن؟ (مەبەست لە هەڵوێست گرتن بەیاننامە دەرکردن و مەحکووم کردنی ئینتێرنێتی نیە)
کۆتایی بێدەنگی، سەرەتای بەرخۆدان و خەباتە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ناڕەزایەتی دەرببڕین بەرامبەر بە پاسدارێکی داگیرکەری ئێرانی کە بەو شێوە دڕندانەیە داپیرە و دایکێکی کوردیان ئەشکەنجە داوە، ئەگەر "ژن،ژیان، ئازادی" لاتان تەنها دروشمێک نیە، دەبێت ببێتە واقیع لە بەرەکانی شۆڕشی شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، ئیتر بەرەو ئەو قۆناغە دەچین کە بێدەنگی لە بەرامبەر ستەمی داگیرکەری ئێرانی، بە جۆرێک هاوبەشی لەگەڵ داگیرکەردایە!
@jashger